چارەنوسی پرسی كورد لەنێوان ململانێی حزبی و نا یەكڕیزی كورد لەبەغداد
رێزان شێخ دلێر
PM:04:20---03-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


سەرەڕای تێبینی و سەرنجەكان هەڵبژاردنی 12/5 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا و ئێستا لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەت و بنیاتنانەوەی ئایندەی عێراقدان كە وێنەی سیاسەتەكانی ئایندەی عێراقی لەسەر دادەڕێژرێت، پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیانیشیان یەكێك دەبێت لەو بابەتانەی كەپێدەچێت حكومەتی ئایندە بەجۆرێكی تر مامەڵەی لەگەڵ بكات
لەبەرامبەریشدا لایەنە كوردییەكان سەنگەریان لەیەكتری گرتووە و نەك وەك براو پشتوپەنای یەكتری كارناكەن بەڵكو بەگیانی تۆڵەكردنەوە و یەكتر سڕینەوە وەفدەكانیان بەرەو بەغداد بەڕێدەكەن
لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ململانێی حزبی و شەڕی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەنێوان لایەنە كوردییەكان و تەنانەت كاندیدەكانیشیان زیان بەكۆی پرسی كورد لەعێراق ناگەیەنێت؟
بەدیدی من چارەسەركردنی كێشەكانی كورد بە یەك دەنگی و ماڵێكی تۆكمەوە ئاسان نەبووە، ئێستا بەم شپرزەییەو بەم ئەجێندا حزبییەوە دەیان هێندەی جاران پرسی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد لەبەغداد قورستر بووە و لەمەترسی گەورەتریشدایە.
بەدەستهێنانی ژمارەیەكی كورسی زیاتر بۆ لایەنێك مانای سەركەوتنی دۆزی كورد نیە، لەبەرئەوەی ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر پەرلەمانی كوردستانیش دەبێت، ئەوەی گرنگە و گەرەنتی هێشتنەوەی كاریگەری پرسی كورد دەكات یەكڕیزی و یەك هەڵوێستییە، نەك پۆستێكی زیاتر یان كەمتر، پێویستە كورد هەوڵی هێشتنەوەی تەوافوقی نیشتیمانی بدات و لەڕێگەیەوە پرسە نیشتیمانییەكانی خۆی یەكلایی بكاتەوە.
هاوكات، ترسی من لەدەستدانی بەرژەوەندییە حزبییەكان نیە بەقەدەر ئەوەی مەبەستمە بڵێم مادام جۆری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كاریگەری لەسەر ژیان و قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەیە، وەك لەماوەی رابردوو بینیمان، كەواتە ئەم هەنگاوە حزبییانەی ئێستا لەلایەن لایەنە حزبییەكانەوە دەبینرێت ئومێدی چوارساڵی پەیوەندییەكی باش و تەندروستی لێناكرێت بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەوەش تەنها تاكی كورد و هاوڵاتی كورد باجەكەی دەدات.
بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم لایەنە كوردییەكان دەكەم، لەپاڵ بەرژەوەندییە حزبییەكانتان، پرسە گشتییەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەبەرچاوبگرن و بیرێكیش لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە كە بەئومێدەوە سەیری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەن و بۆ گۆڕانكاری و باشتركردنی جۆری ژیانكردن دەنگیان داوە.






چارەنوسی پرسی كورد لەنێوان ململانێی حزبی و نا یەكڕیزی كورد لەبەغداد
كورد لەگەمەیەكی بێ ئەنجامدا !
ژنانی عێراق لەهاوكێشەی بیری سیاسییەكاندا!
هەڵکشانی ئاماژەکانی نەتەوەپەرستی سەرکۆنە دەکەین
‏‎مێژووی یه‌كێتی 'ناشیرین' مه‌كه‌ن
هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دووتوێی ته‌رازوویه‌كی لاسه‌نگدا !
یەکێتی لە قەیرانی کوردبوندا دروست بوو نەک قەیرانی دارایی
ئەگەر ناتوانن مرۆڤ بن لانی کەم هەوڵبەن مەبنە ئاژەڵ
سلێمانی و هه‌ولێر له‌دوو پرسیاری جیاوازدا
پارتی و بەرزانی لەچی دەترسن؟
میرنشینە خەیاڵیەکەی بارزانی
دڵرەقی و بێدەنگی
له‌یادی راپه‌ڕیندا پێویسته‌ راپه‌رین بكه‌ین
گەڕانەوەی هەولێر بۆ بەغداد
با په‌رله‌مانتاران بانگ بكرێنه‌وه‌ نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە