لە ماندیلاوە بۆ ساڵح موسلیم
ئەحمەد میرە
PM:12:23---03-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 4613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

سەركردە  بەچەند تایبەتمەندییەكی بیریی و ڕۆشنبیریی و سیاسیی و نیشتیمانیی دەناسرێتەوە. كە دەتوانین بەهۆیانەوە بڕیاربدەین لەسەر ئەوەی ئایا دەتوانێت ڕێبەرایەتیی جوڵانەوەیەكی سیاسیی دیاریكراو لە قۆناغێكی مێژوویی هەستیاردا بكات؟ بەرپرسیارێتیی هەموو ئەو ڕووداوانە لەئەستۆبگرێت، كە ڕوودەدەن؟، یاخود خۆی وەك سەركردە بەرنامە و پلانی تایبەتییان بۆ دادەڕێژێت و دواجاریش دەبێتە بەشێكی دانەبڕاوی جێبەجێكردنی ئەو بەرنامە سیاسییەی كاری لەسەردەكات. ئەگەر پێویستیش بكات، قوربانیی لەپێناودا دەدات. بەدەر لەو بۆچوونانەی، كە پێیانوایە سەركردەكان ئەركیان تەنها ئەوەیە بەرنامە دابڕێژن و لەدوورەوە لەڕێی ئەندامانی حیزب و گروپە سیاسییەكەوە جێبەجێیانبكات.
لەناو كورددا هەردووجۆر بیركردنەوە سیاسییەكە ئامادەییان هەیە. جۆری یەكەم لەتایپی قازیی محەمەد و قاسملۆ و ئۆجالان و ساڵح موسلیمن. تایپی دووەمیش بریتیین لە سەركردە دیارەكانی باشووری كوردستان. بۆیە هەمیشە دەبینین سەركردەكانی ئێمە لەباشوور كەمجار دەكرێنە ئامانج،شەهید دەبن و زیندانیی دەكرێن. چونكە ئەوان بڕوایان بەو میتۆدەی سیاسەتكردن هەیە، كە سەركردە مەزنە و پێویستە هەموان لەپێناوی ئەودا قوربانیی بدەن. بەڵام لەجۆری یەكەمدا سەركردەكان بڕوایان بەوە هەیە، كە پێویستە خۆیان قوربانیی بدەن لەپێناو مانەوەی خەڵكدا.
كاتێك سەیری مێژووی سیاسەتكردن دەكەین لەناو كورددا، وەك نەتەوەیەكی ژێردەست، بەبەردەوامیی لەسەر خاڵێكی گرنگ دەوەستین، ئەویش بریتییە لەوەی،كە بۆچی مێژووی ئەم نەتەوەیە تاڕادەیەكی زۆر لەگەلێك وێستگەی مێژووییدا خاڵییە لەو سەركردانەی گیانی قوربانیدانیان تێدایە. بەبۆچوونی ئێمە یەكێك لەسەرەكیترین ئەو هۆكارانەی، كە كورد نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەناو ئەم نەتەوەیەدا كەسێك نەبووە ڕۆڵی ڕێبەرێكی قوربانیدەر ببینێت، لەو ساتەوەختانەدا، كە دەرفەتی بوون بە دەوڵەت گونجاوبووە. سەرخستنی هەموو پڕۆژەیەكی سیاسیی، تەنانەت ڕاچەنین و ڕاپەڕینی جەماوەریی پێویستیان بەو جۆرە لە سەركردە هەیە، كە دەتوانێت بڕیاری مردن بدات، یاخود ئیرادەی ئەوەی تێداهەبێت زیندان هەڵبژێرێت. ئەگەر سەرنجبدەین لەمێژووی مرۆڤایەتیدا، هەمیشە ئەو پڕۆژە سیاسییانە گەیشتوونەتە مەنزڵی ئاسوودەیی بۆ خەڵك، كە لەپشتیانەوە سەركردەیەكی قوربانیدەر هەبووە. بڕوای بە تێڕوانینی خۆبەختكردن هەبووە لە پێناو بەئاكامگەیاندنی بەرنامە سیاسییەكەیدا. ڕەنگە ئەزموونی ماندێلا لەجوڵانەوەی سیاسیی باشووری ئەفریقادا یەكێك بێت لەدیارترین ئەو نموونانەی، كە پاڵپشتی سەلماندنی بیرۆكەی قوربانیدان لەخۆدەگرێت. هەروەها لەباكوری كوردستانیش، زیندانییكردنی ئۆجالان و دەمیرتاش و سەركردەكانی تر، بەڵگەی هەرەڕوونی ئەمجۆرە جیهانبینییە بەرجەستە دەكەن، كە دواترینیان نموونەی دەستگیركردنە كاتییەكەی ساڵح موسلیم بوو لە وڵاتی چیك.
دەكرێت بپرسین؛ بۆچی نە لە خەباتی شاخ و نە لەسەردەمی حوكمڕانیی كورد لە باشووردا، سەركردە یەكەمەكانی ئێمە، نە تیرۆركراون و نە زیندانییش كراون؟! ئایا ئەم دۆخە پەیوەندیی بە لێهاتوویی و زیرەكیی ئەوانەوە هەیە؟ كە بەدرێژایی مێژووی ژیانی سیاسیی خۆیان ڕووبەڕووی كردەوەیەكی لەوجۆرە نەبوونەتەوە. یاخود پەیوەستە بەو پەیوەندییە ژێربەژێرییەی سەركردەكانی باشوور، كە لەگەڵ دەستگا هەواڵگرییەكانی وڵاتانی ناوچەكە هەیانبووە؟ لەسەروبەندی بڵاوبوونەوەی فایلە نهێنییەكانی دەستگا هەوڵگرییەكانی ڕژێمی بەعس لەناو میدیای كوردییدا بۆچوونێكی گشتیی دروستبووبوو، كە باسی لەوە دەكرد، ئەگەر ئەم هەموو سەركردانەی كورد لەباشوور پەیوەندییان بە دەستگا هەواڵگرییەكانی بەعسەوە هەبووبێت، دەبێت لەكاتی بڵاوبوونەوەی فایلە نهێنییەكانی دەستگاكانی میت و ئیتڵاعاتدا، چ كارەساتێكی گەورە ڕووبدات؟ ئایا هیچ سەركردەیەك بە پاكیی و بێ فایل دەربازی دەبێت؟ هەربۆیە هەمیشە ئێمە لەگومانێكی قووڵدا دەژین لەبەرانبەر ڕابوردوو و ئێستای پەیوەندیی سەركردەكانمان لەگەڵ دەستگا هەواڵگرییەكانی وڵاتانی داگیركەر. ئەم گومانە قووڵەیشە وادەكات ئەزموونی حوكمداریی كورد لەباشوور بەبەردەوامیی لەبەردەم ئەو پرسیارە بێوەڵامەدا بێت، كە بۆچی ناتوانێت بەشێوەیەكی تەندروست حوكمداریی نیشتیمانیی ئەنجامبدات.






نێچیرڤان بارزانیی نەمرە!
ئەو بۆمبەی، کە (17) ساڵ لەمەوبەر تەقییەوە
پارتیی خاتری هەموانی گرت!
بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر بۆ ڕویدا؟
هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول چی دەگۆڕێت؟
چەند پرسیارێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن
هەڵبژاردن لە نێوان بایکۆت و بەشداریکردندا
دوای دەساڵ سۆرانی مامەحەمە تیرۆركرایەوە
شێرپەنجەی گۆڕان چییە؟!
ئایا ئۆپۆزیسیۆن مردووە؟
کێ مەتەڵی (12) ی ئایار دەزانێت؟
لە نۆزدەی ئایارەوە بۆ دوازدەی ئایار
پارتیی گاڵتە بە بارزانیی دەکات
کێ دەتوانێت نەوشیروان مستەفا قووتبدات؟
هەڵپەڕین لە ناو ماڵی بارزانییدا
123456789

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە