رۆژنامەگەری تێكدەرانە
لەتیف فاتیح فەرەج
PM:01:52---08-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لەم یەك دوو رۆژەدا هەندێك بابەتی  چەند رۆژنامەیەكم خوێندەوە ، هەواڵ و ڕاپۆرت و بە دواداچوونی نهینگرانەو تێكدەرانەو شەڕەنگێزانە ، هەوڵدان بۆ تێكدانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سیاسی ، هەوڵدان بۆ شێواندنی راستیەكان ، هەوڵدان بۆ تێكدانی پەیوەندی كارەكتەرەكانی نێو یەك حزب ، ئەو رۆژنامە كاغەزانە كە كەس نازانێ‌ چۆن دەردەچن و كێ‌ تێچووەكەیان دابین دەكات بەشێكیان هەر بە ناوە لەلایەن چەند نووسەرو قەڵەم بە دەستێكی حزبیەوە بەڕێوە دەبرێن ، دەنا راپۆرت و هەواڵەكانیان لەوە دەچێت دەزگایەكی موخابەراتی ئامادەی بكات ،بۆ نمونە  مانشێتی رۆژنامەیەك بەم جۆرەیە گوایە لەبەرانبەر قسەی پارلەمانتارێكی گۆڕاندا شێخ جەعفەر دەڵێ‌ " ئەو پارلەمانتارە جاسوس و سوك و بە كرێگیراوە " پارلەمانتارەكە مەحمود رەزایە ، كە ئەوەندەی من بیناسم پیاوێكی هێمن و لە سەر خۆو وردە ، ئەگەر لە بەرنامەیەكیشدا ئەوەی وتبێت ئێ‌ دیارە مەبەستی پێشمەرگە نەبووە بە گشتی ،شێخ جەعفەریش پێشمەرگەو سەركردەیەكی كۆنی یەكێتیەو رەنگە لە دۆخی زۆر تایبەتا ئیستغلالی شێوازی دەربڕینەكەی كرابێت ، دەنا بڕوا ناكەم بەو زمانە قسە بكات ، گریمان هەم مەحمود رەزا ئەوەی وتبوو بەو جۆرە ، هەم شێخ جەعفەریش بەو جۆرە وەڵامی دایەوە ، ئاخۆ گوازتنەوەی ئەو مانشێتەو بەو جۆرە خزمەت بە چی و بە كێ‌ دەكات و بۆ لە ئێستادا .
دواتر پێشمەرگەو فەرماندەی پێشمەرگە هەیە هەرچی نەشیاوە كردویەتی ، دیلكوشتن لە شەڕی ناوخۆدا ، تاڵان و دەستبەسەردا گرتنی ماڵی خەڵك و هەتا دوای جاخۆ هەكاری بە پێی گێڕانەوەو گەواهیدەرەكان چی لە ئەنفال كەمترە ، ئەی بۆ پێشمەرگە لە هێزی حزب و میلیشیای حزبەوە ناكرێت بە هێزی نیشتمانی ، گرفتەكان چین ، ئاخۆ ئەگەر ئەوە بكرێت ئیدی كەس هیچ دەخاتە پاڵیان .
رۆژنامەگەری ئەركی تێكدانی پەیوەندی نیە ، ئەركی ئەوە نیە هێزو دەستەو گروپ و كەسەكان بگاتە گژ یەكدا ، لە راستیدا لەو بارەیەوە سەندیكای رۆژنامەنووسان زۆر كەمتەرخەمەو تا ئێستا هیچ رۆژنامەیەكی لەسەر ئەم جۆرە ناشرینیانە سزا نەداوە ، ئەو جۆرە رۆژنامانە لەبەر ئەوەی خاوەنی خۆیان نین ، لەبەر ئەوەی ئاراستە دەكرێن ، دەكەونە ژێر گومانەوە ، لە كاتێكدا جگە لە سەندیكای رۆژنامەنووسان ، دەبوو رۆژنامەوانە باشەكانی نێو ئەو دەزگایانەش رێگە بە بڵاوكردنەوەی ئەو راپۆرت و بە دوادا چونانە نەدەن .








زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە