عەفرین، وەرچەرخانێک بۆ گەڕانەوەی شکۆی نیشتیمان
د. سامان جلال
PM:12:31---10-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

عەفرین وەک کانتۆنێکی رۆژئاواو کوردستانی، لەئێستادا لەنێو کێشمەکێشی سەربازی و سیاسیدا، لەبەرگێکی راستەقینەی جوامێری و جەسارەتدا خۆی دەنوێنێت.
لەدوای رووداوە نەخوازراوەکانی باشوری کوردستان و پیلانە هەمەلایەنەکان، بۆ لەباربردنی ئەزمونی حکومرانی کورد، ئازارێک بەکوردان گەیشت. ئەمە بێ هودەیی و تا رادەیەک رەشبینی لەگۆڕەپانی سیاسی، لەئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە، کاڵبوونەوەی ئینتیماو رەخنە نێوخۆییەکانی تۆختر کرد. جارێکی تر دوژمن وەک دوژمنو، هەستی کورد وەک دۆستی چیاکان خوڵقایەوە، لەم ئان و ساتەدا، رۆژئاوا وەک قدوەیەکی کورد، وەک سەفی دووەمی هەڵمەت بردن، نەیهێشت ئاڵاکەی کورد بکەوێت و لێ نەگەڕا سونبلە نەتەوەییەکانی کورد، بەئاسانی تێک بشکێن.
بەووزەی بێ شوماری رۆژئاوا، جارێکی تر فۆکەسی نەتەوەیی لەناو کورد سەریهەڵدایەوە. رۆژئاوا، بەعەفرین، مێژوویەکی تری بۆ کورد بونیادنا، کە لەقۆناغەکانی تری هەر کەوتنێکی کورد لەمێژوودا، لەپارچەیەک یاخود شۆرشێک کپ کرابوایە، ئەوا زەمەنێک کوردی بەبێ دەنگی دەهێشتەوە، تا شۆرشێکی تر، وەک کانیاوەکان لەشوێنێکی ترو بەشێوەیەکی تر هەڵدەقوڵا، بەڵام رۆژئاوا، کۆهاوکاری هیواکانی باشورو پارچەکانی تری کوردستانی کردو، بواری بەدوژمنەکانی کورد نەدا، لەسەر مێزی پیلانەکان، چایەک بەدیار ئەنجامی پیلانەکانیان بخۆنەوە.
عەفرین، شارێک کە ٣٦٦ گوندو شارۆچکەی لەئامێز گرتووە. گوند، دەبێتە قەڵغان، خاک دەسوتێ، ژن بەرەنگار دەبێتەوەوداستان تۆماردەکات، پیاو وەک پیاو دەردەکەوێ، پیروپەککەوتەو مناڵەکان، رۆڵی خۆیان وەک مقاوەمەت و ئاوارەبوونی سەربەرزیدا دەبیننەوە. شەهیدەکان ماکی سەرکەوتن دەبن. هاونیشتیمانیان و هاو ئازارەکانی عەفرین، لەهەر کوێ بن، هاوسۆزو کۆمەک بەخش و پاڵپشت دەبن.
رۆژئاوا دەیانەوێت لەزێدی باوک و باپیرانیان بمێننەوە، بەڵام لەکام گوتاری دوژمندا، داوای ژیانی مناڵانی عەفرین دەکەن؟ لە کوێدا، داوای یەکسانی و دادپەروەری دەکەن؟ لەکام لاپەڕەی مێژوودا، داوای مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی بۆ کورد دەکەن؟ بێگومان، لەکۆی هەموو لێدوانی بەرپرسانی تورک، وەک هەمیشە داوای خاپوورکردن و لەناوبردن و کوشتن و قەڵەمڕەوی و قورغکاری و پاوانخوازی و داگیرکردنیان کردوەو دەکەن.
تا دێت دوژمن و هاو دوژمنەکان ناشیرینتر دەردەکەون، بەڵام رۆژئاواو عەفرین، جوانترو هەناسە بەخشتر دەبێت، خۆ گەر عەفرین بشکەوێت، ئەوا سۆزی نیشتیمان لەرۆژئاوا هەر بەنەمری دەمێنێتەوە، تا لەکانیاوێکی تردا، دەیان و سەدان شاری کوردی دەبن بەعەفرین و بۆ هەتا هەتایە بەسەربەرزی دەمێننەوە.
بۆیە عەفرین سەرەتایەکی تری گەڕانەوەی ئینتیمایی بوونی نەتەوەیی و هەڵسانەوەی سەر لەنوێی نیشتیمان بوو، عەفرین، وەرچەرخانێکی تری مێژووی کوردە، تا ئەبەد بەمەزنی دەمێنێتەوە.





عەفرین، وەرچەرخانێک بۆ گەڕانەوەی شکۆی نیشتیمان
پاشای برسییەکان
کێ نیشتیمان پەروەر ماوە؟هەڵۆکان و هەڵەکانی سەرگەردانی!
کورد و کائینە غەریبەکان
کەرکوک لەنێو بەرداشی جەمسەرەکاندا
کۆسرەت رەسوڵ دەیەوێت بۆ ریفراندۆم چی بکات؟
مەترسییەکانی بینینی وێنە توندوتیژییەکان
چەکوشەکەی ریفراندۆم
یەکێتی؛ قەبارەی مێژووەکەی لەجولەی ئێستای گەورەترە!
بەلاڕێدابردنی ھەواڵی 360 شوقەکەی ئەڵمانیا بەدرۆ خرایەوە
رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری و جیهانی بیرکردنەوەی ئێمە!
پاڵکەوە نیشتیمان!
بەهاری قەیرانەکان و بازاری هۆزگەرایی
بەهاری قەیرانەکان و بازاری هۆزگەرایی
کۆڕەوی کوردان و نەبوونی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە