رائیدیەكەی من و عە میدیە كە ی شاناز خان و حزبی كوردی
لەتیف فاتیح فەرەج
AM:10:57---08-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

1
حەز ناكەم  باسی خۆم بكەم ، تا ناچاریش نەكرابم و زۆرم بۆ نەهێنرابێت ، توخنی باسی خۆم نەكەوتوم ، لە ژیانی خۆما زۆرم هەوڵ بۆ خە ڵك داوەو كەم بۆ خۆم ،خاتوو شاناز كە دیارە لە بەر ئەوەی كچی پیاوێكی خوێنەواری وەك برایم ئەحمەدەو خۆیشی بە نووسین سڵی لە كەس نەكردوەتەوەزۆرن ئەوانەی رقیان لێیەتی و هەڵبەت تانەو تەشەریشی لێدەدەن و چیرۆكی سەیر سەیریش لە سەر سەرمایەكەی كە من نازانم راستە یان نا هەڵدەبەستن ، چیرۆكی عەمیدیەكەی خۆی گێڕاوەتەوە ، چیرۆكی ستەمكاری و نادادی و گەندەڵی ئەم وڵاتە ، من وێڕای ئەوەی كە دڵنیام قسەكانی راستن هەمان چیرۆكم بە كەمێ‌ جیاوازیەوە هەیە .
2
فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیری بوم لە كتێبخانەی چەمچەماڵ ، لە راستیدا من لە 1991ەوە تا 2003 یەك دیناری ئەم رژێمە كوردیەم وەرنەگرتووە ، یان لە میدیا ئیشم كردووە ، یان لە رێكخراوی بیانی ، ساڵی 2003 بومە فەرمانبەر 10 ساڵی رۆژنامەنووسیان بۆ حسابكردم بە پێی قانونی سەندیكا ، ساڵی 2010 خاوەن شانزە ساڵ خزمەت بووم ، تا ئەو كاتە زیاتر لە 30 كتێب و نامیلكەم نووسی بووم ، بێ‌ هۆو دوای رۆیشتنی فەلەكەدین كاكەیی ، كاوەمەحمودی وەزیری رۆشنبیری بێپرس كردن بە خۆمان و بێئەوەی رەزامەندی بەغدا وەربگرێ‌ گواستمانیەوە بۆ بەغداو دوای شەش مانگ بە غدا وەرینەگرتین ، من وتارێكی توندم لە سەر وەزیر بە ناوی " وەزیری چەپی سەقافەت " لە كوردستان پۆست بڵاو كردەوە ، ئیتر نەچومەوە وەزارەت و فەسڵكرام ، دوای شەش مانگ خرامە سەر رێكخراوەكان ، بەڵام دوای ماوەیەك وتیان تۆ سیاسەتت كردووە ، رێكخستن بوویتە ، ماوەیەكیش پێشمەرگە بوویتەو ئەوانە دەتخەینە سەر سەربازی و دەكەوێتە سەر بەغداو موچەكەشی منەتی ئێرەی نیە ،كرام بە ڕائیدو هەموو شتەكان وادەرنەچوون .
3
 لەو رۆژەوەی زانیم ناخرێتە سەر بەغدا ، تا نووسینی ئەم وتارە كورتە چەندین جار هەوڵی گەڕانەوەم داوە بۆ رۆشنبیری ، تەنانەت هەوڵم داوە بچمە سەر وەزارەتی رۆشنبیری بەغداو بۆ ئەوەش لە تەك كاك فریاد رەواندزی چەندین جار قسەم كردووەو دوو جاریش چوومەتە لای لە بەغدا ،كە كاك مستەفای سەید قادریش بووبە وەزیری پێشمەرگە داوام لێكرد بە هەمان پلەوە لە وەزارەت یان لە لیواكان دامبنێ‌ و نامەوێ‌ خانەنشین بم ، نەكرا، ئەم وڵاتە هەرگیز بە قانون شتی تیانەكراوە .
4
ئێستا خاوەنی 50 كتێب و نامیلكەی چاپكراوم ، پێنج مناڵم هەیە كە دوانیان لە زانكۆو پەیمانگان و دوانیان لە بنەڕەتی و ناوەندی ، یەكێكیش لە باخچە ، دوو مانگ جارێ‌ 1ملیۆن دیناری تڕو منەتم ئەدەنێ‌ ، زۆربەی كات پارتی و كۆیلەكانی پارتی و میدیاكەی هەر بۆئەوەی لێمبدەن دەنوسن تۆ ڕائیدی ،جارجارە دەروێشە كانی یەكێتیش هەمان تانەم لێدەدەن ، لە كاتێكا بە نوسن و خەبات و ئەوەی كردومە نا بە سۆسیالیش بێت تا ئیشێكم دەدرێتێ‌ ، خۆم و مناڵم مافی ئەوەمان هەیە شایستە بژین كە ناژین ، هەلچبەت بە تەنێ‌ منیش موچە خۆری ئەو خێزانەم ، پەروەردەی دەستی عەریف فاتیحم كە لە شۆڕشی پێشوو سەرلق و ماوەیەك ئامر بە تالیۆن بووە و لە 1961تا 1975 چەكی دانەناوە و لەپێش ئەو ساڵەش لە زیندانی موسڵ و حامیەی هەولێر زیندانی بووە ، برایەكی زۆر ئازایشم بە ناوی فاخیر شەهیدی یەكێتیە.
5
لە هەموو دنیادا حیزب نیە ئەرك و كارەكەی تەنها سوكایەتی بێت بەو هاونیشتمانیانەی وەك ئەو بیر ناكەنەوە ، نەفرەت لە وسیستمە قێزەونەی كچی برایم ئەحمەد و كوڕی عەریف فاتیح ، شانازو لەتیف لەكەدار دەكات و تەحسین و موستەشارەكان  دەكاتە پاڵەوان .







چی بكرێت بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان
رائیدیەكەی من و عە میدیە كە ی شاناز خان و حزبی كوردی
خۆپیشانده‌ران و لینا بارزانی
كێ‌ قازانج لە رادەستكردنەوەی هەرێم بە بەغدا دەكات
كوردو نامەكەی ریكس تیلەرسن
قوباد تاڵەبانی و فیرعەونەكان
كاممان دەستی پێوە بگرین تۆ یان ئێمە
درۆی دڵ و قودس
بارزانی و ئازادی بیروڕا
دەربارەی مامە حەمەیی
ئەگەر گەنجەكانی ماڵباتی تاڵەبانی راست دەكەن
چی بكرێت ؟
دەربارەی لاپەڕە ڕەشەكان
خەمێك لە كوردەكانی رۆژهەڵات
ناوچە دابڕێنراوەكان دوای 25ی 9
12345678910...
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە