سه‌رپشككردنه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی
د. بەختیار شاوەیس
PM:12:09---20-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
كوتله‌ سیاسیه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌گشتی و هه‌ردوو فراكسیۆنی سائیرون و فه‌تح به‌تایبه‌تی به‌ هۆی هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی مه‌رجه‌عی باڵا ، به‌وپه‌ڕی سه‌خاوه‌ته‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیان سه‌رپشككرد بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی وه‌زاری چوار ساڵی داهاتوو دابڕێژێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاری بكات كه‌شایسته‌و په‌سه‌ندكراون و هاوكاری ده‌بن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ گرانه‌ له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و له‌م كاته‌ ناسكه‌دا كه‌ عیراق و كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی پیایدا تێده‌په‌ڕێت
سه‌رپشككردنه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌مه‌نی كورتتر بوو زیاد له‌وه‌ی كه‌چاوه‌ڕێمان ده‌كرد و له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا ده‌ركه‌وت ، كه‌ئه‌م پاسه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌دراوه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیران چ نیه‌ جگه‌ له‌گه‌مه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌و كوتله‌سیاسیه‌كان له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر قه‌وانه‌ كۆنه‌كه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌مه‌رجی جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانیان پشتیوانی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن. له‌یه‌كه‌م وێزگه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و سه‌رپشككردنه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ پیاوێك كه‌ خاوه‌نی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی و ته‌نانه‌ت فراكسیۆنی سیاسی نیه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ته‌كتیكیه‌ به‌نیو هێنده‌ ستراتیژی نیه‌.ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ندی هه‌وڵه بۆ قایمكردنی جێپێی حیزبی به‌نیو هێنده‌ هه‌وڵێك نه‌بوه‌ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی نیشتمانی و ده‌رهێنانی وڵات له‌و گێژاوه‌ سیاسی و لاوازیه‌ ئابووری و دۆخه‌ تێكچنراوه‌ی كه‌تێی كه‌وتوه‌.
سه‌رپشككردنی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ مه‌رج، مه‌رجێك كه‌ پاشماوه‌ی ململانێ سیاسی یه‌ تونده‌كانی ڕابردووی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتوه‌ و ده‌كرێ له‌ئاینده‌ی نزیكدا به‌سیناریۆی نوێ دووباره‌ بێته‌وه‌.ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتێكه‌ كه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌دوای وه‌رگرتنی متمانه بۆ ١٤ وه‌زیر به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌زیرێك یان دوان سه‌رۆك وه‌زیران نه‌توانێ به‌ته‌واوی كابینه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت و به‌ناچاری له‌به‌یانیه‌كی زوودا سه‌ردانی بازاری عه‌لوه‌ی ڕه‌شید بكات له‌به‌غدادو له‌گه‌ڵ كاسبكاره‌كاندا گفتوگۆی نرخی میوه‌ و سه‌وزه‌بكات له‌بری چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری و باقی وه‌زیره‌كانی تریدا.
ئه‌م جۆره‌ سه‌رپشكردنه‌ ڕووپۆش و ده‌مامكداره‌ ، هێنده‌ تاقه‌ت پڕوكێنه‌ ده‌بینین له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رۆك وه‌زیران په‌نای برد بۆ ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ و به‌روونی وتی كۆتا چه‌كمان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌ێت.
پرسیاره‌گرنگه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا چه‌ك بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌بێت؟ 
ده‌بێت كام گوشاری ئه‌ملا یان ئه‌ولا یان هه‌ردووكیان وایانكردبێت، كه‌ زۆر زوتر له‌ مانه‌وه‌ی له‌پۆستی جێگری سه‌رۆككۆمار، یان له‌وه‌زاره‌تی نه‌وت جارێكی تر عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ مێشكی؟ پرسیارێكه‌ كه‌ مه‌گه‌ر بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی ته‌نها بڵێین الله یعلم.
سه‌رباری ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌ی هه‌ندێك له‌وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری ، كه‌له‌حاڵه‌تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ ته‌نها سێ وه‌زیر ده‌بێته‌ هۆی شكستی كابینه‌كه‌ و وه‌ك عه‌بدولمه‌هدی خۆیشی ئاماژه‌ی بۆكرد دواجار ده‌بێته‌ ناشرینبونی كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕابردووی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌ئه‌مه‌ی پێقبوڵ ناكرێت. هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵه‌كان چڕبوه‌ته‌وه‌ به‌وئاڕاسته‌‌ی كه‌له‌م هه‌فته‌یه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ر هیچ نه‌بێت ناوی شه‌ش وه‌زیر بخاته‌به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی نوێنه‌ران، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان وتوندبونه‌وه‌ی گرژیه‌كان به‌م شقل و شێوازه‌ هه‌ر به‌ته‌نها مه‌ترسی له‌سه‌ر كاندیدی په‌سه‌ندكراوی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و جه‌مسه‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان دروست ناكات،به‌ڵكو له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنیدا و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یدا مه‌ترسی بۆ سه‌ركۆی پڕۆسه‌ی سیاسی دروست ده‌بێت و هه‌وڵی زۆر و كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌زۆرینه‌ له‌سه‌ری كۆك بن و دواجار وڵات له‌بری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌باو هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ، گیرۆده‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆ بێزه‌نتیه‌ ده‌بێت كه‌ ئایا كام لایه‌ن خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی یه‌





خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌نێوان فه‌رشه‌ سووره‌كه‌ی عامری و بارزانی !!!
سه‌رپشككردنه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی
وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لێدوانەکانی عەبادیدا
پارتی و خیانەت، لەبەغدای پایتەختەوە بۆ دڵی کوردستان!
گەڕانەوەمان بۆ بەغدا و نان و پیاز خواردن
نوێنەرانی بێ تەوافوق ‌
هەڵبژاردنەکانی ئایندەو بەرپرسیاریەتی پەرلەمانی عیراق
بیرۆکەی مقاطەعەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان چۆن بوو؟
كەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەپەرلەمانی عیراق ‌
بەیاع سەرەتای كۆتایی داعش !!! ‌
منداڵەكانیشمان بفرۆشە
دوا هەفتە گەرمەكەی پەرلەمان ‌
موسڵی دوای داعش ‌
1112 ڕۆژ
لێپرسینەوەی پەرلەمانی لە عیراقەوە بۆ كوردستان
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە