كورد لەگەمەیەكی بێ ئەنجامدا !
رێزان شێخ دلێر
PM:03:23---05-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پاش پڕۆسەی ئازادكردنی عێراق لەساڵی 2003 و گەڕانەوەی كورد بۆ بەغداد هەمیشە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد وەك پەیوەندی نێوان دوو نەتەوە و تەنانەت دوو مەزهەبی جیاوازیش سەیركراوە و مامەڵەی لەگەڵ كراوە.

نەعێراق توانیویەتی چەمكی هاوڵاتیبوون بچەسپێنێت و نەكوردیش توانیویەتی ستراتیژی گەمە سیاسییەكەی خۆی بگۆڕێت.

لەشەقامی كوردی و عەرەبیشدا هێز گەلێك لەهەردوولا هەبوون نان و پیازیان بەقوڵكردنەوەی ئەم جیاوازییە نەتەوەییانەوە دەخوارد و لەبری دروستكردنی كەناڵی پەیوەندی زیاتر و خاوكردنەوەی دروشمی ناسیۆنالستی، زیاتر و زیاتر ئاگری ئەو جیاوازییانەیان خۆش دەكرد، تا گەشت بەوەی عێراق فشارەكانی لەسەر هەرێم زیاد بكات و هەرێمی كوردستانیش لەپڕۆسەیەكی نادراسەكراو و بێ پشتیوانیدا ریفراندۆم بكات.

ریفراندۆمی 25ی سێپتێمبەری2017 بووە خاڵی پاشەكشەی كورد و لەدەستدانی تەواوی كارتی فشارەكان. بەهۆی ئەم ریفراندۆمەوە كورد پشتیوانییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی لەدەستدا و بەو هۆیەشەوە لە 16ی ئۆكتۆبەردا كاتێك حكومەتی فیدراڵ هێرشەكانی بۆ سەر نیوەی خاكی كوردستان دەستپێكرد، چ لەئاستی ناوخۆ و چ لەئاستی دەرەوە هیچ پشتیوانییەكی كورد نەكرا و بەو هۆیەوە زیاتر لەنیوەی خاكی كوردستانمان لەدەستدا.

ئێستاش بەهەمان ئاوازی هێرشەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، حكومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆسەر بەرژەوەندی كورد، لەم سەروبەندی قەیرانی داراییەی هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە حكومەتەكەی عەبادی تەواوی ئیمتیازاتە دەستورییەكانی كوردی كردۆتە بەشێك لەگەمەی سیاسی، بابەتی بودجە یەكێكە لەو نموونانە و دەیەوێت رێژەی یاسایی و دەستوری هەرێمی كوردستان لەسەدا 17 ./.ەوە بۆ لەسەدا ./.12.6 كەمبكاتەوە.

بەهۆی نەبوونی كارتی فشار و پشتگیری نێودەوڵەتیش، كە بەشێكیان شەڕی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان لەئایندەی عێراقدا دەكەن، كورد توانای رێگریكردنی نەماوە، دەستوریش كە زامنی بەشێك لەمافەكانی كورد و هاوڵاتیانی عێراقی كردووە ناكرێتە بنەمای مامەڵەكردنی هەردوولا.

بەمجۆرە پێموایە كورد لەگەمەیەكی بێ ئەنجامدایە لەگەڵ بەغداد و پێویستە هەرچی زووترە لەپڕۆسەی سیاسی عێراق بكشێتەوە و بڕیار بدات بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئایندە نەكات تا سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ پرسە چارەنووس سازەكانی خۆی لەئایندەی عێراقدا رابكێشێت.






چارەنوسی پرسی كورد لەنێوان ململانێی حزبی و نا یەكڕیزی كورد لەبەغداد
كورد لەگەمەیەكی بێ ئەنجامدا !
ژنانی عێراق لەهاوكێشەی بیری سیاسییەكاندا!
هەڵکشانی ئاماژەکانی نەتەوەپەرستی سەرکۆنە دەکەین
‏‎مێژووی یه‌كێتی 'ناشیرین' مه‌كه‌ن
هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دووتوێی ته‌رازوویه‌كی لاسه‌نگدا !
یەکێتی لە قەیرانی کوردبوندا دروست بوو نەک قەیرانی دارایی
ئەگەر ناتوانن مرۆڤ بن لانی کەم هەوڵبەن مەبنە ئاژەڵ
سلێمانی و هه‌ولێر له‌دوو پرسیاری جیاوازدا
پارتی و بەرزانی لەچی دەترسن؟
میرنشینە خەیاڵیەکەی بارزانی
دڵرەقی و بێدەنگی
له‌یادی راپه‌ڕیندا پێویسته‌ راپه‌رین بكه‌ین
گەڕانەوەی هەولێر بۆ بەغداد
با په‌رله‌مانتاران بانگ بكرێنه‌وه‌ نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە