هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول چی دەگۆڕێت؟
ئەحمەد میرە
PM:05:05---18-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 2397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لە هەرێمی کوردستاندا هەڵبژاردنیش وەک تێکڕای کایەکانی تری ناو دنیای سیاسەت و حوکمڕانیی، بووەتە چشتێکی بێبەهاو تا ڕادەیەکیش بێزارکەر، تەنانەت لە یادەوەریی تاکی کورددا هەڵبژاردن وەک سەرەکیترین میکانیزمی درۆ و فێڵکردن وێنادەکرێت. ئەمە لە کاتێکدا تاکە هۆکاری گۆڕانکاریی مەدەنیانە لە دەستەڵاتدا هەڵبژاردنە، چونکە هەم هۆکارێکی یاسایی و هەم بێ توندوتیژیی دەتوانێت نەخشەی حوکمڕانیی لەم وڵاتەدا بگۆڕێت.
بەڵامی ئێمە لە هەرێمی کوردستاندا یادەوەریی خۆشمان لەگەڵ هەڵبژاردن و ئەنجامەکانیدا نییە، بۆیە بە ئەوپەڕی نائومێدیەوە لە پرۆسەکە دەڕوانین وتەنانەت ڕای گشتیی کوردستان وەک حوکمڕانەکانی دەیەوێت پرسی نائومێدیی لە هەڵبژاردن بکەنە پرسێکی گشتیی، بۆ ئەمەیش بە هەم_ئاوازیی حوکمڕانەکان، بەڵام لە فۆرمی جیاجیادا بانگەشەی بەرهەمهێنانی نائومێدیی گشتیی دەکەن. 
بەکورتییلە هەموو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا گزیکاریی بەرچاوو گەورە کراوە، لەگەڵ ئەوەیشدا بووەتەهۆی دروستکردنی دیاردەی سیاسیی نوێ لە هەرێمدا. هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ بە هەموو خرابیەکانیەوە بووە بنەمای دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ بووە هۆی دروستبونی هێزێکی گەورەی ئۆپۆزیسیۆنی پەرلەمانیی. هەڵبژاردنی ٢٠١٣ بووە هۆی ئەوەی، کە ئۆپۆزیسیۆن بەشێکی دیاری جومگەکانی حوکمڕانیی لە هەرێمدا بگرێتەدەست.
جارێکی تر جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە، کە بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا بە پاکیی و بێ خەوش بەڕێوەنەچووە، هەر ئەو هۆکارەیشە بووەتەهۆی ئەوەی نائومێدیی سیاسیی دروستببێت.
لە وتارێکی پێشووترماندا ڕەهەندەکانی بەشداریکردن و نەکردنمان لە هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوولدا ڕونکردەوە، کە بە جۆرێک هەردوو بارەکە دەبنەوە پاڵپشت بۆ سەرلەنوێ شەرعیەتدانەوە بە حوکمڕانیی پێشوو لە کوردستاندا.
ئەگەر بهاتبایە دەستەڵاتدارێتیی لەم هەرێمەی ئێمەدا تەواو دیموکراسیی، یاخود تەواو دیکتاتۆریی بووایە، ئەوە بێگومان پرسی بەشداریکردن یان نەکردن لە هەڵبژاردندا پرسێکی گرنگ نەدەبوو، چونکە لەم جۆر سیستمانەدا نەخشەکە بە ڕونیی یەکلایبووەتەوە و هەموو تاکێکی کۆمەڵگا دەزانێت، کە دەنگدان و دەنگنەدانی چی لە دۆخە سیاسیەکە دەگۆڕێت! بەڵام لەبەرئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا سیستمی حوکمڕانیی بێ ناسنامەیەو هێڵی کارکردنی ڕون نیە، ڕۆژێک تەواوی پێیەکانی لە ناو دیکتاتۆرییدا سوربوون و ڕۆژێکی تر هەوڵدەدات بەرەو هێزێکی مەدەنیانە بڕوات. بۆیە لەم جۆرە دۆخەدا دەکرێت تۆی دەنگدەر لەنێوان ئومێد و بێئومێدیی لە گۆڕانکاریی، وەک ئەرکێکی ویژدانیی خۆت، ئومێدی گۆڕانکاریی هەڵبژێریت. گرنگ نیە لەم پرسەدا کێ لەگەڵتدا هاوڕایە، گرنگ ئەوەیە، کە ناتەوێت ببیتە بەشێک لەوەی ئێستا هەیە. ئێمە هەموومان کەوتووینەتە ناو دەریایەکی پڕ شەپۆلەوەو ناچارین بۆ ڕزگاربوون لەو دەریا شومە دەست بە چڵەگیاکەوە بگرین. گرنگە پرسی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن سیمایەکی حیزبیانە وەرنەگرێت، بەڵکو دەبێت سیمایەکی ویژدانیی و مرۆڤانە وەربگرێت.
دەکرا هەر لەسەرەتاوە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن  بە پێی پلانێکی سیاسیی بایکۆتی هەڵبژاردنیان بکردایە، مادام ئەوە ڕوینەدا، ناکرێت ڕێگەی سەرلەنوێ گرتنەوە دەستی دەستەڵات لەلایەن حوکمڕانەکانی پێشوەوە بەهۆی بەشدارینەکردنەوە بکرێتە ئاوریشم بۆیان.
بەپێی هەموو خوێندنەوە سیاسیەکان، هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول جارێکی تر دەستکاریی نەخشەی حومکڕانیی دەکات، بەوەی بە هۆی بەشدارینەکردنی خەڵکی ناڕازیی لە پرۆسەی دەنگداندا، سەردەمی حوکمڕانیی حیزبی سەرکردە بێتە ئاراوە، یاخود بەشداریکردنی کارا لە پرۆسەکەدا لانی کەم بتوانێت ببێتە هۆی ڕاگرتنی هاوسەنگیی سیاسیی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی هەرێمدا و لە بەڵای حیزبی سەرکردە بمانپارێزێت.






جێنشینی نوێ لە نێوان مەسروریی و مەحزونییدا
نێچیرڤان بارزانیی نەمرە!
ئەو بۆمبەی، کە (17) ساڵ لەمەوبەر تەقییەوە
پارتیی خاتری هەموانی گرت!
بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر بۆ ڕویدا؟
هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول چی دەگۆڕێت؟
چەند پرسیارێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن
هەڵبژاردن لە نێوان بایکۆت و بەشداریکردندا
دوای دەساڵ سۆرانی مامەحەمە تیرۆركرایەوە
شێرپەنجەی گۆڕان چییە؟!
ئایا ئۆپۆزیسیۆن مردووە؟
کێ مەتەڵی (12) ی ئایار دەزانێت؟
لە نۆزدەی ئایارەوە بۆ دوازدەی ئایار
پارتیی گاڵتە بە بارزانیی دەکات
کێ دەتوانێت نەوشیروان مستەفا قووتبدات؟
123456789

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە