پاشای برسییەکان
د. سامان جلال
PM:04:22---06-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

راستییەکان هەمیشە دەکەونە سەری دێرەکانەوە، هەرگیز لەنێو دێرەکاندا جوان دەرناکەون. لەم ناوچەیەدا، گەلێک بازرگان و بەرپرسی خۆرسک و دروستکراو دەرکەوتن. باشی و خراپ لەیەک ئالان. هەن رەخنە لەبەرامبەر دەگرن و بەنوێژی نیوەرۆ خۆیان نادۆزنەوە. کەسم نەبینی خۆی لەبەرەی گەندەلی و بەرپرسیارێتی بدۆزێتەوە.
ئەگەر بەرپرسێک نەیزانی گیرفانی پاسەوانەکانی چەندی تێدایە، دەبێت لەوە حاڵی بێت ئەوە بەرپرس نیەو بەڵکو ناوێکی تری گەرەکە. ئەگەر بازرگانێک نەیزانی قازانج و مایەکەی چەندە، ئەوا بازرگانێکی مایە پووچە. ئەگەر قومارچیەک نەیزانی چۆن و لەگەڵ کێ یاری دەکات، ئەوا بێگومان قومارچیەکی دۆڕاوە.
وڵاتێک سەراپای لەنەهامەتیدایە، هونەرمەندێک و دەیان دەکەونە سەرجادەکان، بڕوانامەدارەکان کۆچ دەکەن و ئەوانی تر سەرهەڵدەگرن، رۆشنبیرەکان قەلەمەکانیان ووردە ووردە دەشکێنن و کتێبەکانییان مەزاد دەکەن، بەڵام کەم بەرپرس هەن، لەنێو خۆشییە بەهەشتییەکانی خۆیان، هەست بەئازاری ئەوانی تر بکەن!.
هەرچی بەیاننامە هەیە، هەمووی وەک یەکەو لەسەر یەکتر دەینووسنەوە. هەمووی هەر خەریکی مانەوەی خۆیەتی. خەریکە زۆرێک لە بەرپرسەکانمان وەک میللەت، سەیری شانۆگەرییەکان دەکەن، نازانین کێ کارئەکتەرە؟ کێ بینەرە؟ کێ دەرهێنەر؟ کامەمان سینارێست و کامەمان رووناکی و دیکۆرو میکیاجین؟
لای ئێمە چەندین عەبادی و لەولاوە عەبادی، لای ئێمە چەندین پاشاو لەولاوە پاشایەکی تری برسییەکان، دەیانەوێت قوتی خەڵك، بکەنە پردو دەروازەیەک بۆ بانگەشەی هەلبژاردنەکان و کێشکردنی سۆزی خەڵک و بەهێزکردنی پێگە نادروستەکانیان. ئێستا هەمووان لەچاوەڕوانی دلۆپ دلۆپی پاشایەکی برسی ترین، ئێستا هەمووان لەچاوەڕوانی تنۆک تنۆکی ئارەقەکردنەکانی خۆمانین!.
کەس نازانێت، هێزی دبلۆماسی، سیاسیی، ئابووری، لەکوێدایەو بەرەو کوێیە؟ ئاخر گەلۆ نان پێدان بەخەڵک هەرگیز لەرێگەی کارخانەی بەرهەمهێنانی جاسووسەوە نابێت، چەند کەس لەسەر چەندانی تر دەژێندرێت! چۆن مێژوو دەرمێندرێت و ئایندەیەکی نادیار دەخولقێندرێت! ئێجگار قورسە نان بخرێتە تەرازووی سیاسەت و گەڵ وەک مێگەل و مێگەل وەک گیسکی هەیاسی لێ بکرێ!.
پاشاکانی برسیکردنی خەڵک، ئەوانەن خۆیان بەبەرپرس دەزانن و ئەرکی راستەقینەی پێگەی خۆیان نابینن و مافی رەوای خەڵک، بەرەوایی نادەن، بۆیە لەهەر جولەیەک گرتەیەکی ناشرینتر تۆمار دەکەن، چونکە هەرگیز لاپەڕەکانی مێژوو بەنادروستی قەبولمان ناکەن و وەک چۆن لەلیستی موچەدا ناویان لێ دەنێن "بندیوار". بۆیە هەر وڵات و بەرپرس و کارئەکتەرێک ئەو ریتمانە بکات بەنەخشە رێگای خۆی، بەدڵنییایی رێگاکەی لی وون بووەو ئاسمانی لێلە.
پاشاکانی برسیکردن، مەرج نییە تەنها سیاسییەکان بن، مەرج نییە تەنها بازرگانەکان بن، وەلێ رەنگە شۆربێتەوە بۆ خواری خوارەوە، کە بێگومان پشکی برسیکردنی خەڵک، بەر زۆرێک دەکەوێ، چونکە هەرگیز ناتوانن خەڵکی خۆیان تێر نان و ئازادی و پەروەردەو دادپەروەری و مەعریفەیەکی دروست بکەن! کەواتە کێن ئەوانەی پاشای برسییەکانن!.
پاشاکانی برسییەکان، خۆیان لەپشت خۆپیشاندانەکان دەبن، تاوەکو ئازادی بکوژن، خۆیان بازرگان دەبن، بۆئەوەی بازرگانی راستەقینە نەهێلن، خۆیان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، بۆ ئەوەی کەس ئامۆژگارییان نەکەن، خۆیان خەڵک ئازار دەدەن، بۆ ئەوەی کەس ئازاریان نەدات، خۆیان خەڵک برسی دەکەن، بۆ ئەوەی خۆیان برسی نەبن. خۆیان دەبن بەحاکم و لەشوێنی ئەوان دادوەر دەبن، خۆیان دەبن بە دەم راست و مەلاو دەروێش دەبن، خۆیان هەموو شت دەبن و خاوەن گەلێکی برسی و کۆیلە دەبن. کەواتە گەر هەر یەکە لەشوێنی خۆماندا، پاشا بین، بێگومان پاشای برسییەکان دەبین!.






عەفرین، وەرچەرخانێک بۆ گەڕانەوەی شکۆی نیشتیمان
پاشای برسییەکان
کێ نیشتیمان پەروەر ماوە؟هەڵۆکان و هەڵەکانی سەرگەردانی!
کورد و کائینە غەریبەکان
کەرکوک لەنێو بەرداشی جەمسەرەکاندا
کۆسرەت رەسوڵ دەیەوێت بۆ ریفراندۆم چی بکات؟
مەترسییەکانی بینینی وێنە توندوتیژییەکان
چەکوشەکەی ریفراندۆم
یەکێتی؛ قەبارەی مێژووەکەی لەجولەی ئێستای گەورەترە!
بەلاڕێدابردنی ھەواڵی 360 شوقەکەی ئەڵمانیا بەدرۆ خرایەوە
رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری و جیهانی بیرکردنەوەی ئێمە!
پاڵکەوە نیشتیمان!
بەهاری قەیرانەکان و بازاری هۆزگەرایی
بەهاری قەیرانەکان و بازاری هۆزگەرایی
کۆڕەوی کوردان و نەبوونی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە