هەڵبژاردن و سەمەرەکانی
ئیبراهیم عەلی
PM:03:30---23-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

کاتێک لەدەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ورد دەبیتەوە شتی سەیر و سەمەرەت بۆ روون دەبێتەوە... کە لەهەڵبژاردنی هیچ وڵاتێکی دیکەدا هاوشێوەی نییە...
بەسەرنجدان لەبەشێک لەدەرەنجامی هەڵبژاردن بۆت روون دەبێتە چ یارییەکی قێزەون لەژێر ناوی یاساوە دەکرێت.. لێرەدا دوازدە خاڵ وەک سەرنج دەنوسم و شیکردنەوەی خاڵەکان بۆ خوێنەر جێدەهێڵم...

یەکەم: هەشت پەرلەمانتار ژمارەی دەنگەکانیان کەمترە لە هەزار دەنگ، لەکاتێکدا نرخی کورسی لەسەرووی پازدە هەزار دەنگە.
دووەم: کۆی گشتی ئەو دەنگانەی یازدە پەرلەمانتارەکەی کۆتا ناگاتە پازدە هەزار دەنگ. بەواتایەکی تر پارتی بەنرخی یەک کورسی توانیویەتی بەیاسا یازدە کورسی ببات.
سێیەم: پارتی پەنجاو حەفت هەزار دەنگ کەمیکردووە، بەڵام حەفت کورسی زیادی کردووە. یەکگرتووی ئیسلامی سەدو حەفت هەزار دەنگ کەمیکردووەو نیوەی کورسیەکانیشی کەمیکردووە.
چوارەم: هەشت میدیاکار بوون بەپەرلەمانتار.
پێنجەم: هاوپەیمانی لە ئەنجامە سەرەتایی هەڵبژاردن خاوەنی کورسی بوو، بەڵام لەئەنجامی کۆتایی کورسیەکەیان فت..
شەشەم: لەکۆی سەدو یازدە پەرلەمانتار تەنیا سێزدە پەرلەمانتار بەدەنگی خۆیان بوون بەئەندامی پەرلەمان و دەنگی تەواویان هێناوە.
حەفتەم: سێ پەرلەمانتار بەتەنیا دەنگەکانیان بایی بیست و پێنج کورسی پەرلەمانییە.
هەشتەم: بەشەش میدیاکار نەیانتوانیوە یازدە هەزار دەنگ به دەست بێنن، کەچی بووشن بە پەرلەمانتار...
نۆیەم: هیچ پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دەنگی تەواوی نەهێناوە ....
دەیەم: جگە لەسەرۆکی لیست، لەبزووتنەوەی گۆران هیچ پەرلەمانتارێک بەدەنگی بەدەنگی خۆی نەبووەتە پەرلەمانتار...
یازدە: ژمارەی دەنگەکانی حەوت پەرلەمانتاری نەوەی نوئ ناگاتە دە هەزار دەنگ.
دوازدە: هیچ مەلایەک لەلیستی یەکگرتوو نەیتوانیوە ببێتە ئەندامی پەرلەمان.






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە