مافی دەنگدان
بڵێسە جەبار فەرمان
PM:05:14---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


دەنگدان ماف و ئەركە  لەهەمان كاتدا هەموو هاوڵاتیەك ئەركی سەرشانێتی  بەژداری لەهەڵبژاردندا بكات و بەژدار بێت لەدروستكردنی بڕیاڕدا.
لەهەمان كات دا دەنگ دان مافەو هەموو كەسێك مافی ئەوەی هەیە نوێنەری خۆی بۆ پەرلەمان دەستنیشان بكات.

هیچ كەس و لایەنێك ناتوانی و بۆی نیە ئەم مافە لە هاوڵاتیان بستێنێتەوە.
ئەكرێت تانە لەسندوقێك یاخود لە مەحتەیەك و وێستگەیەك بدرێت، بەڵام ناكرێت چەندەها چین و توێژ بە میزاج یاخود وەك تۆڵە سەندنەوەیەك لەبەرانبەر نەهێنانی دەنگ و كورسی لەم مافە بێبەش بكرێن.
دەنگدانی تایبەت بریتی نین تەنها لەپێشمەرگە و ئاسایش، بەڵكو بریتین لەپۆلیس، بەرگری و فریاكەوت، كەرتی تەندروستی، نەخۆشەكانی ناو نەخۆشخانەكان، زیندانیانی ناو چاكسازیەكان، كارمەندانی فڕۆكەخانەكان، كوردانی تاراوگە، پاسەوانانی سنور وە هەموو ئەوانەی دەبیت لە خەفەریاتدابن و ناتوانن كارەكانیان جێبهێڵن.
ئەمانە هەموویان ناكرێت بە بریارێك مافی دەنگدانیان لێ زەوت بكرێت.
ئەو بریارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ژێر كاریگەری هەندێك لایەن بووە كە بۆ گومان خستنە سەر حزبە براوەكان لە پێشێڵ كردنی مافی هاوڵاتیانیش سڵ ناكەنەوە.






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە