سپاردنی قەیران بە قەیران ( کورسی سەرۆکی هەرێم بە نمونە)
لوقمان مستەفا ساڵح
PM:01:14---16-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وا بڕیاربوو لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەماندا وهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمیش بەڕێوەبچێ،  بەپێی مادەی یەکەمی یاساکە، دەبووهەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەماندا ئەنجام بدرێت و هەنگاوەسەرەتاییەکان و بنەماکانی دیموکراسی لە هەرێم جێگیرببێت و دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەکوردستانیش ببێتە کلتوور. بەڵام..بەهۆی کێشەو ناکۆکی نێوان لایەنەسیاسیەکان لەسەرئەم پرسە ئەو پۆستە هەڵپەسێردرا.!
 هەرچەندە لە بەشێک لە هۆکارەکانی دانانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: (لە هەر سیستەمێکی سیاسی‌دا سەرۆکێك هەیە، یەکیتی گەل و ووڵات بەرجەستە دەکات‌ و بە ناوی ئەوەوە لەسەر ئاستی سیاسی و نێو دەوڵەتی دەدوێت و وەك سەرۆکی باڵای ڕاپەڕاندن چاودێری بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان دەکات و پاڵپشتێکی سەرەکی یە بۆ سەقام گیری باری سیاسی و پێشکەوتنی کۆمەڵگا).
بەڵام بە داخەوە  ئەم پۆستە چارەنوس ساز وگرنگەی گەلەکەمان لە هەرێمەکەی ئێمەدا بۆ بەرژەوەندی حیزبی بە شەخسەنەکراوە.
کێشەو ململانیە سیاسیەکان وایکرد کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووەوە لە چەند خاڵێکدا گەڵاڵە کرابوو،خرایە دەنگدانەوە،لە ئەنجامدا بە زۆرینەی دەنگی ٣٩ پەرلەمانتار لە بەرانبەر دەنگی ١٥ پەرلەمانتاردا پەسەندکراو پۆستەکە هەڵپەسێنرا.
 بەپێی مادەی یەکەمی یاساکە، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەماندا ئەنجام نادرێت.
بەپێی ماددەی دووەم یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم ژمارە دووی ساڵی ٢٠١٧ بەردەوامدەبێت. 
لە مادەی سێیەمدا بە پێویست زانراوە، خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ماوەی ساڵی یەکەمی تەمەنیدا و لەژێر ڕۆشنایی بنەما گشتییەکانی دەستوردا، بڕیار لەسەر چارەنوسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بدات.
لە مادەی چوارەمدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کار بە هیچ دەقێکی یاسایی ناکرێت کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئەو یاسایە بێت.
 لە مادەی پێنجەمیشدا هاتووە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان یاساکە جێبەجێبکەن لەدوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە.
بەپێی مادەی شەشەم، یاساکە لە ڕۆژی دەرچونیەوە کاری پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پەسەندکردنی ئەم پرۆژەیە  لەکاتێکدابوو نزیکەی ساڵێکە سەرۆکایەتی هەرێم بێ سەرۆکە، لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوەکە هاوشێوەی ڕابردوو لە کارەکانی خۆی بەردەوامە.بەڕای زۆرینەی چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی یاسایی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەم شێوەیە ئانیەو هەر وەکو مووچە پاشەکەوت کراوە، لەخولی داهاتویشدا ئومێدی چارەسەرکردنی لێناکرێت،چونکە هیچ شتێک لەبابەتی کێشەکە گۆڕانی بەسەردا نایات. 
هەر بۆ وەبیر هێنانەوە  دوای دەرکردنی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ـی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، کاک مەسعود بارزانی لە 12-5-2005 وەکو یەکەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ھەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوارد. دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتیەکەی وەک هەر سەرۆکێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانت وابەئاسانی دەست بەرداری پۆستەکەی بێت،لەئەنجامدا قەیرانێکی قوڵی بەدوای خۆیداهێنا.
ڕێک پێچەوانەی  لۆلا داسیلڤای ،سه‌رۆكی پێشوی به‌رازیل، كه‌ نزیكه‌ی (30) ملیۆن كه‌سی له‌ هه‌ژاریی رزگاركرد و وڵاته‌كه‌ی كرده‌ هه‌شته‌مین زلهێزیی ئابوریی جیهان، دوای هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌ره‌ڕای داوای زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی به‌رازیل بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستور و مانه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تێكی دیكه‌، به‌ڵام ئه‌و رازی نه‌بو و وازی له‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی هێنا . کاتیک ماوەی سەرۆکایەتی کۆتایی هات زۆرینەی خەلکی بەرازیل رژانە سەرشەقام بۆئەوەی ویلایەتەکەی بۆجاری سیهەم دریژبکریتەوە. بەلام گوتی هەرگیز قبول ناکەم ویلایەتەکەم دریژبکریتەوە، چونکە بۆماوەی ٢٠ سال خەباتم بۆدیموکراسی ودادپەروەری کۆمەلایەتی تەرخانکردوە.
بەڵام مەخابن لەمەڕ هەرێمەکەی ئێمە فریاد ڕەسێکی هاوشێوەی لۆلاداسیلڤای تێدایە نیە تابگریان بیهێنینەوە و دەسبەردارمان نەبێ ودەسبەرداری نەبین.
لەگەڵ ئەوەشدا لە مانگی (ئایاری/٢٠١٨)دا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وانەیەک لە ووڵاتان و نەتەوەکانیترەوە وەرگرێ،هەستا قەیرانی بە قەیران چارەسەرکرد،پاڵپشت بە پرۆژەکەی هەردوو فراکسیۆنی گۆڕان و یەکگرتوو، کە تەنها باسی لەوادە و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەکرد، لە کاتێکدا پێویستە هەردوو هەڵبژاردنەکە لە یەک رۆژدا ئەنجام بدرێت، بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (١ی ساڵی ٢٠٠٥) هەموارکراو، کەدەڵێت (دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە کات وساتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان عیراقدا ئەنجام دەدرێت).







سپاردنی قەیران بە قەیران ( کورسی سەرۆکی هەرێم بە نمونە)
سودوو زیانەکانی دواخستنی هەڵبژاردن
بنەبڕکردنی تۆڵە سەندنەوە لە نێوان ئاشتەوایی و یاسادا
تورکیا لە نێوان بەرەی فاشیزم و دیموکراسیدا
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا
لە یەکی ئایاردا هەمان یاسای کار!
هەڵبژاردن ومەترسی لە کاری ساختەکاری
ئەنفال وەک دۆسێیەکی یاسایی
هەڵبژاردن و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
تیرۆریزمی دەوڵەتی...تورکیا و ئێران بە نموونە
عەفرین ڕووبەڕووی تاوانی دوژمنکارانە و جینۆساید بۆتەوە
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتوەکان لە کوێن!؟
لەشفرۆشی وەک دیاردەیەک
بۆچی شێوازی لیستی نیمچەکراوە دیموکراسی ترە
مەترسی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم
1234

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە