ساختەكاری دەنگردان و دواتر گومانی جەنگی گەورە
دانا ئیبراهیم ئەحمەد
PM:05:11---20-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەموومان باش لەوە دەگەین كە باشوری كوردستان و عێراق بەتایبەتی پاش ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسین زیاتر بوو بە جێگای سەرەكی وڵاتانی دەوروپشت و جیهان بەجۆرێك لە جۆرەكان بوە بە جێگای جرتو فرتی هەندێ‌ وڵات ، ئەمەش هۆكارێكە زۆر بە ئاسانی بەهۆی نەبونی ئەمنیەت و ئاسایشی توندی وڵاتە وە ئەگەری پشێوی و خلوقاتی جۆراو جۆر ڕووبدا .


ساختەكاری و نەشارەزای هاك كەر :
وەك لای زۆرێك ئاشكرایە پڕۆسەی دەنگدانی 12 ئایاری 2018ی عێراق زیاتر لە ساڵانی دی گومانی دزینی دەنگ و هاك كردن و خلوقات بوەتەوە
لەسەر لەبەری پڕۆسەی دەنگدا ن و جیاكردنەوەی دەنگ و چەند نیشانەیەكی زەق و ئاسان لەبنكەكانی دەنگدان و دواتر ئەگەر بێت و بەدواداچونی تەواو بكەی سەیر و سەمەرەكانی دەنگدان لە تەواوی ناوچەكانی عێراق هەست بەوە دەكەی كە دەنگدانی 12ئایار دەنگدانی تاكی عێراق نیە بە قەوارەیەك ، هەر لەسەرەتای جیاكردنەوەی دەنگدانەكانەوە تا كۆتای هاتن و تا كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەدەر نەبوە لە كێشە ، بە حوكمی ئەوەی دەنگدانەكان لە لەبنكە جیاجیاكانی دەنگدان لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە نێردراوە بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ، وە پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئایا عێراق مانگی دەستكردی هەیە ئەمەش گومانێكی ترە مانگی دەستكرد كە عێراق نەیبێ‌ رێگای خلوقات بۆ وڵاتانی دی ئاسانتردەبێ‌ ، وە ئەو ئەنجامەی دەبێ‌ كە هاك كردنی دەنگەكان بۆ ناوچەو پارێزگاكان زۆر نەشارەزایانە كراوە ، لە هەندێ جێگا زۆر بەزەقی دەر دەكەوێ‌ ، بۆنمونە لە پارێزگای سلێمانی 99هەزار دەنگ بۆ كەسێك دەچێ‌ كە خۆی لە شارەكەی خۆییدا 500كەس نایناسێ‌ یاخود لە هەندێ جێگا كە عەرەب نشینن بۆ دەبێ‌ دەنگی حیزبێكی كوردی یەكەمبێ‌ ، دەرئەنجام ئەمە نیشانمان دەدات كە هاك كەری گەورە زۆر نەشارەزابوە لە عێراق و ناوچە جیاوازەكانی .


كێشەكانی خۆر هەڵاتی ناوەڕات و جیهان :
ئەگەر ئێمە بە وردی سەیری كێشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكەین و تازەتر ڕوودای جیهان و ناوچەكەش ببینین ڕەنگە حەلكردنی ئەو بابەتە هێندەی گومانەكان قورس نەبون دواجار نەتیجەیەكی مەنتقی و ئاسان دێت بەدەستدا .
لای هەموان ئاشكرایە ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و بەبیانوی شەڕ دژی تیرۆر و هاوكاری هێزە كوردەكان هێزێكی زۆر ی هاوپەیمانان لە ڕویان لە مەنبەج كردوەو ، ئەمە لەوكاتەوە دێت كە توركیا لایەنگری و هاوكار بوونی خۆی بۆ ڕوسیا دوپات كردەوە ، دواتر هەندێك هێرشی سەربازی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر بنكە سەربازیەكانی سوریا بوو بە هۆی هەڵهاتنی بەشار ئەسەردو خێزیانی بەمەش ئێران زیاتر كەوتە خۆی و دەیەوێ‌ هندێ‌ كاری گرنگ هەیە لەناوچەكە تەواویان بكات و خۆی ئامادە باش بكا بۆ شەڕی یەكی گەورە وە بە تەواوی دەست بەگرێ‌ بەسەر عێراقدا .

لەبەر ڕۆشنای ئەو بابەتە دەكرێ بڵێین ئێران ئەنجامدەی گەورەی دەنگدانەكانی عێراقە بۆ ؟
لیستی (سائیرون) كەیەكەمین لیستی براوەی هەڵبژاردنەكانی 12ئایارە لە كوردستانیش پارتی یەكەم و یەكێتی دووهەم ، جۆرێك لە گومان دروست دەكات ، بۆ لیستی سەدر دەبێ ئەوەندە دەنگ بهێنێ‌ ؟ سەدر پێش ئەوەی سیاسی بێ‌ ئاینیەكی توندە وە لە ماوەی ڕابردودا دەركەوتوە ئەو پیاوە هیچ سیاسی نیە بەڵام زۆر هاواری چونە دەرەوەی ئێران و ئەمریكای دەكرد لە عێراق ، من نایشارمەوە لیستێكی شیعە مەزهەبە هیچكات بەدڵ و بە جدی داوای چونەدەرەوەی ئێران ناكات و وە ناشیكات بە پڕۆژەی سەرەكی بۆخۆی، واتە ئەمە تەنها سینارێۆیەكە بۆ ئەوەی داواكاری دووهەم جێبەجێ‌ بكرێ‌ كە ئەویش چونەدەرەوەی ئەمریكایە لە ساحەی سیاسی عێراق ، وە سەدر زۆر ئاسانتر لە حەیدەر عەبادی و نوری مالیكی لەڕوی سیاسی و ئاینیەوە دەستی لێدەدرێ‌ و زوتر داوی ئێران جێبەجێ‌ دەكات بۆ مەرجی سەرەكی چونە دەرەوەی ئەمریكا یاخود شەڕكردن لەگەڵیان .


كوردستانی باشور

یەكێتی پاش 16ی ئۆكتۆبەر و جیابونەوەی قەوارەیەكی هەرە مەزنی ناوخۆی كە (دكتۆر بەرهەم )بوو وە كێشە ناوخۆیەكانی ناو یەكێتی گەیشتە لوتكە،پرسیارەكە ئەوەیە چۆن دەتوانێ‌ 16كورسی بهێنێ‌ هەر ئەمەشە گومان دروست دەكات ئێران وەك هاوكارێكی دێرین دەستی لە هەستانەوەی ئەم حیزبەدا هەبێ ، لە هەموی گرنگتر قیادەی ئیستای یەكێتی پاش 16ئۆكتۆبەر بەدەستی هەندێك كەسەوەیە كە بەبێ‌ گوێدانە هیچ بنەمایەكی نەتەوەی بەلایانەوە ئاسایە سبەسنێ‌ شەڕی ناوخۆ دەست پێبكەنەوە بەجۆرێك لە جۆرەكان دەتوانین بڵێین سیاسەت كردن تاڕادەیەك لاوازە ، واتە تائیستا لە عێراق و كرودستان دوجۆر لە خەڵكی ناسیای ئێران بەباشی زانیون بۆخۆی .

پارتی بۆ 25كورسی بهێنێ‌ لە بەینی دوو لیست( سائیرون و یەكێتی ) كە زیاتر (وەلائیان) بۆ ئیرانە وەپارتیش دژە ئێرانە سەر بەجەمسەری ئەمریكا و وڵاتانی سونیە ، دەكرێ‌ پارتی ئاگاداری ساختەكای سەرەكی نەبووبێ‌ كە لە ئێرانەوە دەستی لێدارابێ‌ و لە ناوخۆدا و بەڕێگای جیاواز ڕەنگە هەوڵێكی دابێ‌ بەڵام هیچ كات نەگەیشتە ئەو ئاستەی وەك خۆی هەوڵی بۆدابێ‌ ، ئەو حەقیقەتە حاشا هەڵ نەگرە كە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن هێز و سەرمایە و ناوچەی خۆیەتی بۆیە هێزی سەرەكی ساختەكاری دەنگدان كە سەرچاوەكەی لە ئێرانە لەبەر دوو دوخاڵ لاوازی دەنگدانی بەباش نەزانیوە بۆ پارتی .
1- پیاین وابوە كە دەنگی پارتی لاواز بكرێ‌ پارتی هەروا بە ئاسان وەك حیزبەكانی تری كوردستان كە خاوەنی هێزنین دانانیشێ‌ و لەڕێگەی بەیان نامە و چاوەڕوانی تانە لێدانی (محكەمەی ئیتحادی ) ناوەستێت .
2- گرنگە وەك خۆی لە ناوچەكە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لەكاتێكی دیاری كراودا هێزێك هەبێ‌ بجەنگێ‌ بەرامبەری پارتی كە سەر بە جەمسەرێكی جیاوازە وە تەقینەوە لەگەڵا پارتی تەقینەوە بێ‌ لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل .

سەرئەنجام :
دەكرێ‌ بڵێین هێزە شیعیەكانی تر كە تائێستا بەزەقی نەیانگوتوە ئەمریكا دەبێ‌ لە عێراق بچێتەدەرەوە پاشان وەك پڕۆژەیەكی جدی وەریان نەگرتوە ئەمجارە بەخاتر ئەو پڕۆژەیە و بە ئێرانی كردنی تەواوی عێراق لیستی سائیرون بوو بەیەكەم و دواتر دەبێ‌ لیستەكانی تری شیعەی عێراقی ببن بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەكتر ، وە مانەوەی یەكێتی وەك هێزێك خاوەن هێز بەڵام ساویلكە لە سیاسەتدا پێدانەوەی قوەتێكە بەوەی سبەینێ‌ ئامادە باشبێ‌ بۆ شەڕكردن لەگەڵ هێزێكی ناوخۆ كە سەر بە جەمسەری ئەمریكا و سونیە .








زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە