وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لێدوانەکانی عەبادیدا
د. بەختیار شاوەیس
PM:04:13---14-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

مەسەلەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوەتە بابەتی سەرەکی ئەو کۆنگرە رۆژنامەنووسیانەی کە سەرۆک وەزیرانی عیراق حیدر عەبادی ، رۆژانی سێشەممە لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی لەگەڵ کابینە وەزاریەکەی دەیگرێت. بەشێوەیەک کە زبادە رۆیی نیە ئەگەر بڵێیین لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و گەرانەوەی بیرەنەوتیەکان بۆ ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەند کەم لێدوان و کۆنگرەی رۆژنامەنوسی عەبادی یان سەعد حەدیسی وتەبێژەکەی هەیە کە باسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی تیا نەبوو بێت ، تا ئەو شوێنەی کە کەلەدواهەمین هەفتەدا باسیان لەوە کرد کە پرۆسەی وردبینی کردن لە رێژە و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامەو هەنگاوی باشی بریوە. هەروەک هەندێکجار لەرێگەی ئەم پرسە هەستیارەوە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ لە تەلی عاتیفەی هاوڵاتیان و موچەخۆران بەتایبەتی دەدات و ئەوەیان وەبیر دەهێنێتەوە کە ئەوان لەهەرێم هاوڵاتی عێراقیین و پێویستە مافەکانیان بۆ دابین بکەین ، کەلەمەدا بەرچنێک لە مەغزای سیاسی و هەژموونی دەسەڵاتخوازی و بچوککردنەوەی هەرێم هەستی پێدەکرێت.
هاوپەیوەند بە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لێدوانەکانی سەرۆک وەزیران ، کۆمەڵێک حەقیقەتی پراگماتیکی هەیە کە پێویستە تیشک بخەینەسەر رەهەندەکانی بەم شێوەیە:
1. دانوستانی نێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغداد تاهەنوکە دەستی پێنەکردوەتەوە و دۆخی پەیوەندیەکانی هەردوولا لەئاستی چەقبەستوویدایەو سەرەرای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم چەندین جار داوای گفتوگۆی کردوە و سەرباری ئەوەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتویەتی رێز لەبریارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین سەبارەت بە ریفراندۆم، هەروەها جگەلەوەی کە نوێنەری کۆشکی سپی بۆ چەنگی دژی داعش بریت ماکگۆرک و سەرۆکی کۆماری فەرەنسا ماکرۆن و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعیراق یان کۆبیش داوای دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانیان کردوە و گوشارەکانیان زیادی کردوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.
2. د. سەڵاح نوری خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عیراق لە نوێترین پەیوەندیدا دەڵێت بەفەرمی هیچ شتێکیان لەبارەی وردبینی لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێنەگەیشتوەو هیچ لیژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێکنەهێنراوە.
3. پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 ی عیراق کە گەشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران ، خراپترین پرۆژە یاسای بودجەیە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەگەر خاڵەکانی یەکەم و دووەمی سەرەوە جێبەجێبکرێت ، واتە دەستپێکردنەوەی دانوستان و رێککەوتن و دواتر وردبینیەکەش بخرێتە بواری پراکتیزەکردنەوە ئەوا پشکی هەرێم کە دانراوە تەنها بەشی موچەی 6 مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لەو روانگەوە، کە هەرسێ فاکتەری سەرەوە بنەمای سەرەتایی هاتنی موچەی فەرمانبەران بن بەشێوەیەکی فعلی و هیچیشیان نەخرابێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە ، ئەوا دەبێت چی مەبەست و کام مەغزا لە پشت وروژاندنی ئەم مەسەلەوە خۆی مەڵاسداوە.
حەیدەر عەبادی کە ئێستا وەک کەسایەتیەکی دەوڵەتمەداری سەرکەوتوو دەرکەوتوە و دەیەوێت وەک یەکەم کەسایەتی کەچانسی مانەوەی لەپۆستەکەی بۆ چوار ساڵی دیکە هەیە خۆی نمایش بکات. بۆئەمەش کارتی شکستهێنان بە جیابوونەوە لەعیراق و نائاکامکردنی ریفراندۆم باشترین کارتی جوڵاندنی شەقامی شیعەی عیراقیە بەلای خۆیدا و دەیەوێت هەموو هەفتەیەک لەرێگەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بەدەنگدەرانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بڵێت ئەوە سیاسەتی ئێمە بوە کە کوردەکانم ناچار کردوە بەوەی کە لەچاوەروانی قوتی ژیانیان شەو و رۆژ بخەنەسەریەک و فەرموون لەهەڵبژاردنەکاندا متمانەی خۆتانمان بدەنێ.
لەدواجاردا ماوەتەوە هێما بەوە بکەین: ئەگەر لێدوانەکانی عەبادیش دیوێکی موزایەدەی سیاسی و سەرەتای پروپاگەندەی هەڵبژاردنەکان بێت، ئەوا پێویستە حکومەتی هەرێم ئامادەسازی بکات هەم بۆ ئەوکاتەی کەزەمینەی راستەقینەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دێتە ئاراوە بەتایبەتی لەسەر ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم کە بەدڵنیایەوە لەسەر مێزی دانوستان ئەم پرسە دەبێتە چەقی ململانێ هەرێم و حکومەتی ناوەند.





وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لێدوانەکانی عەبادیدا
پارتی و خیانەت، لەبەغدای پایتەختەوە بۆ دڵی کوردستان!
گەڕانەوەمان بۆ بەغدا و نان و پیاز خواردن
نوێنەرانی بێ تەوافوق ‌
هەڵبژاردنەکانی ئایندەو بەرپرسیاریەتی پەرلەمانی عیراق
بیرۆکەی مقاطەعەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان چۆن بوو؟
كەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەپەرلەمانی عیراق ‌
بەیاع سەرەتای كۆتایی داعش !!! ‌
منداڵەكانیشمان بفرۆشە
دوا هەفتە گەرمەكەی پەرلەمان ‌
موسڵی دوای داعش ‌
1112 ڕۆژ
لێپرسینەوەی پەرلەمانی لە عیراقەوە بۆ كوردستان
مشەوەشی سەردانەكەی مالیكی
دادگای فیدراڵی و كێشەكانی پەرلەمان
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە