نەوشیروان مستەفا: گەنجینەیەکی لەبن نەهاتوو بۆ کورد و مرۆڤایەتی
سۆران محەمەد غەریب
PM:04:24---19-02-2018
ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بەها و بارستایی هەر کەسێک بەو کار و بەرهەمانەیە کە دەیبەخشێتە دەوروبەر . سەرەتا بەخشینە بەو کۆمەڵگایەی کە تیایدا دەژی دواتر ئەوەی پێشکەشی دەکات بە تەواوی مرۆڤایەتی ، ئینجا کەسێتی سروشتەکەی وەها هەڵدەکەوێت  یەکەم دەرکەوتەی بە ئاستێکی ئاسایی دەست پێ دەکات پاشان دەگاتە ئاستی باڵا بوون . سەرکردەی سیاسی لە هەر شوێنێک بێت و لە هەر کاتێکدا بێت دەخرێتە ژێر خانەی پۆڵێنکردنەوە بەوەی ئایا خزمەتی بە کۆمەڵگا گەیاندوە یان ئەوەتا بوەتە مایەی بارگرانی و دادەپاندنی کۆمەڵگا .
   زۆر وتراوە و زیاد لە پێویست قسە لەسەر سەرکردەکان کراون بەشێکیان بۆ مەزن کردنی زیاد لەقەبارەی پێویستی خۆی بوە بەشێکی تریشیان بە ئامانج و شکاندن و بچوکردنەوە بوە . بەس دەبێت ئەوە بزانین و لەوە بگەین گرنگ لەوەدا نیە کێ چی دەڵێت یان چی بە کێ دەگوترێت ...! بەڵکو گرنگی لەوەدایە ، ئەوەی ڕاستە کامەیە ؟؟ ئالێرەدا ئەرکی ڕاستەقینەی نوسەر یان بەسەرهاتگێڕ دێتە ئاراوە بەشێوازێک وا پێویست دەکات نوسەر ئەوەی دەینوسێت دوورلە درۆ و ڕاستگۆیانە بێت پێش خستنە بەردەم و دیدە خوێنەر ، ئەوەی باسکەریشە بە مروەت بێت لەوەی کە دەیڵێت و دەیدات بە گوێی بیستەر .
سەرکردە مانای پێشەنگ و ڕابەری کردنی تاکەکانی کۆمەڵ بە مەبەستی بونیادنانی کۆمەڵگا و برەودان بە ئاست و کایە هەمەلایەنەکان . ئەمە ئەو هێڵەیە کە پێویستە سەرکردە لەسەری بڕوات و پەیڕەوی بکات ، خۆ ئەگەر بێتو لەم ئاراستەیە لایدا و پاڵنەری ناڕەوا و دوور لە بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەی لە ناخیدا چەقیبوو . ئەوا بێ هیچ دوودڵیەک دەخوازێت نازناوی سەرکردەی لێ دابماڵرێت ، چونکە شایانی ئەوە نیە ببێتە سەرکردە .
یەکێک لەو سەرکردانەی کە بەتەواوی شایستەی ئەوەیە وەک سەرکردەیەکی نمونەیی بیخەینە ناو ئەم باسەمان ئەویش (نەوشیروان مستەفا) یە .
بۆیە (نەوشیروان مستەفا) م بە نمونە هێناوەتەوە تەنانەت لە ڕابردودا زۆر بایەخم بە باسکردنی ئەم کەسێتیە  داوە ، لەبەر ئەم پیاوە لەگەندەڵترین و بەدبەخترین کۆمەڵگای سەرزەمین هاتۆتە ئەم جیهانەوە و کاری سیاسی تیادا کردوە . پێویست دەکات لە ئێستا و ئایندەشدا هەلومەرجی ئەوە بڕەخسێنین تا سود بگەیەنین بە نەوەکانمان بەو شێوازەی تا بتوانین شوێن پێی ئەم سەرکردەیە تۆخ بکەینەوە و هەرگیز کاڵ بونەوە بەخۆیەوە نەبینێت . هۆی ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی (نەوشیروان مستەفا) هەموو خەسڵەتەکانی سەرکردەبونی تیادا کۆبوەوە . خەسڵەتەکانی سەرکردەبونیش ئەمانەن :
( ژیری ، خوێندەواری ، پێنوسڕەوی ، یەک ڕوویی ، پاکی ، دەستپاکی ، دڵپاکی ، بوێری ، خۆنەویستی ، بەخشندەیی ، سەلیقەیی ، سادەیی ) ئەم خەسڵەتانە لەکەسێکی ئاسایشدا بێت نیشانەی ڕێزلێگرتن و گرنگی پێدانە نەخوازە سەرکردەیەکی سیاسی لە ناو ئەم گەلەی بێ قەوارەی سەربەخۆیە و هەتاوەکو ئێستاکەش سوتماکی دەستی سەرکردەی هەلپەرست و بێ ویژدان و ستەمکارە .
ئینجا سەرکردەکان بە گشتی تیاندا هەیە چەند خەسڵەتێک لەم خەسڵەتانەیان هەڵگرتوە یان هەر تیاندا نیە . بەس لێرەدا گرنگ ئەوەیە تەواوی یان زۆربەی ئەم خەسڵەتانە لە سەرکردەیەکدا هەبێت کە ئەمەش ئەگەرێکی ناوازەیە .
سەرکردە هەیە شۆڕشگێڕ بوە ، بەڵام دواجار دز و ستەمکار دەرچوە ... سەرکردە هەیە ژیر و زیرەک بوە ، کەچی ناپاک خاک فرۆش بوە ... سەرکردە هەیە بوێر بوە ، وەلێ نەخوێندەوار بوە ... سەرکردە هەیە سادەیە ، بەڵام هەلپەرستە ........ هتد . ئەم خەسڵەتانە هەر هەمووی لە نەوشیروان مستەفادا کۆبونەتەوە و پێکەوە گرێدراون و لە بازنەی سەرکردە بوندا زۆر تۆکمەن و دەخولێنەوە .
ئا لەمەوە دەردەکەوێت لە دوا وێستگەی ئەم پیاوە کە هێزێکی سیاسی بەرهەم هێنا  کە (بزوتنەوەی گۆڕان) بوو ، بەمەش بوە ئەستێرەیەکی گەشاوە و خەسڵەتەکانی پرشنگ دەدەنەوە لە ئاسۆی سەرکردە بێ وێنەکانی مێژوو . سەرئەنجام هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی بیروباوەڕی سیاسیەوە نەک تەنها ئەوانەی لە ژێر چەتری بزوتنەوەی گۆڕاندان دەتوانن سودمەند بن لە ڕێگای پەیڕەوکردنی ئەو خەسڵەتانەی لەو سەرکردەیەدا هەبوە تا لەم ڕێگایەوە (بەرژەوەندی گشتی و خۆشگوزەرانی و ئارامی و ئازادی و یەکسانی و دادپەرەوەری) پێ دەستەبەر بکرێت . بەمەش دەتوانین ئەوە بڵێین پەیام هەڵگرانی بیروباوەڕی نەوشیروان مستەفا بە تەنها ئەوانە نین لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بن ، بەڵکو گشت هاوڵاتیەک دەتوانرێت بە هاوپەیامی نەوشیروان مستەفا دابنرێت تەنانەت ئەوانەی لە ناو خانەی خەمی ماڵەکانیاندا ئۆقرەیان گرتوە بەو مەرجەی کار لەسەر پیادەکردنی خەسڵەتەکانی بکەن .دەبێت هەر هەمومان سەرنج بدەینە خۆمان ئایا تا چ ئەندازەیەک ئەو خەسڵەتانەی کە باسم کرد بونی هەیە لە خۆماندا . ئەگەر نا ..! بە پێچەوانەوە ئەوەی لەناو ئەو بزوتنەوەیەشدا بێت کار لەسەر پیادەکردنی پەیام و خەسڵەتەکانی نەکات ، ئەوا بێ دوو دڵی نەک هەر پەیام هەڵگری نیە ، بەڵکو ناپاکە و لە دژەبیری پەیامەکەی وەستاوەتەوە .
دەتوانم بڵێم و ڕێگا بەخۆم دەدەم بڵێم : نەوشیروان مستەفا ئەو گەنجینە زۆر زەوەند و دەوڵەمەند و مەزنەیە نەک بە تەنها گەل و نەتەوەی کورد ، بەڵکو سەرجەم مرۆڤایەتی دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت .





خۆپیشاندانەکەی بەردەم دادگای سلێمانی:( بەسەرهات و کارەسات)
دادوەر و پارێزەر لە نەخشەیەکی دوور لە ڕەوشتانەدا ...
نەوشیروان مستەفا: گەنجینەیەکی لەبن نەهاتوو بۆ کورد و مرۆڤایەتی
لە (عەفرینی خۆرئاوا) سەربەرزی ... لە(کوردستانی باشور) سەرشۆڕی
کام سەرکردەی کەڕ ..؟ وەک قاز نابێت تەڕ
ڕابون مەعروف : لە نوێنەرایەتی بەرەو سەرکردەیەکی سیاسی بوێر
نەوشیروان مستەفا ناپاک بوو ..؟ یاخود ناپاکی لێکرا...؟
مەڵێ بۆ بەڵێی بارزانی .. نەخێر بۆ بەخێری
کێ دەبێتە میراتگری نەوشیروان مستەفا؟
نەوشیروان مستەفا بە دەستی کێ کوژرا..؟
نەوشیروان مستەفا:
شیوەنێک بۆ خاک و خەڵک
لە (شوعلە)ی جەستە و ناوداری مەرگ...بۆ نەوبەهار و ڕۆڵەی بێ بەرگ
هەڵەبجە ئازارێک بۆ نیشتمان...گەنجینە و کورسی بۆ سەرکردەکان
نەوشیروان مستەفا لە دوڕیانی چەمانەوە یان ڕاستکرنەوە ..؟
لە بەندیخانەوە بەرەو نەتەوە یەکگرتوەکان و دادگا باڵاکان
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە