یەکێتی لە قەیرانی کوردبوندا دروست بوو نەک قەیرانی دارایی
رێزان شێخ دلێر
PM:06:09---11-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەموان بەوە هۆشیارین کە، تەوازونی هێز بۆ گەشەکردنی پرۆسەی دیمۆکراسی لە کوردستان کاتێک دروست دەبێت،کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بتوانێت مومارەسەی پێگە مێژویی و جەماوەریەکەی خۆی بکات. وەک چۆن هەموان لەوە دڵنیاین یەکێتی ناتوانێت پێگە مێژویی و جەماوەرییەکەی خۆی بە دەست بهێنێتەوە، ئەگەر نەتوانین یەکێتییەکی نیشتیمانی کوردستانی و سەنترال بخەینەوە سەر شا ڕێگا مێژوییەکەی خۆی کە هەموو کورد شانازی پێوەدەکات.ئەوەی پێیدەوترێت گەشەی دیمۆکراسی و ململانێی سیاسی بۆ ڕازی کردنی زۆرینەی هاونیشتیمانیان و کۆبونەوە لە دەوری پڕۆژەو، پلان و، کارنامە سیاسی و، دیپلۆماتی و، خزمەتگوزاریەکان کاتێک دروست دەبێت کە بەراستی هێزەسیاسیەکان لە کێبڕکێی بەرابەرو یەکساندابن.ئاشکرایە ئەمڕۆ لە کوردستان تەوازونی هێز تێکچووەو ململانێی سیاسی بە ئاقارێکی نابەرابەردا تێدەپەڕێت، بەهێز ترین فاکتەری تاکڕەوی هێز لە کوردستان بریتیە لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و ، نەبونی کارنامەیەکی سەنترال کە تەواوی یەکێتیەکان لە دەوری خۆی کۆکاتەوە. فەرموون با پێگە جەماوەری و مێژوییەکەی یەکێتی و سەردامی جەنابی مام جەلال بگێڕینەوە.با لە بری ئەوەی خەیاڵ و یۆتۆبیا بکەینە بنچینەی دروست کردنەوەی یەکێتیەکی نۆستالژی و لۆکاڵی، هەوڵبەین لە پرۆسەیەکی راسیۆنیل و مەنتیقیدا ئەو یەکێتیە مۆدێرنە نیشتیمانیە دروست بکەینەوە کە لە سەرەتای دامەزراندیەوە بانگەشەی بۆ کردوەو هەوڵی بۆ داوە.هیچ کوردێک و یەکێتیەک نابینین بەم دۆخەی ئێستای کوردستان و یەکێتی خاوەنی زەرەیەک ئومێد بێت.. ئەوە ڕاستە کە یەكێتی لە سەردەمی نائومێدیدا دروستبوو. لە سەردەمی قەیرانی کورد بوندا هاتە مەیدان نەک دارایی. لە زەمانی لە ناوچونی مێژو و، زمان و، کلتوری نەتەوەیدابوو وەک شاخ هەستا سەرپێ نەک سەردەمی قەیرانی بودجەو موچە. گیانبازی یەکێتیەکان کاتێک بوو خوێن و گیانی کورد بوون لە لێواری هەڵدێردابوو.ئەمڕۆ گەلی کورد ئەو یەکێتیەیان دەوێت. هیچ تاک و، گروپ و،لایەنێکی ناو یەکێتی ناتوانن بە تەنها یەکێتی بەڕێوەبەرن، یەکێتی خۆی نەبێت.لە سیاسەتدا شتێک نیە بە ناوی کینەوڕق،ململانێ و رکابەری سیاسی ترۆپکی حیزبایەتی مۆدێرنە لە دونیا نەک بوغزو کینە. ئەو بەهاو پێگەو نیمچە دەسەڵاتە لۆکاڵیەی ئەمڕۆ هەندێک سیاسی ناو یەکێتی بە دەستیانەوەیە ماڵی یەکێتیە، نەک خودی خۆیان. هەندێک کەسایەتی سیاسی کە لە کاروباری حیزبایەتی دورکەوتنەوە ئەمڕۆ هیچ پێگەیەکی جەماوەریان بە دەستەوە نەماوە. یەکێتی نیشتیمانی بەرپرسە لە کۆی قەیرانەسیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتیەکان لەبەر ئەوەی مومارەسەی پێگە مێژوویی جەماوەریەکەی خۆی ناکات.ئەوەی گەلی کورد چاوەڕێی دەکات هەستانەوەی یەکێتیەکی نیشتیمانی مۆدێرنە کە بتوانێت لە خەون و خولیای تاکێک و گروپێکی دیاری کراو گورەتربێت. هێزێک لە توانایدابێت تەوازونی هێزلە کوردستان ڕاستکاتەوە و ببێتەوە بە ئومێد لە سەردەمی قەیرانی نائومێدیو ترس و دلەڕاوکێدا.





هەڵکشانی ئاماژەکانی نەتەوەپەرستی سەرکۆنە دەکەین
‏‎مێژووی یه‌كێتی 'ناشیرین' مه‌كه‌ن
هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دووتوێی ته‌رازوویه‌كی لاسه‌نگدا !
یەکێتی لە قەیرانی کوردبوندا دروست بوو نەک قەیرانی دارایی
ئەگەر ناتوانن مرۆڤ بن لانی کەم هەوڵبەن مەبنە ئاژەڵ
سلێمانی و هه‌ولێر له‌دوو پرسیاری جیاوازدا
پارتی و بەرزانی لەچی دەترسن؟
میرنشینە خەیاڵیەکەی بارزانی
دڵرەقی و بێدەنگی
له‌یادی راپه‌ڕیندا پێویسته‌ راپه‌رین بكه‌ین
گەڕانەوەی هەولێر بۆ بەغداد
با په‌رله‌مانتاران بانگ بكرێنه‌وه‌ نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان
یەکێتی چارەسەرە
کۆمەڵگای کەڕەکان
کەوتنی کۆمپانیاکان و شکستی حکومەت
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە