پانزە هەزار کیلۆمەتر بە سێوێک
هونەر تۆفیق
PM:03:42---17-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

سێوەکەی بارزانی .. ئەو سێوەی لە یەکەم شەوی پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستاندا ، لەگەڵ عەقڵەکانی پشت ڕیفراندۆمەکەوە قاشیکرد . هەندێک پێیان وابوو ئەمە سێوەکەی ئیسحاق نیوتنە . کۆمەڵێک چاودێری سیاسی تر پێیان وابوو ، نا ئەوە سێوەکەی نیوتن نیە . بەڵکە سێوەکەی ماکنتۆش و ئەپلەکەی ستیڤ جۆبزە . ئەو سێوە هاوبەش(عەشا ئەخیر)ەی نێوان بارزانی و پیاوەکانی پشت و پێشی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی ، سێوی سەربەخۆیی نەبوو ، وەک هەوادارانی دەیانگوت ، گوایە بارزانی عێراقی پێ لەتکرد لەنێوان کورد و عەرەبدا . بەڵکە سێوی هێنانە دی یەکێتی خاکی عێراق بوو . سونە و شیعەی پێ ئاشتکردەوە . سێوی یەکخستنەوەی ئێران و تورکیا بوو دژ بە کورد . سێوێکی مەترسیداربوو ئەگەری کوشتنی یەکجاری پرسی کوردی پێوەبوو لە سەرتاسەری کوردستان .
سێوێکی بێپلان بوو ، نەوت و گومرگ و فڕۆکەخانە و پێشمەرگە و خاڵە سنووریەکانی پێدرایەوە بە بەغدا بەناوی سەربەخۆییەوە . لەتکردنی ئەو سێوە لەتکردنی کورد خۆی بوو ، قاشکردنی پێشمەرگە و مێژووی نوێ ی کوردستان بوو . سێوی لەدەستدانی خەبات و رەنج و هیواکانی حەفتاساڵەی گەلێکی مەزڵوم بوو . سێوی بەخشینی پانزەهەزار کیلۆمەتر بوو بە حەشدی شەعبی.

بەپێ ی ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کوردستان ، لە پاش هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ، پێشمەرگە زیاتر لە 1500 شەهیدی لەو شەڕی بەرگریەدا بەخشیوە . لەبەرانبەردا پانزە هەزار کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی ئازاد کردووە .
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی کوردستان کە سەرۆکی هەرێمە لە کۆنگرەی ٥١مینی ئاسایشی جیهانی - میونشن لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەو ژمارانەی ئاشکراکردووە .
کەچی ئەو1500شەهید و 15000کلم زەویەی بە 15سەعات تەسلیم بە حەشد و سوپای عێراق کردەوە . هەر بەدەم سێوخواردنەوە وەک یەکەم دەستکەوتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ، سێوەکەی بارزانی و جەماعەتی ڕیفراندۆم سەرئەنجام سەربەخۆی نەکردین بەڵکە لەتیکردین ..





ڕۆڵی برازا و مام : قبوڵ و ڕەفز
لە پێرسی کۆکسەوە تا برێت ماکگۆرک
هیلالی بەپیت - هیلالی شیعی
ماچەکانی پاش ڕاپەڕین
سیاسەتی گوریس جەڕان و دیبلۆماسیەتی گرێکردنەوە
پانزە هەزار کیلۆمەتر بە سێوێک
دەوڵەت بە کردە یان دەوڵەت بە فیکرە
کوژانەوە لە گیرفانەکانی بارزانیدا، حەفیدزادە و تاڵەبانی زادە بەنمونە
ناونیشانێکی نوێ بۆجەنگ : دۆزینەوەی ڕووبەرێکی تر
ڕیفراندۆم لەپێناو چەسپاندنی دیکتاتۆردا
لە کۆتایی ١١ ی سیپتەمبەردا
ئێمە باوکتمان بەسەرۆک نەویست ، ئەوە خۆت هەرنا !!
پێوستان بە شەراب فرۆشیە .. بۆ سەرکردەکان
زرت‌و زل‌و زەبەلاح
حەوزی ستراتیژی پەکەکە
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە