بۆچی پێویسته‌ شه‌ڕی نائومێدی بكه‌ین
لەتیف فاتیح فەرەج
PM:04:42---01-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نا ئومێد كردن و نا ئومێدی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ درێژه‌ دان به‌ نادادی و سته‌مكاری ، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ نادادی و سته‌مكاری بێت ، یه‌كه‌مین كارێك كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ هه‌نگاوی بۆ بناتدروستكردنه‌وه‌ی ئومێده‌ ، بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌شبینی و ده‌سته‌ پاچه‌ بوون و تۆوكردنی نائومێدی له‌ دواجاردا به‌و جۆره‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ ناتوانێ‌ بونه‌وه‌رێكی بگۆڕبێت ، واته‌ له‌ بنه‌ڕه‌تا نا ئومێدی له‌ ده‌ست و پێخستنی مرۆڤه‌، له‌ ماوه‌ی 27 ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌ سه‌ر نا ئومێد كردنی مرۆڤی كورد كراوه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ كار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ ده‌كرێت سبه‌ینێ‌ له‌ ئه‌مڕۆ باشتر بێت ،دۆخێك دروستكراوه‌ كه‌ هیچ شتێك باش نیه‌ ، هیچ شتێكیش باش نابێ‌ ، یانی تۆ هه‌رچیه‌ك بكه‌یت و چۆن هه‌نگاو بنه‌یت دۆخه‌ كه‌ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ به‌راده‌یه‌ك گشتێنراوه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌ هه‌ره‌ به‌ هیواكانیش به‌ ڕه‌شبینیه‌وه‌ له‌ ئاینده‌ بڕوانن ، له‌ كاتێكا هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت سبه‌ینێ‌ هه‌مان ئه‌مڕۆ بێت كه‌ تێیدا ده‌ژین .
ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌ هه‌ر كه‌س له‌ ئه‌ستۆیانه‌ ئومێد له‌ نێو مرۆڤه‌كاندا دروست بكه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ گۆڕانكاری و ئاینده‌ی جیاواز تر، به‌رله‌ هه‌ركه‌س ده‌سته‌ بژێری سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن ، ئه‌وان ئه‌ركیانه‌ بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ سیاسیه‌كه‌ی خۆیان ، بۆ گۆڕینی دۆخی كۆمه‌ڵ له‌ خراپه‌وه‌ بۆ باش ، یان له‌ باشه‌وه‌ بۆ باشتر ، ئومێد له‌وانی تردا دروست بكه‌ن ، به‌ بڕوای من شه‌ڕی نائومێدی له‌ هه‌موو شه‌ڕێكی تر قورستره‌ ، ئه‌وه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌خاته‌وه‌ سه‌ر پێی خۆی و ده‌یكاته‌وه‌ به‌ خاوه‌نی خۆی ، واته‌ده‌یكاته‌ مرۆڤی خاوه‌ن تواناو تین و بڕیار .
ژاپۆنیه‌كان له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ گه‌وره‌ترین شه‌ڕی نائومێدیان به‌ رێخست و توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا 1948 بۆ 1968 گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ بكه‌ن و بگه‌نه‌ ئاستێكی زۆر به‌رز له‌ هۆشیاری و ببنه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ئومێدو هیوا ، بۆیه‌ هه‌قی خۆیانه‌ ئێستا ئه‌وان له‌ باشترین و به‌خته‌وه‌رترینه‌كانی دنیا بن ،چاوكردن له‌ ژاپۆنیه‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌گه‌ل و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵات كارله‌سه‌ر كوشتنی هیوا ده‌كات تێیاندا نه‌ك پێویسته‌ ، ده‌بێت ببێته‌ وانه‌و په‌ند و كاری له‌ سه‌ر بكرێت ، 20 ساڵ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ژاپۆنیه‌كان گریان و هاواری هێرۆشیماو ناكازاكی بكه‌نه‌ په‌یامی سه‌ركه‌وتن و گێڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ مرۆڤی ژاپۆنی ، ئاخۆ چه‌ند ساڵی تر ئێمه‌ ده‌توانین فرمێسكی ئه‌نفال و تێكشكان بكه‌ینه‌ بزه‌ی ئومێدو ئازادی، بۆ ئه‌مه‌ به‌رله‌ هه‌ركه‌س ئه‌ركی سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌ركی ئه‌وانی تر قورستره‌ .






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە