وەعدەکەی ئەردۆغان
هونەر تۆفیق
PM:04:18---03-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1335 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بەقوڵایی ٢٥٦ کلم ، ڕێگایی کراوە لە دەروازەی فەرمی ئیبراهیم خەلیلەوە تا گوندی بەرمیزە - سیدەکان ، سوپا و ژەندرمەی تورکیا هاتۆنەتە ناو سنووری هەرێمی کراوە ( کوردستانەوە )
ئەردۆغان لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە لە هەڕەشە سەربازیەکانیەوە بەڵێنی داگیرکردنی عەفرین تا قەندیلی بە گەلی تورکیا دەدا . وەک دەیگوت چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبین . لەپاش هەڵبژاردنەکەوە ئێمە هێرشەکانمان بۆسەر قەندیل دەست پێدەکەین .
لە تاکتیکی سەربازی و مانۆری سیاسیدا هیچ وێنەیەک نیە پەیامێک لە پشتیەوە نەبێت . بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ژەندرمەی تورکیا لە قوڵایی خاکی هەرێمدا تەنیا کۆمەڵە وێنەیەکی سەرپێ ی و هاکەزایی نین ! لەپشت ئەو وێنانەوە کە بە مەبەستی سەربازی و سیاسی فڕێدراونەتە ناو خەڵک و سۆسیال میدیاوە ، ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە خەڵکینە شۆک مەبن ، لە ئاییندەیەکی نزیکدا هێرشێکی بەرفراوانی سوپای تورکیا بۆسەرخاکی هەرێم و بەدیاری کراوی قەندیل دەست پێدەکات .
بێدەنگی حکومەتی هەرێمیش سەبارەت بەو وێنانە ، لەکاتێکدا سوپایەکی بێگانە بە قوڵایی ٢٥٠ کلم ڕێگای کراوە لەناو سنوورەکەیدایە ، ئەوە ناگەیەنێت ئەو سوپایە وەک ئەوەی لە خاکی وڵاتێکی دیکەی وەک کامبۆدیادابێت ، بەڵکە بێدەنگیەکە و هیچ نەگووتنی حکومەتی هەرێم و سەرکردەی باڵای هێزە چەکدارەکانی هەرێم بەمانای ڕێکەوتن و پێکهاتنی پێشوەختە دێت لەهەمئاهەنگی کردن لەگەڵ ئەو سوپا داگیرکەرەدا .
هەڵبەتە بە قەبارەی کورسیە براوەکان بۆ پارلەمانی عێراق ، نرخ ( ثمن) ی خۆی هەیە . سەرەتای پێدانی ئەو نرخە دیاری کراوەش لەو وێنانەوە دەخەمڵێنریت کەلە نێوان وەعدەکەی ئەردۆغان و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراونەتەوە .





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە