پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لەنێوان كوردو سوننەی عەرەبدا
شێرزاد شێخانی
PM:01:54---24-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئێستا لەنێوەندە سیاسیەكەی كورددا مشتومڕێكی زۆرو لیكدانەوەی جیا هەیە لەبارەی پۆستی داهاتوی سەرۆك كۆماری عیراق . زۆرترین بۆچوونەكانیش بەرەو ئەوە ئەڕۆن كە ئەمجارەیان پۆستەكە لەدەست كورد نەمێنێ و بگوازرێتەوە بۆ عەرەبە سوننەكان . بەپێی بەدواچونەكانم لەم نێوەندەدا، ئێستا قەناعەتێك لای عەرەبەكان دروست بوە لەسەر ئەوەی زەرورە ئەم پۆستە بگەڕێتەوە لایان بۆ سەلماندنی ناسنامەی عەرەبی عیراق ، ئەم بوچونەش لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمی وەكو سعودیەو باقی وڵاتانی عەرەبی  لەگەڵیشیاندا توركیا پشتگییری لێئەكرێ ، لەبەرامبەردا بەشێك لەسەركردایەتی كوردیش ئێستا گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەوە كە ئەم پۆستە هیچ كاریگەرییەكی نەماوەو، شەڕی داهاتوی كوردیش لەسەر تەشریعاتو دەستوورە ، بۆیە باشترە بۆ كورد كەوا پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی داهاتو وەربگرێت و دەستبەرداری ئەم پۆستە پرۆتۆكۆلی و بێدەسەڵاتەی عیراق بێت .

 هەڵبەت لەدوای مام جەلالیشەوە ئەم پۆستەی سەرۆك كۆماری عیراق هیچ سوودو قازانجێكی بۆ كورد نەماوە ، چونكە كەسایەتی و كاریزمای مام جەلال بو خۆی فەرزكردبوە سەر ئەم پۆستە پرۆتۆكۆڵییەو رۆڵی سەرۆك كۆماری بەهێز كردبو هەرچەندە دەستور هیچ دەسەڵاتێكی ئەوتۆی بەم پۆستە نەدابو، بەڵام مام جەلال ژمارە یەك بو لەسەر ئاستی دەسەڵاتی عیراقدا ، دوای ئەویش پۆستەكە كاریگەری سیاسی لەدەستداو ، سەرۆك كۆمار ئەگەر چی بەپێی دەستور بەشێكە لەدەسەڵاتی تەنفیزی ، بەڵام لاوازی ئەدای كورد بەگشتی وایكرد سەرۆك كۆمار وەكو فەرمانبەرێكی حكومی بێتە پێش چاو، لەزۆربەی مشتومڕە سیاسیەكانیشدا حسابێكی ئەوتو بۆ هەیبەتو رۆڵی سەرۆك كۆمار نەكرێ .

پێشبینیەكان بەمشێوەیەن :

1- پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ سوننەكانە ، سەرۆكی پەرلەمان بۆ كورد ، سەرۆك وەزیران بۆ شیعە .ئەم دابەشكردنە زۆر لەگەڵ واقیعی سیاسی ئەمرۆی عیراقدا گونجاوە ، بە تایبەتیش هێشتا وەزعی عیراق نا ئارامەو پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لەنێوان كوردو سوننەی عەرەبدا

شێرزاد شێخانی

ئێستا لەنێوەندە سیاسیەكەی كورددا مشتومڕێكی زۆرو لیكدانەوەی جیا هەیە لەبارەی پۆستی داهاتوی سەرۆك كۆماری عیراق . زۆرترین بۆچوونەكانیش بەرەو ئەوە ئەڕۆن كە ئەمجارەیان پۆستەكە لەدەست كورد نەمێنێ و  بگوازرێتەوە بۆ عەرەبە سوننەكان . بەپێی بەدواچونەكانم لەم نێوەندەدا، ئێستا قەناعەتێك لای عەرەبەكان دروست بوە لەسەر ئەوەی زەرورە ئەم پۆستە بگەڕێتەوە لایان بۆ سەلماندنی ناسنامەی عەرەبی عیراق ، ئەم بوچونەش لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمی وەكو سعودیەو باقی وڵاتانی عەرەبی  لەگەڵیشیاندا توركیا پشتگییری لێئەكرێ ، لەبەرامبەردا بەشێك لەسەركردایەتی كوردیش ئێستا گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەوە كە ئەم پۆستە هیچ كاریگەرییەكی نەماوەو، شەڕی داهاتوی كوردیش لەسەر تەشریعاتو دەستوورە ، بۆیە باشترە بۆ كورد كەوا پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی داهاتو وەربگرێت و دەستبەرداری ئەم پۆستە پرۆتۆكۆلی و بێدەسەڵاتەی عیراق بێت .

 هەڵبەت لەدوای مام جەلالیشەوە ئەم پۆستەی سەرۆك كۆماری عیراق هیچ سوودو قازانجێكی بۆ كورد نەماوە ، چونكە كەسایەتی و كاریزمای مام جەلال بو خۆی فەرزكردبوە سەر ئەم پۆستە پرۆتۆكۆڵییەو رۆڵی سەرۆك كۆماری بەهێز كردبو هەرچەندە دەستور هیچ دەسەڵاتێكی ئەوتۆی بەم پۆستە نەدابو، بەڵام مام جەلال ژمارە یەك بو لەسەر ئاستی دەسەڵاتی عیراقدا ، دوای ئەویش پۆستەكە كاریگەری سیاسی لەدەستداو ، سەرۆك كۆمار ئەگەر چی بەپێی دەستور بەشێكە لەدەسەڵاتی تەنفیزی ، بەڵام لاوازی ئەدای كورد بەگشتی وایكرد سەرۆك كۆمار وەكو فەرمانبەرێكی حكومی بێتە پێش چاو، لەزۆربەی مشتومڕە سیاسیەكانیشدا حسابێكی ئەوتو بۆ هەیبەتو رۆڵی سەرۆك كۆمار نەكرێ .

پێشبینیەكان بەمشێوەیەن :

1- پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ سوننەكانە ، سەرۆكی پەرلەمان بۆ كورد ، سەرۆك وەزیران بۆ شیعە .ئەم دابەشكردنە زۆر لەگەڵ واقیعی سیاسی ئەمرۆی عیراقدا گونجاوە ، بە تایبەتیش هێشتا وەزعی عیراق نا ئارامەو پێویستی بە سازانی سیاسی هەیە بۆ راگرتنی تەرازووی هێزەكان لەسەر ئەساسی پشكداری ( موحاسەسە ) .

2- دانانی دوو جێگری كوردو شیعە بۆ سەرۆك كۆمار، لەگەڵ دوو جێگری كوردو سوننە بۆ سەرۆك وەزیران ، دوو جێگری سوننەو شیعەش بۆ سەرۆكی پەرلەمان، ئەمەش تا حەدیك لەواقیعی سیاسیی عیراقەوە نزیكو مەقبولیشە .

3- هەرچەندە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاریگەری زۆر زیاترە لەپۆستی سەرۆك كۆمار ، سوننەكان لەم  سێ خولەی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا رۆڵێكی گەورەیان هەبو لەسەر بڕیارە سیاسییەكان بەهۆی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانەوە، بەڵام دوور نیە سوننەكان بەوە رازی بن كەوا جێگری سەرۆكی پەرلەمان وەربگرن كە ئەویش پۆستێكی گرنگە لەسەر ئاستی دەستەی پەرلەمان و رۆڵیشی هەیە لە بریارەكانی پەرلەماندا، ئەگەر پۆستێكی جێگری سەرۆك وەزیرانیش وەربگرن، كاریگەرییان ئەمێنێ ، بۆیە دوور نیە بە پۆستی سەرۆك كۆمارێكی پرۆتۆكۆلیشەوە رازی بن .

4- گریمانەی مانەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلای كورد ، ئەگەر چی گریمانەیەكی لاوازیشە، بەڵام رەنگە وڵاتە زلهێزەكان بەتایبەتیش ئەمریكا و ئێران بیانەوێ ئەم واقیعەی ئێستا وەكو خۆی بهێڵنەوە . لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە : ئایا ئەم پۆستە جارێكیتر لەدەست یەكێتی نیشتمانیدا ئەمێنێتەوە یاخود ململانێی لەسەر دروست ئەبێ ؟.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەبێ بەوردی سەیری واقیعی سیاسیو روداوەكانی ئەم چەند مانگەی دواییەی كوردستان بكەین ، بەتایبەتیش دوای دەرهاوێشتەكانی ریفراندۆم و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان و، دواتریش دەستبەرداری مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆكی هەرێم.

پێشتر جۆرێك لەرێكەوتنی سیاسی لەنێوان یەكێتی وپارتیدا هەبو لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەریم لەنێوان مام جەلالو مەسعود بارزانیدا ، ئێستا هەردو سەرۆك لەو پۆستانەدا نەماون . ئایا پارتی بەوە رازی ئەبێت پۆستەكە لای یەكێتی بمێنێتەوە بەبێ بەرامبەر كە پۆستی سەرۆكی هەرێمە؟. ئایا ئەگەر هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان هێزی تازەی هێنایە پێشەوەو پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەدەست پارتی دەرهێنا ، پارتی رازی ئەبێت بەوەی هیچ پۆستێكی گەورەی لەعیراقو لە كوردستاندا بەدەستەوە نەمێنێ ؟.هەرچەندە قەناعەتم وایە پارتی هەڵوێستی خۆی ئاشكرا ناكات لەسەر ئەم پۆستە سیادییەی بەغدا تا دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی كوردستان ، بۆ ئەوەی بزانێ وەزعی بەچی ئەگاتو ، ئایا پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی بەدەستەوە ئەمێنێ یاخود لەدەستی ئەچێ، ئەگەر پۆستەكەی لای مایەوە رەنگە مساوەمەیەك بكات لەسەر  پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ یەكێتی، ئەگەر ئەوەش نەبو و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق لەپەرلەمانی عیراق پێش هەڵبژاردنەكانی كوردستان كەوت، هیچ بەدووری نازانم پارتی ئەمجارەیان ركابەری تووندی یەكێتی بكات بۆ وەرگرتنی یەكێك لەو پۆستە سیادیانەی بەغدا چ سەرۆك كۆمار ، یاخود سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ، ئەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایا كام لایەن لەپارتی و یەكێتی دەتوانن لەسەر ساحەی سیاسی عیراقدا بەتایبەتیش لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا هاوپەیمانی وا بدۆزنەوە بۆ ئەوەی پشتگییریان بكات بۆ وەرگرتنی یەكێك لەم دوو پۆستە ، بەتایبەتیش وەكو ئاماژەم پێدا رێكەوتنە جەنتلمانییەكەی پێشوتر بۆ دابەشكردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقو سەرۆكی هەرێم لەواقیعدا بونی نەماوەو، بڕیاری داهاتووش بەدەست پەرلەمانو كوتلە سیاسیەكانی ناو پەرلەمانی عیراقەوەیە نەوەك رێكەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی ویەكێتی.  ئەمێنێتەوە سەر ئەمدو حزبە تا چەند دەتوانن دەنگ بۆ خۆیان كۆ بكەنەوە لەناو پەرلەمانی عیراقدا بۆ وەرگرتنی پۆستە سیادییەكەی پشكی كورد.كە پێموایە دیسانەوە ململانێیەكە لەنێوان یەكێتی وپارتیدا ئەمێنێتەوە ، هیچ هێزو كەسایەتیەكی تازە ناتوانن شەڕی یەكێك لەمدو كورسییە بكەن ، چونكە نابێ بیرمان بچێ، لەدوای روخانی رژێمی پێشوەو هەمو شتەكان لەم عیراقەدا بە سازان و سەفقاتی سیاسییەوە بەڕێوە ئەچن، نەوەك بە ئیستحقاقاتی هەڵبژاردنەوە





كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵ له‌هه‌رێمی كوردستان
جارێكيتر پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عيراق
ململانێی پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا
پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لەنێوان كوردو سوننەی عەرەبدا
دیمەنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان
پارتی وسلێمانی
حكومەتی دەوڵەتمەدارو مەجلیس تەنفیزیەكەی جاران
من و مام جەلال لەفرۆكەخانەی لوبنان
كاك نەوشیروان و خیانەتەكانی پارتی
هیوایەتی گەنجەكان
یەكێتی و چارەنوسێكی هاوشێوەی پارتی
لیستی رۆشنبیرانی ئازاد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمان
حەفتاكانی هەولێر
بۆچی خۆپیشاندانەكان دامركانەوە ؟
پارتی بۆ وای بەسەرهات؟
1234

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە