كەی خۆری نێچرڤان بارزانیی ئاوادەبێت؟
ئەحمەد میرە
PM:07:30---02-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 18646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یەكەمین هەنگاوی تاڵانكردنی كوردستان ڕاستەوخۆ پاش چەند ڕۆژێك لە ڕاپەرینی بەهاری ساڵی 1991 لەلایەن سەركردە شۆڕشگێڕەكانەوە دەستیپێكرد، دوای پێكهێنانی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی فواد مەعسوم، وردە وردە تاڵانكردنی وڵات فۆرمی جیاجیای وەرگرت، لە تەل_دزین‌و شۆفڵ_ئاودیوكردنەوە گۆڕا بۆ دەستبەسەرداگرتنی شوێنە پیشەسازیی‌و گەشتیارییەكانی هەرێم‌و دەستگرتن بەسەر سامانی نیشتیمانیدا.
دوای ئەم قۆناغە، دەگێڕنەوە گەنجێك كە تەمەنی تەنیا 27 ساڵ بوو، تا ڕاپەرینش هیچ شارو شارۆچكەیەكی كوردستانی نەدیبوو، دەستی بەسەر بەنداوی بێخمەدا گرت، ئەم بەنداوە بەگەورەترین بەنداوی عێراق دادەنراو توانای بەرهەمهێنانی كارەبای بۆ تەواوی وڵات هەبوو.
كاتێك لەسەر ئەم دزیكردنە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، گەنجە كوردستان نەدیوەكە دەڵێت: بۆیە ئەم كارە دەكەم، نامەوێت چارەنوسم وەك چارەنوسی باوكم بێت، چونكە ئەو پارەی پێنەبوو، بۆیە نەیتوانی بەرگەی ململانێ سیاسییەكان بگرێت ‌و زۆر بەئاسانیی لەكایەی سیاسەتكردن دوورخرایەوەو دواتریش لە ڕوداوێكی گوماناویدا كۆچی دوایی كرد.
ئەو گەنجە ئێستا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، هەموو چاوەكانیش لەسەر ئەون بۆ ئەوەی چاكسازیی ئەنجامبدات ‌و دۆخەكە تێبپەڕێنێت، لەكاتێكدا ئەو پێش وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەتیش، ئەندازیارێكی بەناوبانگی وێرانكردن ‌و تاڵانكردنی كوردستان بووە، بەڵام دوای بوونی بەسەرۆكی حكومەت، وردەوردە لەوە تێگەیشت سیاسییەكانی تری هەرێم وەك ئەو دزن، بەڵام وەك ئەو لێزان نین لەپەردەپۆشكردنی دزییەكانیان، هەروەها تێگەیشت ئەو سیاسییانەی ئەو بەهاو پێگەی بۆ دادەنان زۆر لاوازن ‌و دەتوانێت چۆنی بوێت ئاوا یارییانپێبكات‌و بیانجوڵێنێت.
لەو كاتەوەی خەڵك گلەیی لە ئەزموونی حوكمڕانیی هەرێم هەیە، گلەیی لە نێچیرڤان بارزانییش هەیە، بەڵام دەبینین ئەو تا ئێستا خۆی بە عەڕابی چاكسازیی ‌و پیاوی گۆڕانكارییە گەورەكان دەبینێت.
زۆرێك لەسیاسەتمەدارەكانی تر لەهەرێمی كوردستاندا، كە پێكەوە كێبڕكێی سیاسییان دەكرد، یان وەفاتیان كردووە، یاخود لەكایەی سیاسیی دوركەوتونەتەوە، تاكە كەسێك بەهەمان حەماسەت‌و هەستی جارانەوە باوەشی بە كورسیدا كردووە، نێچیرڤان بارزانییە، بەتایبەتییش دوای ئەوەی ئەمەریكییەكان گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵكرد، كە لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوەو دەسەڵاتیشی لەجاران زۆرتر دەبێت، بەتایبەت لە پرسی ڕیفراندۆمیشدا ئاوی كردە ژێر پێی مامی ‌و بەهۆی ئەمەیشەوە توانیویەتی پاڵپشتیی ئێران ‌و توركیایش بەدەستبهێنێت، تەنانەت لەسەردەمی گرژییەكانی نێوان ئێران‌و پارتیدا، هەرگیز كۆماری ئیسلامیی ئەم پیاوەی لە ڕیزی نەیارەكانی خۆی دانەناوە. بەكورتیی، تا ئێستا لە هەرێمدا تاكە كەسە هەم ئێرانییەكان‌و هەم ئەمەریكییەكانیش وەك یەكەمین كەسی قەوارەی هەرێمی كوردستان قبوڵیانە و مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
لەناوخۆی هەرێمیشدا حیزبە سیاسییەكان بەهۆی مامەڵەی شەرمنانەو لاوازیی بەرنامەی سیاسییان ‌و بڕیارنەدانیان لەسەر گۆڕانكاریی لەهەرێمدا، ئەم پیاوەیان لەسەر كورسیی حوكمڕانیی هێشتووەتەوەو تەنانەت بوونە زەمانەتی سەرەكیی مانەوەی لەپۆستەكەیدا.
هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن، كە نێچیرڤان بارزانیی چەندە پیاوی دزییە گەورەكان‌و گەندەڵییە بێشومارەكان‌و ئەندازیاری وێرانەیی هەرێم بێت، تا ماوەیەكی تر وەك پیاوی ژمارە یەك دەمێنێتەوە، بەهۆی پاڵپشتیی ئەمەریكیی‌و ئێرانییەكان‌و لاوازیی نەیارەكانی لە ناوخۆی هەرێمدا، بەجۆرێك ئەم لایەنانە سڵیلێدەكەنەوە، كە هەمیشە وەك پشتیوان ‌و باوك ‌و شوانی سیاسەتكردن لێیدەڕوانن، لەم ڕوەشەوە بەختێكی باش یاوەریەتی، چونكە لەنیوان دڕندەیی مامی ‌و ئامۆزاكەی ‌و فێڵەكانی ئەمدا هەمیشە حیزب‌و خەڵك فێڵ ‌و تەڵەكەكانی نێچیرڤان بارزانییان پێ قبوڵترە.
تاكە گرفتی نێچیرڤان بارزانیی لەماوەی داهاتوودا نەیارەكانی ناوخۆی پارتین، ڕەنگە نەهێڵن هەروا بەئاسانیی پلانە تایبەتییەكانی خۆی بگەیەنێتە مەنزڵ.
 






پێویستمان بە نەوشیروان مستەفایەکی ترە
كەی خۆری نێچرڤان بارزانیی ئاوادەبێت؟
خەڵك حكومەت دەپارێزێت
دۆڕانێكی تر بەڕێوەیە!
كێ بارزانیی فریودا؟
تاڵەبانی، ساحیری کۆکەرەوەی دژەکان
ئایا (بەڵێ) براوە بوو؟
ئاشبەتاڵێكی تر بەڕێوەیە
دەبێ‌ پارتییەكان دوعا بۆ سەدام بكەن
كێ لە نەوشیروان مستەفا بەهێزترە؟
بارزانیی لەكەرەجەوە بۆ ئەنتالیا
ئەمە بارزانی راستەقینەیە
بەڵێ بۆ ڕەتكردنەوەی یاریی ڕیفراندۆم
كوردستان دوای مردنی دیاردەكە
تاڵەبانیی و شەڕی كتێبەكان
1234567
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە