چارەسەرێکی یەدەک ، بەرهەمێکی ئێرانی
هونەر تۆفیق
PM:01:18---16-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

رێکەوتنەوەی د. بەرهەم ساڵەح و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەگەر چارەسەرێکی ئێرانی نەبێت بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی دەستەڵاتەکان لە عێراقدا ، ناکاتە هیچ ئاشتبوونەوەیەکی فەریقە ناکۆکەکانی ناو ماڵی یەکێتی نیشتمانی .
ئێران لەبەردەم ئەگەری لەدەستدانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقدایە کە لەماوەی دوانزدەساڵی ڕابردوودا لەدەست حیزبی دەعوەی ئیسلامی موالی بەئێراندا بووە . فشارەکانی ئەمریکا چڕکراوەتەوە لەو پۆستەدا کە حکومەتی داهاتووی عێراق بکەوێتە لای هێزێکی سیاسی نزیک لە ئەمریکا . ئێران وەک چارەسەرێکی یەدەک بیری لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردۆتەوە کە ببێتە ئەڵتەرناتیڤی پۆستە لەدەست چووەکەی لە یەکێک لە باڵاترین پۆستەکانی حکومکردن لە عێراقدا . سەرۆکایەتی پارلەمان کە بەپێ ی دابەشکردنە عادەتیەکەی عێراقی نوێ لە بەشی سونەکانە ، ئێران ناتوانێت بە قازانجی خۆی بەکاری بهێنێت . بۆیە سەرۆکایەتی کۆمار کە بەشی کوردە ( یەکێتی نیشتمانی ) و نزیکایەتی مێژینەی لەگەڵ ئێراندا هەیە ، بۆ ئێران دەبێتە بەدیلێکی گونجاوی سەرۆکایەتی وەزیران .
لێرەوە ئێران فشاری لەسەر بەرهەم ساڵەح و یەکێتی نیشتمانی داناوە کە یەکبگرنەوە و پۆستی سەرۆک کۆماریش بدرێتە بەرهەم ساڵەح بەڵام بەمەرجەکانی ئێران خۆی ؟! ئەو مەرجانەی بەرهەم ساڵەح لە بەرانبەریدا هەموو پەیوەندیە ئەمریکی و خۆرئاواییەکانی پێ دەدۆڕێنێت . 
لەم چەند ڕۆژەدا چارەنووسی چەندین ساڵەی بەرهەم ساڵەح یەکلا دەبێتەوە . ئەگەر ئێران بتوانێت سەرۆکایەتی وەزیران بۆ دەعوە یان هێزێکی موالی بەخۆی بباتەوە ، ئەوا د . بەرهەم ئەمجارەش شانسی سەرۆکایەتی کۆماری نابێت . ئەگەر پێچەوانەش بێت ، ببێتە سەرۆک کۆمار ، پەیوەندیە ئەمریکی و خۆرئاواییەکانی دەبێتە کابوس و داوێکی ترسناک ، کەنەتوانێت لە د . فواد مەعسوم باشتربێت ئەگەر خراپتر نەبێت .






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە