با هەڵبژاردن ببێتە وێستگەیەكی نوێی دیبلۆماسی
بەهرۆز گەڵاڵی
AM:10:17---10-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

دەتوانین وا بكەین وێستگەی هەڵبژاردنی رۆژی شەممە (12/5/2018) بكەینە وێستگەیەكی یەكێتییانە بۆ خۆمشتوماڵكردنەوەی یەكێتی لە ئاستی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانیشدا، پەیوەندی هاوسەنگ‌و شەفاف‌و راست‌و دروست لەگەڵ دەر‌وجیرانەكانمان.

خەباتی دیبلۆماسی بەشێكی دانەبڕاوە لە خەباتی سیاسی یەكێتی‌و سەرۆك مام جەلال چ ئەو كاتەی لە كوردستان بوو و چ دواتریش كە لە پۆستی سەركۆماری عیراق بوو بایەخی زۆری بەم بوارە دەدا. پەیوەندی باش هەر بۆ دوورخستنەوەی بەڵاو دوژمنایەتی نییە لە خۆمان، بەڵكو بۆ كاری هاوبەش‌و دۆستایەتی لەگەڵ دەر‌ودراوسێش گرنگە.

یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر لە كوردستان‌و عیراق داڕێژەری پەیوەندییەكی باش‌و دۆستانە بوو لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ كۆماری توركیا‌و سوریا‌و لە ناوخۆی عیراقیشدا لەگەڵ هێز‌و تەیارە سیاسییەكانی عیراقدا. ئەو پەیوەندییانە هی كورد‌و هی یەكێتی بوو كە رەنگڕێژی پەیوەندی هاوسەنگ بۆ قازانجی هەردوولا كرابوو.

زۆر گرنگە یەكێتی دوای سەركەوتنی لیستی 162ی جەنابی مام جەلال پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان ئەكتیڤ بكاتەوە، چونكە ئەو پەیوەندییانە دەبنە پاڵپشتی ئێمە بۆ سەرخستنی بەرنامەی یەكێتی لە بەغدا‌و لە ئاستی هەرێمییشدا یەكێتی كە پێش هەر هێزێكی تر سیاسەتی دیبلۆماسیی سەركەوتووی داڕشت، دەبێ جارێكی تر رەنگی خۆی لە بواری دیبلۆماسی لەگەڵ دراوسێكانمان رەنگ بداتەوە‌و یەكێتی خاوەنی سیاسەتی دووربینانەی خۆی بێت.

یەكێتی وەكو حزبێكی سەنگین لای هێزە عیراقییەكان‌و لای پایتەختە ئیقلیمییەكان حیساب لەسەر قسە‌و هەڵوێستی دەكرێت، بۆیە بوژاندنەوەی دیبلۆماسی كورد هەر بە یەكێتی دەكرێت.





با هەڵبژاردن ببێتە وێستگەیەكی نوێی دیبلۆماسی
پێشبینی بەرەو ئاشتی و دیالۆگ
ڕێفەراندۆم نییە ڕێفریودەرە
وەڵامێک بۆ خاوەن فایلی شاخ و شار مەلابەختیار!
پرۆژەیەك بۆ چارەسەر
بۆ ئەزمونی حكومەت
بازارەكانی میوە‌و سەوزە لە توركیا ‌
داهاتی سەفەركردن! ‌
داهاتی موڵكەكانی دەوڵەت! ‌
باجی كرێی خانوبه‌ره ‌
شانسو بەخت
بۆ ئەزمونەی حکومەت ، دروستكردنی كۆمپانیا
بۆ ئەزمونی حکومەت: كۆمپانیاكانی پاسی گواستنەوە
ئالتون و موجەوهەرات
باجی جگەرەو خواردنەوە! ‌
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە