پاڵکەوە نیشتیمان!
د. سامان جلال
PM:12:27---18-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پاڵکەوە نیشتیمان، سەرخەوێکی تر بشکێنە، کە هێشتا خەمەکانت لەخەونەکانت گەورەترە!
پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد، نەبوونی لێبووردەیی و فامی پێکەوە ژیان و مرۆڤ دۆستی. هێندەی روومان لەئاسۆیەو هێندە زیاتر کار بۆ وێرانکردنی دەکەین.
ئەگەر ویستمان خەونەکانمان بێتەدی، نەوەک لەسەر ئاستی وڵات، بگرە لەسەر ئاستی تاک بێت، هەر پێویستمان بەدەست بەرداربوونی هەندێکە لەهەندێک. خۆ گرفتی ئەو وڵاتە هەر ئەوەنیە یەکێک و دووان و سییانمان، ئاخر هەموومان نامانەوێت "لەسەر کلکی کەلەباب بێینە خوارێ".
گەر ویستمان گۆڕانکاری لەوڵاتدا بگوزەرێ، خۆ چاککردنی نیشتیمان راستەوخۆ بەقسەکردن لەسەربابەتە گەورەکان و باسکردنی سەرکردەکانمانەوە دەست پێناکات، ئاخر بیستووتە "فریشتە لەجەهەنەم بژیت". گەر ویستت وڵات پێشبخەیت، دەبێت لەشتە بچوکەکانەوە دەست پێ بکەین، چونکە بێگومان "بەردی گەورە، بەبەردە بچوکەکانەوە دەوەستێت، هەرگیز دەست نادەینە بەردی گەورە، پەندی پێشینانە، "نیشانەی نەهاویشتنە".
لەرانیە بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی بەسەرچووەوە هاووڵاتیەک گیان لەدەستدەداو مناڵێکی دوو ساڵان لەئاکرێ، ژانە زگیەتی، گەچی بەبەرچاوی دونیاوە، بێ موبالات دەستی دەبڕنەوە، کەدەکرا لایەنی کەم کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر ئەنجامدرابووایە، چونکە بەدڵنیایی هەر ئۆباڵەکەی لەسەر کەرتی تەندروستی نیە بەتەنها. رۆژانە رێگای مەرگی عەربەت و کەلارو هەلەبجە، رێگای مەرگی بەردەرەش و کەلەک، خەڵک دەشێلێت، بەڵام بەهەمووان چارەسەرێکمان بۆی نیە، تەنها بینینیان نەبێت.
کاتێک دکتۆرێک، مامۆستای زانکۆیەو هەرکێیەک و هەرچیەک و هەرچی ووتبێ، بەنوێژی نیوەرۆ تێر شەق دەکرێت، لەکاتێک نەداواکاری گشتی، نەدەستەی مافی مرۆڤ و نە وەزارەتی خوێندنی باڵا، نەمانبیست نوقەیەک بکەن.
ئەگەر تۆ توانای گۆڕینی موختاری گەرەکێکت نەبوو، دەبێت لەخوار موختارەوە دەست پێ بکەیت، نەوەک خۆت بەکاری ترەوە سەرقاڵ بکەیت، چونکە "ئەوانەی گەیشتن بەهیمالایە سەرەتا بەهەنگاوێک دەستیان پێکرد".
هەرگیز داوای ماف لەکەسێک مەکە، کاتێک مافی کەسانی ترت زەوت کردبێت، داوای ئەرک لەکەس مەکە، کە ئەرکەکانی خۆت جێبەجێ نەکردبێت.
ئاخر، سەرهەڵگرتنی پرۆفیسۆرو دکتۆرەکانی زانکۆ، بوو بەمۆدیلی زەمانەو حکومڕانی کوردی، تادێت بڕوانامە سوکتر دەکرێت، کەی پرسیمان، ئەمە بۆچی وایە؟، ئەو کاتە دەلێین بۆچی خوێندکارو قوتابیەکانمان باوەڕیان بۆ خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە تادێت کاڵتر و کالتر دەبێتەوە.
لەدونیای مەدەنیەتدا، ئەقلی چالاک، ئەقلە چالاکەکان دەدۆزێتەوە، لەدونیای ئێمە ئەو ئەقلەی هەیە، شێت، کەنارگیر، سوک، نامۆ، گەمژە، کۆشەگیر، بێ هێزو بێ رێز دەکرێت.
ئاخر دەزانن قسەی نەستەق و دروشم و یەک دونیا کۆبوونەوەی یەکە لەدوای یەک، کۆبوونەوە بەکۆبوونەوە دەلێت "بالێک"هەولێری ووتەنی و سلێمانی ووتەنی کۆبوونەوە بەکۆبوونەوە دەلێت "خەبەردار"، هەموو ئەو کۆبوونەوانە، وەک دەبیندرێت تەنها بۆ درێژکردنەوەی وەزعی راهنە و تۆزقالێک لە ژیان و دۆخی خەڵک ناگۆڕیت، گەر ئاڵۆزترو قورستری نەکات.
خۆ کاتێک وڵاتەکەی دراوسێمان، تورکیا بەنمونە، نەخێرەکانی خۆی بکات بەبەلێ، دڵنیابە حاڵ وا بڕوات، کاتێک بواریان هەبێت "بەلێ" یەکانی ئێمە دەکەن بە"نەخێر". وڵاتەکانی درواسێی، لەئیران و سوریاو عیراق، تەنها لەزەت لەقەسابخانەو سڕینەوەی ناسنامەمان دەببینن، هەرگیز نایانەوێت و ناهێلن هەرێمەکەی ئێمە ببێت بە لینیگراد، نەوەک بەو کەرەستەی کە هەیە، بەڵکو بەو بیرکردنەوەی کەهەمانە.
ئەگەر ئەم ئاوە وابرژێت، خۆمان دژی خۆمان و خەونە گەورەکانی خۆمان بین، ئەوا تادێت بچوکترو لاوازو سیستر دەردەکەوین، لەهەرچوار لاوە، هێندە دەزانین، کورد ووتەنی "گورگان خواردوو کراوین". کەواتە پاڵکەوە نیشتیمان، سەرخەوێکی تر بشکێنە!





یەکێتی؛ قەبارەی مێژووەکەی لەجولەی ئێستای گەورەترە!
بەلاڕێدابردنی ھەواڵی 360 شوقەکەی ئەڵمانیا بەدرۆ خرایەوە
رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری و جیهانی بیرکردنەوەی ئێمە!
پاڵکەوە نیشتیمان!
بەهاری قەیرانەکان و بازاری هۆزگەرایی
بەهاری قەیرانەکان و بازاری هۆزگەرایی
کۆڕەوی کوردان و نەبوونی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی
سینەمخان گەورە مەرجەعی بەدرخانییان
شەرم لەهەڵەبجە بکەین!
لەباوکی رێناسەوە بۆ شانە چەکدارەکانی بروسک، برادەران ئاگاداربکەوە 11 مانگ زەماوەند بکەن
نەوت دەرهێنان رابگرن، وەرزی فرۆشتنی نەوت نیە!
عیراق ڤیزا بەئەمەریکییەکان نادات!
کۆسرەت رەسول و نهێنییەکانی خەڵاتی پێگاسۆس و قسەیەک بۆ یەکێتییەکان!
ببورە دایکە شۆرشەکەمان بەلارێدا برا!
دکتۆر ئاشتی هەورامی، نهێنیەکی گەورە ئاشکرا دەکات!
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە