بازرگانەکەی ڤینیسیا- ترامپ لە بەرگی شایلۆکدا
هونەر تۆفیق
PM:04:30---08-04-2018
ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بازرگانی ڤینیسیا ، یەکێکە لەشاکارە ئەدەبیە - فەلسەفیەکانی شکسپیر. پاڵەوانەکانی شایلۆکی بازرگانی چاوچنۆکی پارە بەسوودەری دڵڕەقی یەهودیە . لە پێچەوانەکیدا ئەنتۆنیۆی کریستیانی قوربانیە .
ئەنتۆنیۆ لە پێناو بیسیانۆی هاوڕێ ی دا کە بۆ ژنهێنانەکەی پێویستی بە سێ هەزار لیرەیە . ناچاردەبێت بچێتەلای شایلۆکی دوژمنی . ئەو پارەیەی بە قەرز لێ وەربگرێت . شایلۆک بۆ ئەوەی تۆڵە لە ئەنتۆنیۆ بکاتەوە مەرجی ئەوەی لەسەر دادەنێت ، ئەگەر لەکاتی دیاریکراودا پارەکەی نەداتەوە ، ئەوا مافی ئەوەی هەبێت ، بڕی ڕتڵێک گۆشت لە جەستەی ئەنتۆنیۆ بکاتەوە . ئەم پەیمانە لای دادوەری شار مۆر دەکەن .
هەواڵ دەگات ، کەشتیە بازرگانیەکەی ئەنتۆنیۆ لەدەریادا نقوم بووە . سەرمایە کەی لەدەستداوە . بۆیە لەکاتی دیاریکراودا ئەنتۆنیۆ ناتوانێت پارەکەی شایلۆک بداتەوە . شایلۆک لەدادگا بەهیچ پێکهاتنێکی تر ڕازی نابێت ، تەنانەت بڕە پارەکەش قبوڵ ناکات ، جگە لە دەقی پەیمانەکەی نێوانیان نەبێت کە لێکردنەوەی ڕتڵە گۆشتەکەی جەستەی ئەنتۆنیۆیە .
پرۆسەی دادگاییکردن و گرێ ئەخلاقی و فەلسەفیەکانی نێوان هەردوو ئایینی یەهودی و کریستیانی لەدیدی شکسپیرەوە جێدەهێڵین بۆ ئەو هەزاران لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوانەی سەبارەت بە شاکاری بازرگانی فینیسیاکراون .
لێرەدا وێنایەکی دیکە لەم ئەدەبەی شکسپیرەوە وەردەگرین کە چوواندنی دۆناڵد ترامپە بە شایلۆک و میرنشینە نەوتیەکانی کەنداوی عەرەبی ، بەتایبەتی سعودیەیە بە ئەنتۆنیۆ .
دۆناڵد ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیەوە نەیدەشاردەوە کە ئەو بە عەقڵی بازرگانێکی قازانج ویست ، دەیەوێت سیاسەتی ئایندەی ئەمریکا ئاڕاستە بکات . شایلۆک ئاسا هەرچی بەخشین و لەسەرکردنەوە سیاسی و سەربازیەکانی ئەمریکا هەیە ، ئەگەر سووی قازانجی بۆ ئەمریکا نەبێت ترامپ لە ئیدارەی ئەمریکای داهاتوودا لێ ی دەکشێتەوە . ئەم ڕاستگۆییەی ترامپ زۆرێک لە میرە عارەب و موسڵمانەکانی نیگەران کردبوو . شازادە وەلیدی کوڕی تەڵاڵ ، گەورە بزنسمانی سعودی و وەبەرهێن لە ئەمریکا ، ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ترامپ ، بەگێل و گەمژە و شەرمهێنەر ناوی هێنا . ئەوەی جێ ی سەرسوڕمانە هەرلەگەڵ ترامپ ئیدارەی ئەمریکای گرتە دەست ، شا سەلمانی سعودی ، شازادە وەلید و کەسە نزیکەکانی ئەوی دەستبەسەر کرد .
ترامپ لە بەرگی شایلۆکدا ، هەر بەوەوە نەوەستاوە ، بەهەمان سیاسەتی شایلۆک سوورە لەسەر ئەو پەیمانەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا بە خەڵکی ئەمریکای دەگەیاند . بۆ هەر پێدانی قەرز ( هاوکاری سەربازی - سیاسی ) پارچەیەک لە گۆشتی جەستەی میرنشینەکانی نەوتی کەنداوی دەوێت . ئەمەیان ڕوونتر بە سیاسەتی ئەمەریکیەوە ، لە سوریادا دیارە . ترامپ بەبێ ئەو پارچە گۆشتەی لەشی سعودیە لە سوریادا ، ئامادەنیە بەرگری لە نفوزی سعودی بکات ، ئەگەر هاتوو بە زیانی سیاسی ئەمریکا خۆشی بشکێتەوە . گرنگ ئەوەیە ئەنتۆنیۆکانی ڕکابەری مولزەم بکات بەو پەیمانە گرانبەها و قورسانەی بەسەریدا فەرزکردوون کە ئەویش بەردەوام لێکردنەوەی ڕتڵە گۆشتی جەستەی دارایی پادشا و میرەکانی نەوتی جیهانی عەرەبیە .





قاسم سولەیمانی لە سەری ڕەشە
كشە بێ ماتەكان!
چارەسەرێکی یەدەک ، بەرهەمێکی ئێرانی
لە کۆیەوە بەرەو ئەدلب
عەرەبانە و حکومەت ، چاکسازی و گۆڕان
جیهان لەژێر چاودێری گەنجاندایە
تورکیای ئەردۆغان بەژمارە
ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات
وەعدەکەی ئەردۆغان
بازرگانەکەی ڤینیسیا- ترامپ لە بەرگی شایلۆکدا
فەشەلی سەدەی کوردی
سەرەداوە مێژوویەکانی ئیخوانی تورکیا
تابووتی گلۆبالیزەیشن - عەفرین
بنیاتنانەوەی عەقڵ
کەرکوک و عەفرین ، کشانەوەی پارتی و هێرشی تورکی
123

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە