بۆ ناتوانن گۆڕان تێپەڕێنن؟
هێرش عەبدوڕەحمان
PM:04:21---19-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1450 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


گۆڕان تاکە ھێزە کەتوانایەکی مرۆیی بێ بەرامبەر لەپشتیەوە خۆبەخشانە کاری بۆدەکەن و ، ھەوڵیان داوە لەسەر ئەو ڕێبازە بێت کەبۆی دروستبووە ، ئەو بزووتنەوەیە لەدروستبونەیەوە تائێستا وێستگەی باشی بڕیوە ، ڕاستە ترسی ھەبووە لەھەندێ ھەنگاوی سیاسی ، کارێکتەری خراپی بردۆتە پێشەوە ، بەڵام ھەرچی ڕێگایە تاقیکردۆتەوە تابتوانێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات .

کێشە گۆڕان نیە کەناتوانێت بەشەو ڕۆژێک گۆڕانی گەورەت بۆدروست بکات ، کێشە نەبوونی ئامادەیی تەواوی دەنگدەرە بۆ گۆرانکاری ، ئێستا خەڵک تەواو نازانێت بۆدەنگ دەدات ، ئایا ئایندەی مناڵاکانی لای گرنگە یان حزبەکە ؟ ، لەدنیادا حزب قوربانی دەدات تائایندەی خەڵکەکەی ڕونتربێت ، بەپێچەوانەوە لەھەرێم خەڵک دەبێتە قوربانی ، مێژووی حزب و پیرۆزییەکانی ، کێشەی کەڵەکە بووی 27 ساڵی حوکمڕانی وائالۆزکراوە کۆکردنەوەی کارێکی ئاسان نەبووە ، نەک گۆڕان ، ھیچ ھێزێک کەخۆی پێ نوێخوازە ناتوانێت بەھەڵبژاردنێک یان چەند ساڵێک بەڵێنی چاکردنی بدات . کێشەی ھەرێم کێشەی دروستبونی ھێزی تازەنیە بەڵکو کێشەی نەبوونی سیاسی عاقڵ و مەعقوڵە ، وە تێنەگەیشتنی دەنگدەرە لەحزب و حکومەت و حوکمڕانی .

ھێزە تازەکان ،کەخۆیان پێ تازەیە و ھاوشانی پارتی و یەکێتی بەردەوام لەھەوڵی ناشیرینکردنی گۆڕاندان ، لەڕێگای مێدیا و لایەنگرانیانەوە ، تومەتباری دەکەن بەقسەی مناڵانەوە و رای گشتی چەواشە دەکەن ، پێیان وایە گۆڕانیش وەکو خۆیان شەڕی بەوەکالەت و کورسیی و دەسەڵات دەکات ، لەکاتێکدا خەونی گۆڕان تەواو جیاوازە لەخەونە دۆلارییەکەی ھەموویان .

گۆڕان چی دەوێت :

٭ گۆڕان دەیەوێت ڕێز لەناوەند و دامەزراوە یاساییەکان بگرێت ، یاسا سەروەر بێت .

٭ گۆڕان دەیەوێت چاکسازی بکرێت و کۆتایی بەو سیستمە مافیایی و چەتەگەریە بھێندرێت ، دەیەوێت ھەموو پارتەکان، بەبێ جیاوازیی و بەپێی ئیستیحقاقی پارلەمانی خۆیان بەشداربن لە حوکمڕانی ھەرێمدا،

٭ گۆڕان دەیەوێت و دەخوازێت سەروەت و سامانی ھەرێم لەدەستێکی ئەمیندا بێت ، نەک لەنێو دەستێکی دز و ناپاکدا .

٭ گۆڕان دەیەوێت دەسەڵات دەستاودەست بکرێت ، کەس مافی ئەوەی نەبێت بەھۆی بنەماڵە و عەشرەتەکەیەوە حوکمی قەرەقۆشی ھەتاھەتایەیی ھەرێم بکات .

ئەمانەو دەیان مەلەفیتر گۆڕان کاری لەسەرکردون ، قوربانی داوە ، بەربەستی بۆ دروستکراوە ، بەس دەستبەردار نەبووە ، ئێستاش ھەمان ئەو گۆڕانەیە بەرەی خەڵک چۆڵ ناکات و شەڕی مافەکانیان دەکات ، بەس پێم بڵێ ئەمانەی سەرەوە جگە لەبەرژەوندی گشتی چیترن ؟ .

ئەوانەی خۆیان پێ بەدیلی گۆڕانە ، ھەرگیز ناتوانن بگەنە ھەنگاوێکی گۆڕان ، چونکە نە دروشمەکانیان باشترە نەکارێکتەرەکانیان خاوەنی ڕوئیا و پلانی باشترن ، بۆیە من دڵنیاتان دەکەم پشتگیری گۆڕان و ، دەنگدان بەگۆڕان گەرەنتی دابینکردنی مافەکانتان و ، ئازادیەکانتانە ، دەستەبەرکردنی ژیانێکی پڕشکۆیە بۆخۆتان و نەوەکانتان ، ئەوانەی تر بەس دروشمن نەتازەن نە باشترن .







زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە