موئامەرە دژ بەیەکێتی
ئیبراهیم عەلی
PM:04:00---16-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 1271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەلای منەوە باسکردنی نیشتیمان پەروەرێتی و شتی لەو جۆرە تەنیا ماکیاجێکە بۆ حەشاردانی دەیان خیانەت و موئامەرە... خویەکی خراپم هەیە هەمیشە شتەکان وەک موئامەرە دەبینم... هەمیشە پێم وایە ئەوەی لەسەر شانۆ دەیبینین شتێکە و واقیع شتیًکی دیکە... بەلای من پارتی و یەکێتی بۆ کەمکردنەوەی نفوزی یەکتری لەرابردوودا هەرچی عەقڵ تەقەبولی نەکردووە بەرامبەر یەکتر کردوویانە... ئەوەی من لێرە دەینوسم تەنیا خوێندنەوەی خۆمە و حەقم بەوە نییە ئەوەی دەینوسم بەدلی کێیەو بەدلی کێ نییە... ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە بینوسم ئەوەیە کە باوەرم پێیەتی.

١٦ ئۆکتۆبەر چی بوو؟ بەلای پارتییەکان خیانەتێک بوو لەکورد کرا و لەوەشدا تا راددەیەک پارتی سەرکەوتوو بووە لەچەسپاندنی ١٦ ی ئۆکتۆبەر وەک خیانەت لەزهنی زۆربەی خەڵکی کوردستان تەنانەت یەکێتییەکانیش ناتوانن بەتەواوی دیفاع لەخۆیان بکەن.
 
دەرەنجامی ١٦ ئۆکتۆبەر چی بوو؟ لەدەستدانی خاکی کوردستان، بەڵام چ خاکێک؟ ئەو خاکەی کە حاکمی یەکەمی ئەو ناوچانە یەکێتی نیشتیمانی بووەو لەئێستا قورسیایی گەورەیی یەکێتی کەرکووکە... ئایا یەکێتی شتێک دەکات دەسەڵاتی لەو ناوچانە لەرزۆک بێت و دەسەڵاتی بەسەر هیچ شتێک نەمێنێت؟ 

بەلای منەوە ١٦ ئۆکتۆبەر ئینقیلابێک بەسەر یەکێتیدا کرا نەک یەکێتی ئینقیلابی کردبێت... بەرای من یەکێتی ئەوەندەی بۆی کرا خۆی لە لەناوچوون بپارێزیت نەک ویستبێتی ئینقیلاب بەسەر پارتیدا بکات و لەناوی ببات... چۆن؟ بەلای من پارتی حیزبێکی وریایە و لەرووی سەپاندنی هەیمەنەی خۆی باش دەزانێت ئەنجامی یارییەکان بۆ خۆی بەدەست بێنێت.

١٦ی ئۆکتۆبەر دەرەنجامی ٢٥ی ئەیلول بوو.. بەروونی بەپارتی وترا ٢٥ی ئەیلول رووبدات دلنیان بن ناوچە دابرێنراوەکانتان لێوەردەگیرێتەوە ... هەم ئەمریکیەکان هەم ئیرانییەکان ئەوەیان بەروونی بەپارتی وت... تەنانەت ئەوەیان بەیەکێتیش وت و پێیان وتن دەسەڵاتی ئێوە نامێنێت، بەلام پارتی بۆ پێداگر بوو لەوەی کە دەبێت ٢٥ی ئەیلول روو بدات لەکاتێکدا بەفیعلی کورد ئەو ناوچانەی وەرگرتبۆوە.. ئەوە پرسیارەکەیە... دەی پارتی کە لای خەلک وا خۆی نیشان دەدات نیشتیمان پەروەرێتی دەکات بەلام لەراستیدا حیساباتەکانی پارتی هەمووی بەپێی بەرژەوەندی حیزبییە... دەی پارتی چ زیانێکی پێدەگات؟ ئەگەر ئەو ناوچانە لەدەست کورد نەمێنێت؟ پارتی شتێک یا شوێنێک یا پۆستێک ئەگەر یەدەست خۆیەوە نەبێت بەهی کوردی نازانێت... ئەسڵەن پارتی وەکو حیزب قازانج دەکات شتێکی وەکو ١٦ی ئۆکتۆبەر روو بدات چونکە بۆ هەتا هەتایە خەونی گەرانەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەناو دەچێت.

جا پارتی ئیشی بەوە چییە کەرکوک بگەرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان کە بەخۆیەوە پارتی دەبێتە کەمینە و یەکێتی دەبێتە حیزبی یەکەم لەکوردستان ئەگەر کەرکوک بگەرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
 
بۆیە پارتی سوور بوو لەسەر ئەوەی ٢٥ی ئەیلول بەهەر نرخێک بێت دەبێت روو بدات بۆ ئەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر زووتر بێت و بەیەکجاری ترسی گەرانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەکۆڵ خۆی بکاتەوە.






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە