دەربارەی كارەباكەی چەمچەماڵ
لەتیف فاتیح فەرەج
PM:08:06---07-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

قسەو باسی زۆر لە بارەی خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایەو كارەباكەی چەمچەماڵەوە دەكرێت ، هەندێك بە مەبەست یان بێمەبەست دەیانەوێت بابەتەكە بە ئاراستەی تردا بەرن ، هەن بابەتەكە زۆر سیاسی دەكەن ، تەنانەت بە ڕادەی ئەوەی بیانەوێ‌ كێشەیەكی گەورە لە ناوچەكە بنەنەوە ، لە كاتێكا خواستەكە خواستێكی زۆر سادەو میللی یە، خەڵك داوای كارەبای كرد ، كارەبا نەك گۆڕینی دەسەڵات و نەك لاچونی سەرۆكی حكومەت یان جێگرەكەی .
جارێ‌ مەسەلەی ئەو ئاربیجی و شتە هەرگیز بەو جۆرە نیەو چەمچەماڵیەكانیش راستە هەمیشە پێشمەرگەیان زۆربووەو لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بوونە ، لێ‌ بەو جۆرە نیە كە هەموو چەكدار بن و هەرچیان بووێت بە چەك بیكەن ، لە چەمچەماڵدا هەزاران مامۆستاو فەرمانبەرو كارمەندی نمونەی دام و دەزگاكان ، سەدان دایكی ڕووسور كە بە بێوەژن كۆشی مناڵەكانی پێگەیاند ، دەیان رۆشنبیرو نوسەرو شاعیرو میوزیكزان و هونەرمەند لە كۆی بوارەكاندا هەن، جگە لە وەرزێر، پیشەوەر ، كرێكارو هتد .
شینی ئەوەی گوایە هەوڵی تەقاندنەوەی كارەبا یان بۆڕی غاز یان هەر شتێكی لەو جۆرە درۆیەكی ناشرینەو چەمچەماڵیەكان لە 1991یشەوە تا 2003 هەمیشە سینگیان نابوو بە گولەی بەعسەوەو بەعس بەسەر سەریانەوە بوو دەستیش نەبرا بۆ وێرانكردنی هیچ كوێ‌ تەنانەت ئەگەربەنداوی بێخمەش لێرە بوایە ڕەنگە بەو جۆرە تاڵاننەكرابا وەك كرا .
هەندێك لە میدیا زۆر گوماناوی كاریان لەسەر پرسی چەمچەماڵ و خواستەكانی دەكردو لە هەوڵی ئەوەدا بوون ئەو بابەتە بقۆزنەوە بۆ تێكدانی نێوان لایەنە هاوپەیمانەكانی شارەكە ، یان ڕوونتر تێكدانی نێوان ماڵباتەكانی چەمچەماڵ ، كە ئەمەش ئەو پەڕی قێزەونیە ، كارەبای چەمچەماڵ و ناحێ و گوندەكانی بەو پێوەرە خەڵك داوای باشكردنی دەكات ، یان زیادكردنی ، كە هەم وێستگەكە لە چەمچەماڵەو هەم گازەكەشی لە هەمان سنورەوە بۆ دێت ، ئەمەش داوایەكی ڕەوایەو كفر نیە
بۆ ئەوانەش كە دەیانەوێ‌ وێنەی چەمچەماڵیەكان ناشیرن بكەن ، دەمەوێ‌ بیریان بخەمەوە شێخ رەزای تاڵەبانی لەوناوچەیە لە دایك بووەو وەجاخیشی رۆشنە جا باكەس " خۆی نەخاتە بەر حەملەیی ................." .
بۆ من زاخۆو كۆیەو چەمچەماڵ و كفری یەكن تۆش چۆن بیر دەكەیتەوە كەیفی خۆتە .







شەڕی قوت و هەژاری
بۆ كاك ئاری هەرسین لە بری كاك قادری حاجی عەلی
نەوشیروان مستەفاو ئەم تایپە
چەمانەوە بۆ عێراق
بە كورتی لە بارەی گۆڕانەوە
ئاڵاو سروەو نەتەوە پەرستی گەوج
سوكایه‌تی كردن به‌ پێشمه‌رگه‌
رسوابوونی ئەردۆغانی فاشیست
عفرین سەردەكەوێت، بەڵام
چی بكرێت بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان
رائیدیەكەی من و عە میدیە كە ی شاناز خان و حزبی كوردی
خۆپیشانده‌ران و لینا بارزانی
كێ‌ قازانج لە رادەستكردنەوەی هەرێم بە بەغدا دەكات
كوردو نامەكەی ریكس تیلەرسن
قوباد تاڵەبانی و فیرعەونەكان
12345678910...
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە