نامەکەی تیلەرسۆن گەورەکرا !؟
ئاسۆ عەبدولـلەتیف
PM:01:57---15-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 1187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نامەیەک وەزارەتێکی گەورەی وەک ئەمریکا نوسیبێتی بۆ کوردو بۆ پرسێکی چارەنوسسازی وەک ریفراندۆم و دەوڵەت و ئاڵتەرناتیڤی دۆخێکی ھەستیار، پێویست بوو سادە نەبێت و ھیچ نەبێت قوڵاییەکی ستراتیجی ھەبێت و ڕەگەزی زەمەن و بەڵێنیدانی سیاسی و مرۆیی تێدابێت.

 ئەگەر نامەکە فەرمی و ستراتیژی بوو بۆچی "تیلەرسۆن" وەک نامەی فەرمی و پرۆتۆکۆلی سیاسەتی ئیدارەکەی ترامپ نەیکردە ڕۆژەڤ و پرێس کۆنفرانس و بەغداو رای گشتی لێ ئاگادار بکاتەوە؟ یان ھیچ نەبێت بەغداد موسادەقەی بکردایە وەک نوسراوێکی پرۆتۆکۆلی و باڵوێز ئاگاداربکرایەتەوە لێی، ئێستاو لەم تەوقیتی شەرو ئاشوبگەرایەی حەشدو ھەرەشەکاندا بڵاودەبێتەوە بۆخۆی جێگای پرسیارەو دیارە نامەکە بۆ دڵڕازیکردنەو زیاتر سۆزدارییە، ئەگینا بۆچی نەکرایە ھەواڵی فەرمی میدیای ئەمریکی کە ڕاستیەکەی کێچ دەکەنە فیلێکی گەورە، پاشان دەبێت بزانین دەقی نامە جیاوازە لە پەیماننامە، ئەونامەیە ھیچ رەگەزێکی یاسایی و عورفی و پرۆتۆکۆلی تێدا نییە وەک رەگەزی جێبەجێکردن و بریاردان و مولزەمکردنی عێراق کە خاوەنی کێشەکەیە، نامە وەک تەلەفۆن وایە میزاجی و تێکەڵ و دارشتنکارییە ناچێتە خانەی دیکۆمێنتی نوسراو، بۆنمونە ئەمریکا دەیتوانی وەک پەیمانی بیلفۆڕ و سیڤەر بیناسێنێت، بەڵام بۆ بەم شەرمنییە رەوانەی کرد، وەڵامەکەی ڕونە ناخوازن کورد بە موخاتیب وەربگرن وەک خاوەن دۆزێکی رەواو ھێشتا دەخوازن لەبنھەنگڵی ئەم عێراقەدا بمێنینەوە.

لەکاتێکدا كورد، دڵسافانە ئەو هەموو نەوتەی راستەوخۆ ناردە توركیاو كەنارە ئاویەكانی ئەمریكا، ئەو ھەموو شەڕەی کرد لە پێناو ئەجێندای ئەمریکا، ھێشتا ئەمریکا نەھاتۆتە دەنگ لەسەر ھەرەشەکانی حەشدی شیعی و فاشیزمی عێراق، پارساڵ كە چەكی نارد بۆ پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش كە پارەی نەوتی کورد خۆی بوو،چەکەکان لە بەغداوە دەگەشتە دەستی پێشمەرگە، ئەمەش دیسان نیەتی ئەمریکا بوو بۆکورد، لێرەوە ڕونە هەرێمی كوردستان لای ئەمریكا کەینونەیەکی یاسایی و سیاسی دانپێدانراو نەبووەو نییەو بە جێبەجێکردنی ھەزار نامەی ئاوەھاش ئەوان ناخوازن بەرژەوەندی نەتەوەیی و سیاسی کورد بەرچاوبخەن، ئەمەش بۆ ئەوەی هەمیشە كوردی باشوور لە ژێر هەژمون و دەسەڵاتی داگیركەری عروبەی عێراقیدا بمێنێتەوەو باسی دەوڵەت و سەروەری و سەربەخۆیش نەكات.

دەرەنجام، ئەمریکا، سیستمی بێبەڵێنی و قوسوەت و دڵڕەقیە، ئەمریکا سەرزەمینی بێ بڕوایی و بێ مۆراڵی سەدەیەک لە خورافەی سیاسی و وەعدو بەڵێننامەی نادروست و ناڕاستە بە كورد، ئەمریکا لە ئێستادا خەریکی سەفقاتی گەورەترە لەکورد، ئەوەتا پەشیمانە لە پەیماننامە ناوکی و ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران کە خۆی ئارەزومەندانە واژۆی کرد، ئێرانێک بەو ھەموو قەڵەمڕەوی و ھەژموون و بەرژەوەندیەی خۆی کە ھەیەتی، بۆیە ناکرێ خۆشباوەڕ بین بەرانبەر نامەیەکی سادەی وەزیرێک بۆ کوردستانێکی بێ پشت و پەناو ناکرێت لەداھاتوشدا بەم نامانە باوەڕ بکەین کە لابەلا بۆمان دێن، ساتی ئەوەیە ھێندە تەفرە نەخۆین بە ھیچ بەڵێن و زەردەخەنەیەکی موزەییەفی ئەمریکیەکان و گرنگە نەخێری توندتر بدەین بەڕویانداو باسی نەوت و بەرژەوەندیان لەگەڵ بکەین، لەکاتێکدا کورد ئەتۆمی تاقی نەکردۆتەوە، بەڵکو خەریکی تاقیکردنەوەی شتێکە لە دیموکراسی کە خودی ئەمریکا خۆی بەدیاری ھێنای بۆ عێراقیەکان لەپاش پرۆسەی ئازادی.





ئایا ئێران، تورکیاش دەکێڵێت؟
كه‌ركووك و جه‌نگی مه‌زهه‌بی !
نامەکەی تیلەرسۆن گەورەکرا !؟
ئۆردوغان به‌سه‌ر باڵی شیعه‌وه‌ !
فۆرمی دەوڵەت و شوناسی دراوسێ !
دەوڵەت وەک شوناس و ھیچیتر؟
ئایدۆلۆژیای عوسمانیه‌ نوێکان
شه‌ڕی کورد له‌لایه‌ک و رۆشنبیری نابه‌رپرس!؟
دەمیرتاش، سەفیرێكی تەنها و كاریگەر
ئەوەی لە توركیا ئەگوزەرێت
كوردو ئەردوغان، لە دوای كودەتا !؟
حەقە پارێزگاری هەڵەبجەش بچێتە لای والی بەسرە؟
قونسوڵگه‌رییه‌كان، چی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن!؟
كۆنگرەی یەكگرتوو چی گۆڕی!
یه‌كگرتوو، به‌ڕاست كۆنگره‌تان بۆچییه‌؟
12345
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە