نێچیرڤان بارزانیی نەمرە!
ئەحمەد میرە
PM:06:00---01-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 6538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
(بوتەفلیقە) دەهەمین سەرۆکی جەزائیر، بیست ساڵی ڕێکە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە. هەمیشە لە هەڵبژاردنەکاندا بە شێوەی فێڵی یاسایی و گزیکاریی دەبێتەوە بە سەرۆک. ماوەی چەند ساڵێکیشە نەخۆشەو توانای بەڕێوەبردن و سیاسەتکردنی نەماوە، بەڵام ئەو دەستبەرداری کورسیی حوکمڕانیی نەبووە. لە ئێستادا بەو بارودۆخەوە دەیەوێت بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی خۆی کاندیدبکاتەوە. لەبارەی ئەم خۆکاندیدکردنەوەیەی بوتەفلیقەوە ڕۆژنامە عەرەبییەکان نوسسیان (بوتەفلیقە کاندیدێکی نەمر و هەتاهەتاییە!) هەرچەندە ئەو تەمەنی هەشتاویەک ساڵە، پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆماری جەزائیر، چەندین پۆستی گرنگی لە حکومەتەکانی پێشوودا هەبووە، وەک وەزیری دەرەوەی جەزائیر و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار. 

بوتەفلیقەو نێچیرڤان بارزانیی، سەرەڕای ئەوەی بیست و نۆ ساڵ جیاوازیی تەمەنیان هەیە، بەڵام لە ڕووی بەردەوام کاندیدبوون و حەزیان بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پێشوویان تەواو لە یەکتر دەچن. نێچیرڤان لە ساڵی (1996) ەوە بیست و دوو ساڵە، یان سەرۆکی حکومەت بووە، یاخود جێگری سەرۆکی حکومەت بووە. بە بەردەوامییش ئەو هەڵبژاردنانەی ئەویان بەو پۆستە گەیاندووە، لێوانلێو بوون لە ساختەکاریی، بەڵام ئەو هەمیشە بە دڵخۆشییەوە قبوڵیکردوون. لە ماوەی ئەم بیست و دوو ساڵەیشدا ئەم پیاوە تەنها گۆڕانکاریی لە دیزاینی جلوبەرگ و ڕوخساریدا ئەنجامداوە، لە پیاوێکی سمێڵدارەوە بووە پیاوێکی مۆدێرنی بێ_سمێڵ. 

هەرچەندە وەک سەرچاوە جیاوازەکان باسیدەکەن، ململانێکانی ناو بنەماڵەی بارزانیی لە جاران تۆختربوونەتەوەو ڕەنگە ئەم جارەیان بازی سەرۆکایەتیی حکومەت لەسەر شانە زێڕێنەکانی نێچیرڤان نەنیشێتەوەو هەڵبفڕێت بۆ سەر جامانە سوورەکەی مەسروری ئامۆزای، بەڵام لەم کاتەیشدا ئەم پیاوە هەر دەبێت وشەیەکی سەرۆک ئاوەڵناوی بێت، دەگوترێت بۆ قەرەبووکردنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت بۆی، پارتیی دەیەوێت بە هەر شێوەیک بێت، پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم کارابکاتەوەو نێچیرڤان بارزانیی بچێتەسەر ئەو تەختەیش. ئەگەر ئەم سیناریۆیە ڕووبدات، ئەوە هەرێمی کوردستان نەگبەتییەکی تری بۆ زیاددەبێت و لە قۆناغی حوکمدارێتیی مام و برازاوە دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی حوکمدارێتیی دوو ئامۆزای ناکۆک پڕ کینە لە یەکتر. 

بە هەموو پێوانەکان لە نێوان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی ئامۆزایدا، سەرەڕای کەموکورتیی و پیلانگێڕیی و یارییە سیاسییەکانی، نێچیرڤان بارزانیی دەموچاوێکی قبوڵکراوترەو توانای بەڕێوەبردنی باشترە و لانی کەم وەک مەسروور گرژ و مۆن و دەمارگیر نیەو دەکرێت لە ڕێی دانوستاندنەوە گفتوگۆی سیاسییانەی لەگەڵدا ئەنجامبدرێت. بەکورتیی بە گۆڕینی نێچیرڤان بە مەسروور، وەک کورد دەڵێت؛ دەبێت سەد ڕەحمەت بۆ کفندز بنێریت، چونکە لەناو بنەماڵەی بارزانییدا نێچیرڤان بارزانیی تاکە کەسیانە، کە لە کۆڕی سیاسیی لایەنەکانی تردا قسە_لێوەرگیراو بێت و تا ڕادەیەکی زۆریش دەموچاوی قبوڵکراو بێت. واتە ئەگەر مەرج بێت ئەم پۆستە تاپۆی ڕەشی عوسمانیی بۆ بنەماڵەی بارزانییەکان لێدرابێت، ئەوە گونجاوترە نێچیرڤان ببێتە سەرۆکە نەمرەکە و بۆ هەتاهەتایە لەسەر کورسیی پڕ خێر و بەرەکەتی سەرۆکایەتیی حکومەت چوارمشقیی دابنیشێت.






نێچیرڤان بارزانیی نەمرە!
ئەو بۆمبەی، کە (17) ساڵ لەمەوبەر تەقییەوە
پارتیی خاتری هەموانی گرت!
بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر بۆ ڕویدا؟
هەڵبژاردنی (٣٠) ی ئەیلوول چی دەگۆڕێت؟
چەند پرسیارێک بۆ ئۆپۆزیسیۆن
هەڵبژاردن لە نێوان بایکۆت و بەشداریکردندا
دوای دەساڵ سۆرانی مامەحەمە تیرۆركرایەوە
شێرپەنجەی گۆڕان چییە؟!
ئایا ئۆپۆزیسیۆن مردووە؟
کێ مەتەڵی (12) ی ئایار دەزانێت؟
لە نۆزدەی ئایارەوە بۆ دوازدەی ئایار
پارتیی گاڵتە بە بارزانیی دەکات
کێ دەتوانێت نەوشیروان مستەفا قووتبدات؟
هەڵپەڕین لە ناو ماڵی بارزانییدا
123456789

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە