خۆپیشاندانەکەی بەردەم دادگای سلێمانی:( بەسەرهات و کارەسات)
سۆران محەمەد غەریب
PM:04:11---11-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 لەسەر ستەم و ناڕێکی لە پێدانی موچەی موچەخۆران ، لە مانگی پێشووی ئەمساڵ مامۆستایان وفەرمانبەران و چەندەها خەڵکانی دی لە توێژ و چینە جیاوازەکان مانگرتن و خۆپیشاندانیان ڕاگەیاند . بەتایبەتی پاش ئەوەی حکومەتی عێراقی ئەو بڕە پارەیەی نەنارد تا بەشی سەرجەم موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بکات بەبێ پاشەکەوت کردن ، هۆی ئەمەش زانراوە کە حکومەتی هەرێم پابەند نەبوە بە تەواوی مەرجە سەپێنراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵ . هەربۆیە ئەمجارە مامۆستایان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بەردەم دادگای سلێمانیان هەڵبژارد تا پەیامێک بگەیەنن بە کاربەدەست و بڕیاربەدەستەکانی هەرێم لە ڕێگای باڵەخانەی دادگاوە . پرسیارەکە ئەمەیە ... ئایا خۆپیشاندەران بۆچی بژاردەکەیان بۆ شوێنی خۆنیشاندانەکە بەردەم دادگا بوو ..؟ ئایا پاڵنەرانەکان بە بنەما و دروست بوون ...؟ پێشەکی ئەم باسەمان دەبێتە دەروازەیەک بۆ بابەتەکە ، کاتێک کە ستەم یان مافخواردن هەبێت .. دەبێت پەناگایەک هەبێت تا ستەملێکراو پەنای بۆ ببات و لەم ڕێگایەوە داواکاریەکانی جێبەجێ بکرێت . وە هەڵگرتنی ئەو ستەم و مافخواردنە لەو شوێنەدا دەکرێت کە دەسەڵاتی بەسەر ستەمکاردا هەبێت و مافی زەوتکراو بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەن ماف. گومان لەوەدا نیە لە هەموو جێگایەکی ئەم جیهانەدا ئەو شوێنەی هیوای خەڵکیە و ئامرازێکە بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئەم مەبەستە ئەویش (دادگا)یە ، بەڵام دەبێت لە ڕووی چۆنیەتیەوە پێویستە چۆن بێت ..؟ دەبێت مەرجەکانی دادگایەکی ڕاستەقینەی تیادا بێت لەوانە (بێ لایەن و دوو لەدەستی بەرپرسانی سیاسی و حیزبی ، گەیاندنی دادپەرەوەری بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە ، کارکردن لە پێناو سەپاندنی یاسا بەسەر گشت تاکێکی ناو کۆمەڵگا .. دەسەڵاتدار پێش خەڵکی ئاسایی)هەموو ئەم مەرجانە لەلایەن ئەو ڕەگەزانەوە بە دەست دێن ئا لەوکاتەدا(لێهاتەیی و بوێری)ان تیادا بونی هەبێت نەک پاشکۆی بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان بن و فەرمان جێبەجێکەری باڵا دەستە حیزبی و سیاسیەکان بن . لە کوردستاندا ئەم دەسەڵاتە دادوەریە و دادگاکان کەوتونەتە دەست پاشکۆی حیزب و هەر هەموو شوێنە هەستیار و پڕ بایەخەکان لە دادگایەکاندا لە ژێر فەرمان و بڕیاری ئەو بەرپرسانەیە کە ناوچەیەکەیان بەدەستەوەیە لە ڕووی کارگێڕیەوە . هەر ئەمەشە وای کردوە ستەم لە ناو خودی ئەم دەسەڵاتەدا بونی هەبێت لە لایەن دادوەرە ئەڵقەلەگوێیەکانی حیزبەوە و ڕۆژانە دەیانبینین . کورد دەڵێت : (( خوێ دەکرێتە ناو خواردنەوە تا بۆگەن نەکات ، ئەی ئەگەر خوێ خۆی بۆگەنی کرد چی تێبکەین ..؟ )) ئەمە ئەو پرسیارە دەبێت وەڵام هەبێت ... ئەمە ئەو بەسەرهات و کارەساتانەیە کە بەسەر خەڵکی کوردستان و هەرێمدا باریوە لە بێدادی و بێ پەناگایی هیچ ڕێگایەکی تر نەماوە . هەر ئەمەش بووە پاڵنەر ئەم ڕاگەیاندنەوەی خوارەوە دەربکەین و لەبەردەم دادگای سلێمانیدا بخوێنینەوە .. (( ڕاگەیاندرواێک بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندەران )) مامۆستایان – فەرمابەران – سەرجەم توێژەکان - هاونیشتمانیان : ماف خوراوان – زەوتکراوان – ستەملێکراوان – دادخوازان : سڵاوتان لێبێت سڵاوێک لە هەناوی دادپەروەریەکی ڕاستەقینەوە : ئاشکرایە و لەبەردیدەی هەموانە ئەمڕۆی دۆخی پڕ لە قەیرانەکانی کوردستان کەڵەکەبووی سەرجەم گرفتەکانی ڕابردومانە و زادەی تەنها یەک لایەن نیە ، بەڵکو لە قەبەبونی گرفتەکانەوە سەرچاوەی گرتوە و بە دەستی بەدکارەکانی بکەرەکانیەتی وسەرجەم لایەنە حیزبی و دامەزراوەکان لێی بەرپرسیارن . لە ناویشیاندا دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان و داواکاری گشتی ، هەر بۆیە کاتێک خۆنیشاندەران چادرگەی مانگرتنیان لەبەردەم باڵەخانەی خانەی داد هەڵدەدەن ئەمە ئاماژەیەکی مانادارە و دەتوانین بەشێکی بەرپرسیارێتی قەیرانەکان بخەینە ئەستۆی ئەم دەسەڵاتە دادوەریەی لە کوردستاندایە . بەرپرسیارێتیەکەش لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەیانخەینە ڕوو : ١-هەموو کۆمەڵگایەک کەسەرچاوەی دامەزراوەیی تیادابونی هەبێت لەسەر سێ کوچکەی (یاسادان - جێبەجێردن - دادوەری) بونیادگەرایەتی خۆی دەبینێتەوە و بە لەدەستدانی هەریەک لەم دەسەڵاتانە مانای ڕاستەقینەی دامەزراوەیی لە دەست دەچێت . لە ڕابردوی چەندین ساڵەی پێشودا بینیمان چۆن پەرلەمان کرایە باڵەخانەی بڕیاری حیزب و داخرا هەر بەبڕیاری حیزبیش کرایەوە . بێ ئەوەی خواستی هاونیشتمانیانی لەسەر بێت ئەوەی حیزبەکان و بەرژەوەندیەکانیان ویستیان ئەوە کرا نەک ئەوەی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیان ویستبێتیان . بەدەر لەمەش ئەو دەسەڵاتە بەناو جێبەجێکردنە(واتا حکومەت) چۆن خەڵکی کوردستانیان بەرەو نەهامەتی و قەیرانی یەک لەدوای یەکدا برد تا ئاستی گەیاندنی هاوڵاتیان بەکارەسات و لە دەستدانی پانتاییەکی زۆر لە خاکی کوردستان و ئەمەش بوە مایەی بێ هیواکردنی خەڵکی لە گشت هێز و لایەنێک لەبەر ئەوەی حیزب و خەلکانی دڵسۆز بۆ حیزب بڕیاردەر بون نەک کەسانی دڵسۆز و نیشتمان و پەرەوەر . بەمانەی لای سەرەوە ئەوەی گەیاندە لای هاوڵاتیان کە پەرلەمان و حکومەت هیچ مانایەکیان نەمێنێت . لە ئێستادا کاتی ئەوە هاتوە هەرچی دەسەڵاتی دادوەریە پرسیاری ئەوەی لێ بکرێت . ؟ ئایا لە هاوشانی هاونیشتمانیانی کوردستان دەبن یاخود لەبەرەی حیزب و دەسەڵاتدارە گەندەڵەکانی هەرێمن ...؟؟؟ پرسیاریان لێ بکرێت و یەکلایی ببنەوە بەوەی یەک بژاردەیان هەبێت و بە دوو ئاراستەی بڕیاردانیان قایل نابین و بێدەنگ نابین لێیان . ٢- بە داخەوە لە ڕابردودا چەندین بەڵگە لە بارەی نابێلایەن بونی ئەم دەسەڵاتەمان خسبوە ڕوو بەوەی دادوەر هەبوە سزادراوە بەشێوەی جیاواز لەوانە گواستنەوەیان لە شوێن کارەکەیان یان لە دادگایەکی کاریگەرەوە بۆ دادگایەکی تر یان بۆ دەرەوەی شار یان پەراوێزخستنیان لە ناو دادگاکان بەو شێوەیەیەی ( دادگا بوەتە بارەگا ). لە ناو هەر هەمویان و دیارترینیان دەربەدەرکردنی دادوەر (هاوژین حامید) لە سەر کێشە و سكاڵا و دەستگیرکردنی موستەشارەکان کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە داواکرابون تا دواجار ئەو دادوەرە بوە پەناهەندە لە وڵاتیێکی بێگانە . بەداخەوە جارێکی تر ئەوە دەڵێم لە ڕێگای هەندێ دادوەرەوە کە بونەتە دەستکەلای دەستی حیزب و بەرپرسان جگە لە جێبەجێکردنی فەرمانی حیزبی هیچی تریان پێ ناکرێت و ئەوەی پەیڕەوی ناکەن دادپەروەریە . بەمەش دەسەڵاتیکی دادوەری بوەتە فڕندەیەکی بێ باڵ و ئفلیج . تەنانەت لە دادوەرە باڵا دەستەکانەوە بە کردەوە تەقەلای زۆر دراوە بۆ بێدەنگ کردنی فەرمانبەرانی مانگرتو و ناڕازی لە ناو دادگادا پیادەنەکردنی دادپەرەوەری و دەستگیرکردنیان لەڕێگای ئاسایشەوە و بەندکردنیان . زیاتر لەسەر ئەمە ئەوەی لاپەڕەی گەندەڵیان هەڵدابوەوە هەموو ڕێکارێکی نایاساییان لە دژی بەکار هێنا . بەمەش لە خانەی داد بێدادی کرا. ٣- ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی داواکاری گشتی جوڵاندنی ئەو سکاڵا و داوایانەیە کە پەیوەندیان بە بەرژەوەندی گشتی و مافی گشتیەوە هەیە . هەر لە کوشتن و لێدانی ڕۆژنامەنوسان و بەندکردنیان بە نایاسایی و بە تاڵانبردنی سامانی گشتی و داهاتی نەتەوەیی و نیشتمانی و زەوتکردنی بژێوی مامۆستایان و فەرمانبەران بە بیانوی پاشەکەوتەوە تا دەگاتە فرۆشتنی خوێن و خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە و خاکەکەیان ... هتد . دەمانەوێت ئەوە بخەینە ڕوو داواکاری گشتی ئەرکی بەوەوە ناوەستێت و تەواو نابێت کە تەنها سکاڵابجوڵێنێت و بیخاتە بەردەم دادگا ، بەڵکو پێویستە و دەبێت بەدواداچونیان لە بارەیەوە بکات و لێپێچینەوەی ڕاستگۆیانەیان لەبارەوە بۆ بکات و لەو شوێن و جێگایانەی سکاڵاکان پەک دەخرێن یان دادەخرێن دەبێت ڕاگەیاندنی هەڵوێستەی خۆیان نیشان هاوڵاتیان بدەن تا خەڵکی بزانێت دادگاکان بەرپرسن لە ون کردنیان یان بەرپرسانیان لە پشتەوەیە . هەروەک چۆن بەدواچون بۆ کێشە و سکاڵای هاوڵاتیەکی سادە و سروشتی دەکەن ، هەر بە هەمان هەناسە و گەرمیەوە بەدواداچون بۆ ئەو کێشانە بکەن کە بەرپرسە باڵاکانی حکومەت و حیزبیان لە پشتەوە لەوانە سکاڵای دەستگیرکردنی موستەشارەکان و بکوژانی ڕۆژنامە نوس و بە قاچاخ بردنی سامانی نیشتمانی و زەوتکەرانی داهاتی هاوڵاتیان ، لەبەر ئەوە کاتێک یاسا سەروەر دەبێت کە پیادەکردنی هەبێت بەسەر دەسەڵاتدار و بەرپرسان پێش خەڵکی سروشتی و ئاسایی . جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە دوو ساڵ لەمەوبەر دادوەران و داواکاری گشتی مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاند هەموو کارێکیان ڕاوەستان لەسەر پاشەکەوت کردنی ٧٥% ی موچەکانیان ، بەڵام لەبەر ئەوەی خۆیانگەیاندە لای بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکردن پاشەکەوتەکەیان بۆ کرا بە ٢٥% . ئەمە ئەو شەڕە بوولە پێناو توێژێکی دیاریکراودا کرا کە خۆیان بوون ... بزانین لەم قۆناغەدا ئامادەن شەڕ لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خەڵکی کوردستاندا بکەن ..؟! بەڕەچاوکردنی هەر هەموو ئەمانەی لای سەرەوە داواکارین بە زووترین کات ئەم دەسەڵاتی دادوەریە هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن بە کردەیی نەک بە گفتاری دوور لەکردار . بێ ئەمڕۆ بەسبەی پێکردنی خەڵکی کوردستان و هاونیشتمانیان و خۆنیشاندەران و مامۆستایان و فەرمانبەران بەتایبەتی لە بەرواری ئەمڕۆدا کە داوا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە لەسەر بڕیاری پاشەکەوتکردن و نایاسایی بڕیارەکە لە ڕێگای دوو مامۆستای زانکۆی بەڕێزەوە . ئالەم داوایەوە ئاکامەکەی دەریدەخات ئایا دادگاکان لەبەرەی کێن ...؟ بە هیواین هیوابەخش بێت تا متمانە بگەڕێتەوە بەوەی لەدەست چوە ... چاوەڕوانی ئەنجامێکی دروستانەی بریارین . تا بزانین بەرەو کوێ دەچن و مل دەکێشن ... سەروەری بۆ ئەو یاسایەی بە دەست حیزب و گەندەڵیەوە بێ ماناکراوە و سەقامگیرکردنی دادپەروەریەکی گشتی ڕاستگۆیانەی دوور لە ساختە ... بەردەوامیتان سەرخەری گشت داواکاریەکانتانە ... ژمارەیەک پارێزەر و مافپەروەر سلێمانی - بەردەم دادگای سلێمانی ١ / ٤ /





خۆپیشاندانەکەی بەردەم دادگای سلێمانی:( بەسەرهات و کارەسات)
دادوەر و پارێزەر لە نەخشەیەکی دوور لە ڕەوشتانەدا ...
نەوشیروان مستەفا: گەنجینەیەکی لەبن نەهاتوو بۆ کورد و مرۆڤایەتی
لە (عەفرینی خۆرئاوا) سەربەرزی ... لە(کوردستانی باشور) سەرشۆڕی
کام سەرکردەی کەڕ ..؟ وەک قاز نابێت تەڕ
ڕابون مەعروف : لە نوێنەرایەتی بەرەو سەرکردەیەکی سیاسی بوێر
نەوشیروان مستەفا ناپاک بوو ..؟ یاخود ناپاکی لێکرا...؟
مەڵێ بۆ بەڵێی بارزانی .. نەخێر بۆ بەخێری
کێ دەبێتە میراتگری نەوشیروان مستەفا؟
نەوشیروان مستەفا بە دەستی کێ کوژرا..؟
نەوشیروان مستەفا:
شیوەنێک بۆ خاک و خەڵک
لە (شوعلە)ی جەستە و ناوداری مەرگ...بۆ نەوبەهار و ڕۆڵەی بێ بەرگ
هەڵەبجە ئازارێک بۆ نیشتمان...گەنجینە و کورسی بۆ سەرکردەکان
نەوشیروان مستەفا لە دوڕیانی چەمانەوە یان ڕاستکرنەوە ..؟
لە بەندیخانەوە بەرەو نەتەوە یەکگرتوەکان و دادگا باڵاکان
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە