گۆڕان سلێمانیتان دۆڕان
دانا مەنمی
AM:11:42---10-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی ناڕازیی لەهەموو شتێک ، جگە لەخۆی کە واوێنا دەکات معسومە و فردیادرەسی دۆخی سیاسی و ئابوری و حوکمڕانیەتییە لە کوردستان ، ناڕازیبوونی بزوتنەوەی گۆڕان هیچی نەگۆڕی لەکوردستان و وورەی هاونیشتیمانیانی داڕماندو فەرهەنگ و مۆدیلێکی ناشارستانی و ناموراڵی تاریکبیری فەوزەوی و پۆپۆلیستی هێنایە ناو ژینگەی سیاسی و فەرهەنگی و کلتوری کۆمەڵگای کوردییەوە .

دەسپێکی کاری ڕێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان بەکەڵک وەرگرتن لە دروشمی بیکردار و فووکردنە خەڵک و ئاراستەکردنیان دژ بە ئەزموون و حوکمڕانیەتی کوردی کە زادەی هەناوی خەڵکی کوردستان و بەرئەنجامی خوێنی شەهیدان و سەدەیەک لەقوربانیدانە ، خەڵکیان پەروەردە کرد بۆ دروشمی بڕوخئ بسوتئ و بەرد باران کردن و دەهۆڵکوتینی پەڕلەمان و کەمپین بۆ بێنرخکردن و سوکایەتیکردن بە مرۆڤ .

ئەم بزوتنەوەیە هەر بەمەوە نەوەستان و مرۆڤیان داماڵی لە بەهای نەتەوایەتی و خاک و نیشتیمان و نەتەوەیان گۆڕییەوە بە تورێکی قوڕاوی !
سەرباری ئەوەی لەبواری کۆمەڵایەتیشدا سایکۆلۆژیاو دەرونی خەڵکیان لێکترازاندووە و شێواندیانە و مامەڵەیەکی خراپ وجەنگی دەرونی و ئیرهابی فیکری لەگەڵ هاوڵاتیاندا دەکەن ، تەسەور بکەن تاکەئامانجیان بئ ئومێدبوونی تاکی کوردە لە ژیان .

ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان تووشی پوکانەوەی جەماوەری بووەو بەشێک لەهەڵسوڕاوانیان گەڕانەوە بۆ ماڵەگەورەکەی یەکێتی و هەندێکیشیان چوونە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، هەربۆیە بۆشایی و دابڕانێکی گەورە لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان خەڵکیشدا دروست بووە .
کاتێک لەبەردەم مەکۆی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا خەڵک هاوار دەکات ( سەرکردەکانی گۆڕان ، سلێمانیتان دۆڕان ) وەیان دەڵێن (گۆڕان بۆیە دۆڕاوە ، دەمی چەور کراوە ) ئەمانە تەنها دروشم نین ، بەڵکو پەیام و بەرسڤێکی ڕەوای خەڵکە و لەڕاستیشدا ئەم پەیامانە ڕەنگدانەوەی هەیە لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان و لەواقیعیشدا گۆڕان سلێمانی دۆڕاند کاتێک دژ بەخواستەکانی خەڵک و دژ بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان هەنگاویناو خۆی داماڵی لە بەهای کوردایەتی و هەڵسوڕاوان و ئەندامانی نوێنەرانیان سوکایەتیان بە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەیان بەمیلیشیا شوبهاند .

بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی پرۆژەی ڕیشەکێشکردنی هەست و ئینتیمای نەتەوەییە ، خاوەنی پرۆژەی داماڵینی مرۆڤە لە بەهای کوردبوون ، خاوەنی پرۆژەی سڕینەوەی نەخشەو جوگرافیای کوردستانە ، خاوەنی پرۆژەیەکی ڕەشە خۆی بۆ ڕۆژە چارەنوسسازەکان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتە زێڕینەکان لەبەردەم عاقڵمەندان و حاکمیەتی تەندروستی کوردستان لەبار بەرێت ، ناخوازێت کورد دەستی لە عەرەب ببێتەوە ، چونکە گۆڕان خواستی پاشکۆیەتی هەیە هەم بۆ خۆی و هەمیش بۆ کورد ، هەروەک چۆن ئێستا پاشکۆی حزبی دەعوەو مالیکی یە ، لەجێگەی پێشمەرگە ، چەپڵەلێدەرو دەنگدەری یاسایی حەشدی شەعبی یە .

ستراتیژی سیاسی نەتەوەیی و ئاسایشی نیشتمانی دوو شتن پێکەوە بەستراو لە شعوری هەر تاکێکی نەتەوەدا هەن . پێویستیان بە کەسانی تیئۆریست و ئەکادیمست نیە بۆیان دروست بکات و دروستیش ناکرێت ، بزوتنەوەی گۆڕان لەبایەخی جوگرافیاو خاک و نیشتیمان نەتەوە تێناگات ، هەربۆیە خاوەنی سیاسەتێکی شکستخواردوون و فڕیان بەسەر چەمکی ئاسایشی نیشتیمان و نەتەوەوە نییە .

جوگرافیا بەقەد ئەوەی زەمین و نیشتمان و سروشت و مەڵبەندی ژیانمانە ، دوو هێندە ڕەهەندێکە پێوەری بەها و قەوارە و دڵنیایی و هەستکردنمانە بەشوێن . تا شوێنت نەبێت پرسی خۆت و کات و ناسینت لادروست نابێت و نابیتە خاوەنی ناسنامەی کوردبوون ، بۆیە هێندەی هەستکردنمان بە ئەمنە قەومیەکەمان ، هەستمان بۆ جوگرافیا بەهێزدەبێت .

خەڵکی کوردستان و حیزبەکانیش مافی خۆیانە نەچنە ژێر باری هەڵخەڵەتاندن گەوجاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و شەریکە پاشکۆکانی ، ئاخر کوردایەتی و کوردبوون بە حیزبی پاشکۆ و کۆپیکراو ناگاتە مەنزڵ ، بەڵکو پێویستی بەحیزبی ڕەسەن و وێنە ئەسڵییەکەیە کە کردارو گوتاری یەکانگیر بێت .





دوای سه‌دو یه‌ك ڕۆژ بایكۆتی مامۆستایان شكێنرا
گۆڕان سلێمانیتان دۆڕان
پەروەردەی سیاسی و کوردایەتی و مرۆڤبوون
په‌یه‌ده‌و به‌های كوردایه‌تی !
خوێندنەوەیەكی فیكری بۆ تیرۆریزم
وه‌ڵامێك بۆ عه‌تا سه‌راوی په‌رێزی یه‌كێتی هێنده‌ خاوێن نییه‌ !!
بیرۆكه‌ی تێكه‌ڵكردنی حیزب و حكوومه‌ت و داهێنانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
پارتی و نیه‌تی پشت خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی
ده‌ست له‌ شكاندنی شكۆو هه‌یبه‌تی مرۆڤ و پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵبگرن
ئینتیمای نەتەوەی یان ئینتیمای خیڵ و خیزان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە