ئەگەر هەڵبژاردن سئ بازنە بوایە، ئەنجامەکان چۆن دەبوون؟
ئیبراهیم عەلی
PM:12:26---28-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

"پارتی ٤٠ کورسی، یەکێتی ٢٥ کورسی، گۆران ١٤ کورسی، شاسوار ٨ کورسی، کۆمەڵ ٧ کورسی، یەکگرتوو ٦کورسی"

لەزۆربەی وڵاتانی دنیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی و نوێنەرایەتیکردن بۆ پەرلەمان لەسەر ئاستی شارەکان دەبێت بەپێی یاسا هەر شارێک بەپێی ژمارەی دانیشتوانی دیاری دەکرێت. لەهەرێمی کورستان بەبێ رەچاوکردنی رێژەی نوێنەرایەتیکردنی شارەکان هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەیەک بازنە ئەنجام دەدرێت ئەمەش لەهەر شارێک رێژەی بەشداری کەم بێت ئەوا نوێنەرایەتی ئەو شارە لەپەرلەمان کەم دەبێت. بابزانین ئەگەر هەر پارێزگایەکی هەرێم بازنەیەک بوایە ئەوا کورسییەکانی پەرلەمان چۆن دابەش دەبوون.

بەپێی ژمارەی دانیشتوان و رێژەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بێت ئەوا پارێزگای سلێمانی ٣٩ کورسی و پارێزگای هەولێر ٣٦ کورسی و پارێزگای دهۆک ٢٣ کورسی و پارێزگای هەڵەبجە ٢ کورسییان بەردەکەوت.

بەپێی ئەو دەنگانەی لەدواین هەڵبژاردن بەدەست هاتوون پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای دهۆک ١٧ کورسی و لەپارێزگای هەولێر ١٩ کورسی و لەپارێزگای سلیمانیش ٤ کورسی بەدەست دەهێنا کە کۆی گشتی کورسییەکانی دەبوون بە ٤٠ کورسی. کەچی بەسوود وەرگرتن بەیەک بازنەیی ژمارەی کورسییەکانی پارتی ٤٥ کورسییە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپارێزگای سلیمانی ١٥ کورسی و لەپارێزگای هەولێر ٧ کورسی و لەپارێزگای دهۆک ٢ کورسی و لەپارێزگای هەلەبجەش یەک کورسی. کە کۆی گشتی کورسییەکانی دەبوون بە ٢٥ کورسی. زەرەرمەندی یەکەم لەیەک بازنەیی هەڵبژاردن یەکێتییەو بەپێی ئەو ئەنجامە بێت ٤ کورسی لەدەست داوە.

بزوتنەوەی گۆران لەپارێزگای سلێمانی ١٠ کورسی و لەپارێزگای هەولێر ٣ کورسی و لەپارێزگای دهۆک یەک کورسی. کۆی گشتی کورسییەکانی دەبوون بە ١٤ کورسی. زەرەرمەندی دووەم لەیەک بازنەیی گۆرانە کە دوو کورسی لەدەستچووە.

نەوەی نوئ لەپارێزگای سلیمانی ٤ کورسی و لەپارێزگای هەولێر ٣ کورسی و لەپارێزگای هەولێر ٣ کورسی و لەپارێزگای دهۆک یەک کورسی بەدەست دەهێنا کە ژمارەی کورسییەکانی وەک ئێستا ٨ کورسی دەبوون.

کۆمەڵی ئیسلامی لەپارێزگای سلێمانی ٤ کورسی و لەپاریًزگای هەولێر ٣ کورسی بەدەست دەهێنا.

یەکگرتووی ئیسلامی لەپارێزگای سلیمانی دوو کورسی و لەپارێزگای هەولێر یەک کورسی و لەپارێزگای دهۆک دوو کورسی و لەپارێزگای هەڵەبجە یەک کورسی کۆی کورسییەکانی دەبوون بە ٦ کورسی. زەرەرمەندی سێیەم لەیەک بازنەیی هەڵبژاردن یەکگرتووی ئیسلامییە.

سەرنج: 

یەکەم... لەحالەتی یوونی ٣ بازنەی هەڵبژاردن حیزبە بچووکەکان نەدەگەیشتن بەکورسی لەیەک حالەت شانسی گەیشتنیان هەبوو بەپەرلەمان ئەویش هاوپەیمانێتیکردن بوو.

دووەم... هاوپەیمانیکردن لەفرە بازنەییدا کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر رێژەی کورسییەکان بۆ نمونە ئەگەر لەسەر پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە گۆران و کۆمەڵ و یەکگرتوو هاوپەیمانێتیان بکردایە ئەوا دوو کورسییان زیاد دەکرد و کورسییەک لەپارتی و کورسییەک لەیەکێتی کەم دەببونەوە.

سێیەم... هێزەکانی دەرەوەی پارتی دەبوون بەزۆرینە.

چوارەم... پارتی لەگەڵ کۆتاکانیش نەدەگەیشتە رێژەی ٥٠+١






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە