لە نۆزدەی ئایارەوە بۆ دوازدەی ئایار
ئەحمەد میرە
AM:11:37---17-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 6983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەو دەمەی، کە حکومەتی عێراقیی بڕیاریدا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (12) ی ئایاردا سازبدرێت، ڕامان لەسەر ئەو هەڵبژاردنە ئەوە بوو، کە هەڵبژاردنێکی لاواز و پڕ کێشە و دەردەسەریی نوێ دەبێت بۆ کورد و قەیرانی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش قووڵتردەکاتەوە.
باسکردن لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێ گزیکاریی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوە دەبێت ناویبنێین پەرجویەکی تایبەت، چونکە هێزە سیاسییە حوکمڕانەکان لە هەرێمدا بە شێوەیەکی بنەڕەتیی وا لە زاراوەی هەڵبژاردن گەیشتوون، کە هەمیشە هاوواتایەکی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەویش بریتییە لە فێڵ و گزیکاریی. بۆیە هیچکاتێک تووشی شۆک و سەرسوڕمان نابم، کاتێک باس لەوە دەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا کاری ساختە و گزیکاریی ئەنجامدەدرێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک لە هەرێمدا بەڕێوەبچێت، ئەوە جێگەی سەرسوڕمان و لەسەروەستانە! چونکە کەلتوری سیاسیی لە وڵاتی ئێمە لێوانلێوە لەو دیاردە قێزەونانەی، کە لەسەر بنەمای ساختەکاریی بیناکراون، بەبێ ئەوەی گوێبدەینە ئەو دەرهاویشتە نەرێنیی و پڕ مەترسییانەی، کە لە ئەنجامی ئەو جۆرە مامەڵانەوە دێنەپێشەوە.
لە هەرێمی کوردستان و لە هەڵبژاردنی (19-5-1992) تا هەڵبژاردنی (12-5-2018) ساختەکاریی بووەتە ناسنامەی هەڵبژاردنەکان! هەربۆیەیش لە هیچ قۆناغێکی (27) ساڵی ڕابوردوودا هەڵبژاردن نەیتوانیوە ئاڵوگۆڕی بنچینەیی لە دەستەڵاتدا دروستبکات و بنەماکانی دیموکراسیی بچەسپێنێت!
لە هەموو سیستەمێکی دیکتاتۆریدا وەک سیستەمە حوکمڕانە دیموکراتەکان هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بەڵام خاڵی جیاوازیی نێوان ئەم دوو جۆرە هەڵبژاردنە تەنها دوو خاڵی سەرەکییە، ئەوانیش بریتین لە بوونی ئازادیی و نەبوونی ساختەکاریی لە هەڵبژاردنی ناو سیستەمە دیموکراسییەکان، هەروەها نەبوونی ئازادیی و بوونی ساختەکاریی لە هەڵبژاردنی ناو سیستەمە دیکتاتۆرییەکان. هەمیشە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەویان لە مۆدێلی دوهەم کردووە و بە هەموو تایبەتمەندیی و خاسیەتەکانیەوە، تا ئەو ڕادەیەی، کە فۆڕمی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا ڕەنگ و بۆنی گزیکاریی بەتەواوەتیی گرتووە.
ئێمە دەزانین لە وڵاتێکی پڕ قەیرانی وەک هەرێمی کوردستاندا بە هۆی نەبوونی ئازادیی سیاسیی و ڕۆژنامەوانیی و هەروەها بێموچەییی و بوونی هەزاران دۆسیەی گەندەڵیی و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و تا دوایی، دەبوو هەڵبژاردنەکان لەمێژە ئاڵوگۆڕی گەورەیان لە سیستەمی حوکمڕانیدا دروستبکرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم هەڵبژاردنانە بە دۆخی تەندروستی خۆیاندا تێناپەڕن، هەمیشە بارکراون بە گزیکاریی و دەستتێوەردانی هەرێمیی، هەربۆیەیش ناتوانن هیچ لەم بارودۆخە خرابەی ئێستا بگۆڕن.
ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری هەڵبژاردنەکانی (12) ی ئایار بکەین، دەتوانین وەک هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو دایبنێین و تاکە جیاوازیی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدا بەرجەستەدەبێت، کە میکانیزمەکانی گزیکاریی گۆڕانیان بەسەرداهاتووەو لە گزیکاریی کاغەزەوە گۆڕاون بۆ گزیکاریی ئەلیکترۆنیی، یاخود دەتوانین بڵێین لە گزیکاریی باوەوە گۆڕاوە بۆ گزیکاریی نوێ.
ئەگەر بارودۆخەکە هەروەک ئێستا بێت، دەبێت لە ئێستاوە ددان بەوەدا بنێین، کە هەڵبژاردنەکانی (30) ی ئەیلولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە هەمان دەردی هەڵبژاردنەکانی پێشوو دەچن!






بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر بۆ ڕویدا؟
هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول چی دەگۆڕێت؟
چەند پرسیارێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن
هەڵبژاردن لە نێوان بایکۆت و بەشداریکردندا
دوای دەساڵ سۆرانی مامەحەمە تیرۆركرایەوە
شێرپەنجەی گۆڕان چییە؟!
ئایا ئۆپۆزیسیۆن مردووە؟
کێ مەتەڵی (12) ی ئایار دەزانێت؟
لە نۆزدەی ئایارەوە بۆ دوازدەی ئایار
پارتیی گاڵتە بە بارزانیی دەکات
کێ دەتوانێت نەوشیروان مستەفا قووتبدات؟
هەڵپەڕین لە ناو ماڵی بارزانییدا
هەڵبژاردنێکی ترسناک
لە ماندیلاوە بۆ ساڵح موسلیم
چەتەكانی سیاسەت و فەیلەسوفی ماتماتیك
12345678

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە