گه‌شه‌كردنی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی به‌ ئیراده‌و بوێری و ڕاشكاوییه‌
دانا مەنمی
PM:03:02---04-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

تائێستا پارتی نه‌یتوانیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌پلانێكی ووردو عه‌قلانیه‌ته‌وه‌ په‌نجه‌ بخاته‌ سه‌ركه‌موكوڕییه‌كانی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ، چونكه‌ ناوه‌ندی بریاری پارتی كه‌ خاوه‌نی بریاردانن پشت به‌ ڕاپۆرتی ئۆرگانه‌ حیزبیه‌كانیان له‌ سنوری سلێمانی و هه‌له‌بجه‌ ده‌به‌ستن ، كه‌ خودی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ دورن له‌ ڕاستی و له‌ عه‌قلانیه‌ت و له‌ په‌نجه‌ خستنه‌ سه‌ربرینه‌كان ، به‌ڵكو ڕاپۆتی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای درۆو وه‌هم شێواندنی وێنا ڕاستییه‌كه‌ شیكاری كراوه‌ ، ئامانجیش له‌م ڕاپۆرته‌ درۆزنانه‌ ماكیاژ كردنه‌ بۆ هه‌ندێك ده‌موچاوی فوپێداكراوو فشه‌ڵ ، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ كه‌ وه‌زعی پارتی به‌رده‌وام له‌ دۆخێكی چه‌قبه‌ستووی سیاسی و كاری ڕێكخراوه‌ییدا بێت .

شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان له‌ ناوه‌ندی بریاری حیزب له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی كورسی و پێگه‌ی هه‌ندێك بكه‌ری سیاسی كه‌ له‌ ناواخندا ئه‌و بكه‌ره‌ سیاسییانه‌ مرۆڤی بێ ڕۆح و بێ وزه‌ و موفلیسن خزمه‌ت به‌پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات ، له‌ ڕاپۆرتی ڕێكخستنه‌كانی پارتیدا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بریاربه‌ده‌ستان پاڵه‌وان و سۆپه‌رمانن كه‌چی كه‌ریم زه‌ند وه‌فاتی كرد ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی و لقی چواری پارتی په‌نجا كادریان پێكۆنه‌كرایه‌وه‌ بۆ سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی !

راپۆرتی ڕێكخستنه‌كانی پارتی هه‌رگیز خۆی له‌قه‌ره‌ی كه‌مته‌رخه‌می بریاربه‌ده‌ستانی پارتیدا نادات ، له‌ جیاتی ڕه‌خنه‌ سوپاس و ستایش ده‌كرێن ، كاری ته‌نزیمات و چالاكی زانیاری گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ چالاكی به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی فڵان و فیسار ! له‌بیرمه‌ فڵان كادری ناوچه‌ له‌ ژێر وێنه‌كه‌ی (مه‌لا مسته‌فای بارزانی ) دا به‌ كاری به‌دڕه‌وشتیه‌وه‌ گیرا ،كه‌چی ئه‌دهه‌م بارزانی پله‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی !

گه‌شه‌كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی به‌ ئیراده‌و بوێری و ڕاشكاوی هه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خودی پارتییه‌وه‌ تاچه‌ند ئیراده‌و بوێرو ڕاشكاوه‌ بۆ برینه‌وه‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ،بۆ ڕزگار بوون له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ پیویسته‌ پارتی ڕاستگۆیانه‌و ڕاشكاوانه‌ خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان دابنێت و په‌نجه‌ بخاته‌ سه‌ر برینه‌كان ، پاشان پلان و نه‌خشه‌ڕێگای هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن و چاودێری نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی بكات بۆ جێبه‌جێكردن له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕبێته‌وه‌ بۆ ناو ئه‌ندامانی ئاسایی حیزب و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تا سه‌رچاوه‌ی زانیاری ڕاست و دروستی ده‌ست بكه‌وێت ،به‌م شێوه‌یه‌ پارتی تشخیسی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌كات و ڕاستگۆی و ڕاشكاوی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .






پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ناكۆییه‌كانی خامنه‌یی و سیستانی
گه‌شه‌كردنی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی به‌ ئیراده‌و بوێری و ڕاشكاوییه‌
هاتنی ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ سلێمانی
بیر له‌ چاره‌نوسی كه‌ركوك و دۆزی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌
لێگه‌رێن بارزانی وه‌كو خۆی بژی
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی پارتی ناعه‌قڵانی و شمولی و میزاجی یه‌
عێراق له‌ لیواری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌دا
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دیدارو چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆك بارزانی
سبەینێ ۳۱ ی ئاب ڕۆژی سەربەرزی و شانازی، ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی
بزوتنه‌وه‌ى گۆران و بيانوگرتن له‌ كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان
خه‌ونی بنگۆریۆن و خه‌ونی بارزانی
ئێوه‌ش وه‌كو من ئازادی و سه‌ربه‌خۆی مه‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ نان
یەکێتی گرێکوێرەی قەیرانەکان
ڕیــفراندۆم و میــلـەت لەنێو بەرداشی فرە حیزبیدا
كوردو سه‌ربه‌خۆی و كۆماری عێراق
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە