بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر بۆ ڕویدا؟
ئەحمەد میرە
PM:02:41---16-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 4940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر شازدەی ئۆكتۆبەردا، ئەو كارەساتەی، كە ڕیسی كورد و خەونی دەوڵەتی كوردیی كردەوە بە خوریی. پاش ساڵێك یەكێتیی و پارتیی یەكتریی بە خیانەتكاری سەرەكیی ئەو كارەساتە تاوانباردەكەن. هەریەكەشیان بەهانەی سیاسیی خۆی هەیە بۆ ئەوەی تاوانەكە بخاتە ملی ئەوی تر. بەڵام هەرگیز خوێندنەوە بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر لە ڕوداوەكانی ئەو ڕۆژەدا چڕنابێتەوە، واتە ئەوەی لە شازدەی ئۆكتۆبەردا ڕویدا، پێشینەی سیاسیی هەیە و دەرهاویشتەی كۆمەڵێك ڕوداوی سیاسیی ناجۆر بوون، كە هەرێمی كوردستان پێیاندا تێپەڕی. بەكورتیی دەتوانین بڵێین؛ شازدەی ئۆكتۆبەر كارە سەرەكیەكە نەبوو، بەڵكو كاردانەوە بوو بەرانبەر كۆی ئەو ڕوداوانەی، كە لە هەرێمی كوردستاندا ڕویانداوە.

بێگومان شازدەی ئۆكتۆبەر وەك خیانەتەكانی تر لە مێژووی كورددا یاداشتدەكرێت، پرۆسەیەكە خاكی كوردستان و گەلەكەی تێدا هەرزانفرۆشكرا. بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە؛ كێ هۆكاری سەرەكیی ئەو خیانەتە گەورەیەیە، كە ئەنجامدرا؟ ئایا ئەو فەرماندانەی پێشمەرگە تاوانبارن، كە فەرمانی كشانەوەیان بە هێزەكان دا، یاخود ئەوانە تاوانبارن، كە دەگوترێت ڕێكەوتنی ژێربەژێریان ئەنجامداوە؟ یاخود ئەو كەسە تاوانباری سەرەكیە، كە زەمینەی سیاسیی و سەربازیی و هەرێمیی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ڕەخساند بۆئەوەی شازدەی ئۆكتۆبەر ڕوبدات؟ بێگومان وەڵامەكەی ئەوەیە، كە زەمینەی خیانەتەكەی ڕەخساند.  چونكە هێزی كوردیی لە مێژووی خۆیدا چەندین جار خیانەتی هاوشێوەی شازدەی ئۆكتۆبەری ئەنجامداوە، بۆ نمونە ئەگەر هێزێك بتوانێت سی و یەكی ئاب ئەنجامبدات، ئایا ناتوانێت زەمینەسازیی بكات بۆ ئەنجامدانی خیانەتی شازدەی ئۆكتۆبەر؟ 

گرفتی پارتیی تەنها ئەوە نیە، كە هەوڵبدات لە ڕوی میدیایی و مێژووییەوە ئەو تاوانە بخاتە ئەستۆی ئەو گروپەی ناو یەكێتیی، كە ناویناون گروپی شازدەی ئۆكتۆبەر، بەڵكو گرفتەكەی ئەو لەوەدایە، ئیتر لەو ڕۆژەوە كاریزمای سەرۆكەكەی تێكشكێنراو كۆتایی بەو ئەفسانەیە هێنرا، كە مێژووی پارتیی بۆ مەسعوود بارزانییان دروستكردبوو.

لە شازدەی ئۆكتۆبەری (2017) ەوە جگە لە هەڵبژارنی سیی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان، پارتیی و بارزانیی هەموو گەمە سیاسییەكانیان بەو گروپە سیاسییە نوێیەی ناو یەكێتیی دۆڕاندووە. ئەمەیش لەگەڵ ئەدەبیاتی خۆسەپاندنی یارزانییدا یەكناگرێتەوە، بۆیە دەبینین بەشێوەیەكی بەردەوام مەكینەیەكی ڕاگەیاندنی گەورەی خستوەتەگەڕ، بۆ ئەوەی بە ڕای گشتیی كوردستانیی بڵێت، ئەگەر ئەو گروپە نەبوایە، ئێستا كەركووك پایتەختی كۆماری كوردستان دەبوو، بەڵام لە بنەڕەتدا هەم شازدەی ئۆكتۆبەر و هەم شەڕەكانی پردێ و سحێلا، كە دروشمی سەرەكیی پارتیی بوون لە هەڵبژاردنی سیی ئەیلوولدا، بەشێكن لە ڕێكەوتنی ژێربەژێری پارتیی و حەشدی شەعبیی و ئێران.

ئەگەر وانیە، بۆچی دوای ڕوداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەر پارتیی (360) پلە گەڕایەوە بۆ باوەشی ئێران و تەنانەت لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا پشتوپەنای یەكهەم و كۆتایی نوێنەرەكانی تاران بوون لە بەغداد. 

بەكورتیی و بەڕونیی، شازدەی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی گەورەیە لە مێژووی نوێی كورددا، بەڵام هۆكاری سەرەكیی و كۆتایی خودی مەسعوود بارزانییە، كە نەیتوانی پرسی ڕێفراندۆم بە سەركەوتوویی بگەیەنێتە ئەنجام و ئەو دەرهاوێشتە سیاسییە خرابانەی لێكەوتەوە، كە لە شازدەی ئۆكتۆبەردا تەقینەوە. هەروەها پارتیی گرێیەكی دەرونیی مێژویی قووڵی بەرانبەر بە خیانەتی سیی و یەكی ئاب هەیە، هەر ئەمەیشە وا دەكات، كە هەمیشە بۆ سپیكردنەوەی ئەو خیانەتە، بەدوای خیانەتێكی نوێدا بگەڕێت.






ئەو بۆمبەی، کە (17) ساڵ لەمەوبەر تەقییەوە
پارتیی خاتری هەموانی گرت!
بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر بۆ ڕویدا؟
هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول چی دەگۆڕێت؟
چەند پرسیارێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن
هەڵبژاردن لە نێوان بایکۆت و بەشداریکردندا
دوای دەساڵ سۆرانی مامەحەمە تیرۆركرایەوە
شێرپەنجەی گۆڕان چییە؟!
ئایا ئۆپۆزیسیۆن مردووە؟
کێ مەتەڵی (12) ی ئایار دەزانێت؟
لە نۆزدەی ئایارەوە بۆ دوازدەی ئایار
پارتیی گاڵتە بە بارزانیی دەکات
کێ دەتوانێت نەوشیروان مستەفا قووتبدات؟
هەڵپەڕین لە ناو ماڵی بارزانییدا
هەڵبژاردنێکی ترسناک
123456789

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە