فەشەلی سەدەی کوردی
هونەر تۆفیق
PM:12:36---15-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 899 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ویل دیورانت لە مێژووی فەلسەفەدا ، سەردەمەکان دابەشدەکات بەسەر تەمەن و ژیانی فەیلەسوف و رۆشنبیرەکاندا . وەک سەردەمی دیکارت ، سەردەمی ڤۆڵتێر ، سەردەمی هیگڵ .. هتد، هەروەها رۆفائیلۆ لە تابلۆی ڕێنسانسدا ، مێژووی ڕێنیسانسی بەپێ ی فەیلەسوفەکان کێشاوە ، هەموویانی لە تابلۆیەکدا کۆکردۆتەوە.

فەشەلی ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵات بەگشتی و کورد بەتایبەتی هۆکاری ئەو بۆشاییە مێژوویەبوون کە تا ئێستاکە ناونیشانی هیچ سەردەمێک نین . سەردەمەکان بەناوی: سەردەمی عەبدولکەریم قاسم ، سەردەمی سەدام حسەین ، ڕەنگە لەداهاتوودا بگوترێت سەردەمی مەسعود بارزانی ، ناوی لێدەنرێت . هیچ سەردەمێک بەناوی ڕۆشنبیرێکەوە ناناسرێتەوە چونکە کاریگەری لەسەر مێژوو و ڕووداوەکان نەبووە.
لەبیست ساڵی ڕابردوودا پرسی کورد لەسەرئاستی سیاسی ، ئابووری ، مرۆیی دەنگدانەوە و کرانەوەیەکی جیهانی گەورەی بەخۆوە بینی.

دەکرا سەدەی بیست و یەکەم بەسەدەی کورد ناوبهێنرێت لەبەر ئەوەی لەزۆربەی ناوەندە ئابووری و سیاسیەکانی جیهاندا کورد ئامادەییەکی بەرچاوی هەبوو . هەڵبەتە جیهانی دەرەوەی کوردیش بە یار و نەیارەوە ئەو واقیعە نوێ یەی کوردیان قبوڵکردبوو تا ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ کە ڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییەکەی هەرێمی کوردستان بوو لە عێراقدا . لەو ڕۆژە بەدواوە سەدەی کورد ڕووی لەئاوابوون کرد . فەشەلی هەموو کایە ڕۆشنبیری ، سیاسی ، ئابووری ، سەربازیەکانی کورد دەرکەوت.

بەرلەهەموو کایەکانی تر فەشەلی گەورەی رۆشنبیری کوردیە لەم سەدەیەدا کە نەیتوانیوە بچوکترین کاریگەری لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی ، ئابووری ، سیاسی خەڵکی کوردستان دروستبکات . رۆشنبیری کوردی جگە لەوەی لە کایەی سیاسیدا لە پشتی پشتەوەی پەڕاوێزی هەموو کردە و بڕیارە سیاسیەکانی هەرێمدابووە کە بەشی زۆری پەڕاوێزخستنەکەی بەهۆکاری غائیب بوون و بێ کاریگەریەکەی خۆیەوە بووە کە ڕۆشنبیری نەبۆتە پرۆژەیەکی سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، فیکری گوێ ی لێبگیرێت و بەهەند وەربگیرێت ، لە کائینێکی قسەکەر و ڕەخنەگر زیاتر نەیتوانیووە ببێتە پرۆژەیەکی فیکری و چارەسەری لە پرسەکانی کۆمەڵگەی سیاسیدا . بۆیە بەشی زۆری فەشەلەکەی سەدەی کورد بەر رۆشنبیری کورد دەکەوێت ئەوساکە بەر سەرکردایەتی سیاسی کورد و دواتر خەڵک و کۆمەڵگەی کوردی.

لە کۆتایشدا ئەمە فەشەلی هەموو مرۆڤی کوردە کە نەیتوانیووە لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە بەهەموو هەل و دەرفەتەکراوەکانی بەردەستیدا ژیان و پێگەی سیاسی خۆی بگۆڕێت و پێ بنێتە مێژوویەکی ترەوە.





تورکیای ئەردۆغان بەژمارە
ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات
وەعدەکەی ئەردۆغان
بازرگانەکەی ڤینیسیا- ترامپ لە بەرگی شایلۆکدا
فەشەلی سەدەی کوردی
سەرەداوە مێژوویەکانی ئیخوانی تورکیا
تابووتی گلۆبالیزەیشن - عەفرین
بنیاتنانەوەی عەقڵ
کەرکوک و عەفرین ، کشانەوەی پارتی و هێرشی تورکی
ئێران ، دەوڵەتی قوڵ
بۆ دکتۆرەکانی کوردایەتی!!
موبارەزە و سیاسەت و مەراسیم
ڕۆڵی برازا و مام : قبوڵ و ڕەفز
لە پێرسی کۆکسەوە تا برێت ماکگۆرک
هیلالی بەپیت - هیلالی شیعی
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە