شەڕی قوت و هەژاری
لەتیف فاتیح فەرەج
PM:12:43---23-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەمە بۆ وەرگێڕان نیە بۆ سەر هیچ زمانێكی زندوی دنیا  ، من هاوڵاتی كوردستانم ، هەرێمی كوردستان ،واتە باشوری كوردستان بێ‌ كەركوك ، واتە بێ‌ هاڤاناو بایحەسەن كە پارتی نەوتەكەی دەبردو موچەشی نادا ،بێ‌ كەركوك و خورماتوودوبزو مەخمور ،بە پێی قسەی بێوار خنسی راوێژكار لە دەزگای پاراستن،هەرێمی كوردستان خاوەنی 60 ملیار بۆشكە نەوتی یەدەكە ، هەندێك سەرچاوەش دەڵێن 40 ملیار بۆشكە نەوتی یەدەكمان هەیە ، ئەگەر رۆژی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت دەربكرێت بەشی 120 ساڵ نەوتی یەدەك هەیە ، جگە لەوەش وا خەمڵێنراوە كە خاوەنی 200 ترلیۆن پێ‌ گازین ، لەم بستۆكە خاكە ژێر زەویەكەمان لیپە لە سامان و لەسەر زەویەكەشی مناڵان لە زبڵخانەكاندا بە دووی قوتا دەگەڕێن ، گرتەیەكی ڤیدیۆیم بینی كە مناڵێك لە زبڵخانەكاندا دەگەڕێت بۆ ئاسن و شتی وا بیفرۆشێ‌ ، دەڵێ‌ بۆ شیرمە بۆ براكەم ، مرۆڤ جەرگی دەبێت بە ئاو .
هەڵبەت لە سعودیەش خەڵكی بەد بەخت و بەلەنگاز هەن ، نادادیەكە ئەوەیە نایەكسانی و ستەمكاری هەیە ،تۆ سەیركە یەكەمین كاری حكومەت بڕینی 36 هەزارەكە بوو ، لە كاتێكا پارلەمانتارو وەزیرەكان هێشتا موچەكەیان خەیاڵیە ، كەچی پارلەمانتارەكان بە ناوی چاكسازیەوە دەیانەوێ‌ دەست بنەنەبینەقاقای خەڵكی ترو ئەمەش وەك دەسكەوت بە خەڵك دەفرۆشنەوەو كەش و فشیش بەسەر فراكسیۆنەكاندا دەكەن ، خەڵكێكیش دێن دەستە چەورەكەیان بە خەڵكی تردا دەسڕنەوە ،40 ملیار بۆشكە نەوتی یەدەك هەیەو پێشمەرگە لە برساو لەبەر نەبوونی كرێی خانوو خۆی دەكوژێت ، نێچیرڤان بارزانی و قوبادی جێگریشی بانگەشە بۆ حزبەكانیان دەكەن.
قوبادو نێچیر لە كۆشكە بلورینەكانی خۆیانەوە ،جار جارە بیر لە قسەیە ئەو بابایە دەكەنەوە كە گوتی میللەت وەكی سەگ وایە برسی كە دوات دەكەوێت ،ئەو بابایەی بەو دواكەوتنە هەموو شتێكی بۆ خۆی مسۆگەر كردو خەڵكیشی برد بە ناخی ئەرزا ، داخوا خەڵك كەی تۆڵە لەو ستەمكاریە دەكەنەوە، ستەمكاریەك كە خەریكە سنوری نادادیەكانی سەدام و ئەردۆغان تێدەپەڕێنێت .
60 ملیار بۆشكە نەوتی یەدەك لە ژێرپێماندایەو جاری وایە 60 رۆژ جارێ‌ چارەكە موچە یان نیو موچە وەردەگیرێت ،ئەوەش دەكرێتە منەت و هەموو میدیاكان بڵاوی دەكەنەوە .
ئاخۆ شەڕی قوت پێویستی بە چەك نیە ، كە بڕوامان بە چەكی ئاگرین نیە ، خۆ دەكرێت دەنگەكانمان بكەین بەو چەكە ، بەو دەنگانە بەو چەكە بەو پارلەمانتارانە بڵێین كە بە ناوی چاكسازیەوە بەربوونەتە وێزەی خەڵك ئەگەر ئێوە كەمۆكەیەك ویژدانتان هەیە بە حزبەكانتان بڵێن با چاكیكات ئەوان خۆیان شێواندیان ، ئەوان لە بازاڕی شێواودا دەتوانن راوی خۆیان بكەن .
 لانی كەم بە چەكی دەنگ سزای ئەم ستەمكاری و نادادیە بدە .
تێبینی : وێنەكە مناڵێكەلە گوندی جەلەمۆرد.







زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە