قوباد تاڵەبانی سەری نوێی سیاسی یەكێتی
رێبین عومەر
AM:10:16---10-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
رەنگە ئیتر یەكێتی ئەو پارتە سیاسییە بێسەرەی رابردوو نەبێت ، بە تایبەت لە دوای نەخۆش كەوتنی مام جەلال و غیابی سیاسی لە هەمبەر بڕیارە دروستەكەكانی یەكێتی و ژیان لە دەستدانی مام جەلال ماوەیەكی زۆر یەكێتی بە بێسەر و فرەسەر لەسەر جەستەیەكی بەهێز مایەوە ، كێشمە كێشە ناوخۆییەكانی دەردووری دەسەڵات و پارەو سامان وایكرد كە ناوەندی بڕیار لەناو ئەو پارتە سیاسییە دروستبێ و هەردوو جێگر لە سێبەری عەهدی ئاكار لە 2010 كێبڕكێبكەن لەسەر شوێنگرتنەوە و دانیشتن لەسەر كورسییە تەمەن شەست ساڵ خەباتەكەی تاڵەبانی ، ئەوە سەرباری ئەوەی هەر رۆژەو مودێلێكی سیاسی دروست دەبوو هەركەسەو بۆخۆی وەك : شاییەكەی بناویلە لەگەڵ باڵە درێژو كراوەكانی بە ئاوازێك هەڵدەپەڕی كەئاوازی یەكێتییەكان نەبوو ، ئاستی بەرژەوەندییە ئابوری سیاسیی دەسەڵات لەناو یەكێتی هێندە زیادی كرد كە چەندین جار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان جاڕی كۆنگرە دەدرا ، ئەو پارتە ببوە دوولا لایەك ئامادەسازی بۆ كۆنگرە دەكردوو لایەكی دی خواستی بوو وەك : كۆمپانیایەكی موفلیس دەسەڵات و سامانی یەكێتی بەش بەش بكرێ و كۆستەڵەی سیاسی بكرێ ، بۆ پڕكردنی گیرفان و ژێرزەمینە تاریكەكانی چەند سیاسییەكی مشەخۆر ، شینی هەریسە هەرزیادی دەكرد .... بەڵام هێدی هێدی یەكێتی بەرەو واقعێكی سەپاوی گۆڕانكاری هەنگاوی دەناو كاتیش لەبەرژەوەندی دۆگما سیاسییەكان نەبوو هەر لەبەر ئەوە ئەم پارتە بە كۆمەڵێك ئاریشەو تەنگەژەی سیاسییەوە بەرەو ناوەندی بانگەشەی هەڵبژاردن چوو ، ئیتر رەنگە لێرەوە بۆ ئەو حزبە ئاوڕدانەوە بۆ گرفت و كێشەكانی بەری وەك : رابردوو نەبێت بەڵكو سەرە تازە سیاسییەكان ئیتر ئەم سەركەوتن و شكستە لەئەستۆ دەگرن ، دەرنەكەوتنی هەندێ سیاسی ماوەبەسەر چوو وایكرد كە كەف و كوڵی توڕییەكانی خەڵك كەم بێتەوە بە تایبەت ئەو بڕیارە دروستە وایكرد كە رێگە خۆشبكات بۆ نەوەی دووەمی رێبەرایەتی كردنی ئەم حزبە ، بازووی نوێ و مۆدێلی سیاسی نوێ دەركەوت ، لەماوەی ئەم خولەی بانگەشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ، یەكێتی لە چاوگی كێشەكان باشترین و بێدەنگ ترین هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەڕێكرد كە هیچ كات ئامادە سازی ئەوە نەبوو بكەوێتە چەلەحانێی سیاسی و تۆپ بە دراوسێ سیاسییەكانییەوە بنێ ، بەڵام ئەوەی جێگەی باس و شرۆڤەكردن هەڵدەگرێ ، دەركەوتنی قوباد تاڵەبانی بوو وەك : سەرێكی نوێی سیاسی ئەم پارتە سیاسییە ، ئەگەرچی پێشتر قوباد تاڵەبانی روو بەڕووی رەخنەی زۆری ناوخۆی و دەرەكی ناو پارتەكەی بووە بەهۆی ئەوەی وەك جێگرێكی گوێڕایەڵی نێچیرەڤان بارزانی دەركەوت و لە ماوەی ئەم كابینەیەش زۆرترین گرفتی ئابوری و شكستی سیاسی و سەربازی روو بەڕووی حكومەتەكەیان ببووە ، بەڵام تاڵەبانی كوڕ بەرپرسانە شان خستە ژێر ئەم بەرپرسیارێتییەو چالاكانە رووینایە جەماوەر و دەنگ دەرەكانی و لێبوردنی كردە كارنامەی سیاسی و بە بڵندی لە چەند جێگەیە باسی لەوە كرد كەبەرپرسانە چارەی قەیرانە ئابورییەكان دەكەن و چیتر نایانەوێ‌ لەسوڕی كێشەكان بمێننەوە و چارەی گرفتەكانی كردە پەیمانی نێوان خۆیان و شەپۆلە سەوز پۆشەكەی بەردەمی ، ئەوە جێگەی بایەخە ئەوەبوو قوباد تاڵەبانی بۆ یەكەمین جار یەكێتی لە فرە پەیامی بانگەشە دوور خستەوە و سەنتریالیزمانە شارو شارو گوند و گوند پەیامی دەدا ، ئاراستەی سیاسی نوێ قوباد تاڵەبانی رۆژ لە دوای رۆژ وەك مۆدێلێكی سیاسی نوێ لە لایەن یارو نەیارەكانییەوە پسندكرا تەنانەت لە زۆرترین دەركەوتنەكانیدا لەماوەی ئەم خولەی بانگەشەی خولی چواری پەرلەمانی عێراق قوباد وەك : " پەیام بەرێكی سیاسی گفتی سیاسی لەناو ووتارەكانیدا دەداو باسی لە نوێبونەوە هەستانەوەی پارتەكەی دەكرد "، زۆرینەی ووتارەكانی لەناو خەڵك دەداو " سیاسەتی فەیست و فەیستی بۆ راكێشانی سۆزی یەكێتییەكان گرتە بەرو تا ئەندازەیەكی زۆر كە پێشبینی دەكرێت یەكێتی پانزە كورسی بچنێتەوە لە چاوی سیاسی ئەودایە " رەنگە ئەو مانۆڕێكی سەركەوتوی لەم خولەدا ئەنجام دابێ و نەیارەكانی نێوخۆی جێهێشتبێ‌ و دەرئەنجامە پۆزەتیفەكانی یەكێتی لەم پرۆسەیەدا ئایە قوباد دەكاتە حەكیمێكی نوێی ئەم جەستە سیاسییە بێسەرە كە لەدوای نەخۆش كەوتنی تاڵەبانی و گیان لە دەستدانی نەیتوانییەوە بڕیارێكی سیاسی دروست بدات ، رەنگە ئیتر سەردەم ناچار بە یارو نەیار بكات كە قوباد تاڵەبانی وەك سەری نوێی سیاسی بۆ ئەم جەستە بێسەرە پسندبكەن .





قوباد تاڵەبانی سەری نوێی سیاسی یەكێتی
ئێمە واین
ئەم چەرخە چەرخی كوردە
ئەو فرمێسكانە با بۆ چارەنوسی خۆتان بێت؟
ریفراندۆم بەرەوكوێ‌
جوڵنەوەیەكی شكست خواردوو
ئەتوانم پێت بڵم سەركردە
رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان لە دوای مردنی نەوشیروان مستەفا
دوای كۆچی پیاوە سپییەكە؟
كورد لەبەردەم رمی زلهێزەكاندا
تەلەفزیۆنی روداو لە نێوان كورد و ئەردۆگاندا كێ هەڵدەبژێرێ؟
بەر لە ریفراندۆم بۆردوومانكراین ؟!
ئەم سیستمە؟
دەربارەی سزادراوەكان؟
ئەم سیستمەسیاسییە كورد بەرەوە كوێ دەبات؟
1234
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە