هەرەسهێنان و خۆفرۆشتن
سەرهەنگ بەگی ساحێبقران
PM:11:26---16-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 6547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لەسەر گۆی زەوی کە هەموو مرۆڤایەتی لەسەر دەژی لە هەر شوێنە کەشو هەوایەک و تۆبۆگرافیایەک و ناعەدالەتی سروشتی هەیە، لە شوێنێک ئاو بەهای زێرە و لە شوێنێک ماڵوێرانکەرە.

مرۆڤید ئەم ناعەدالەتییەی سروشت و پێگەی ژیان و بونی ناو کۆمەڵگاکەی بەردەکەوێت، مرۆڤ لە وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی دیموکرات و خاوەن دام ودەزگای شەرعیدا ئاسانتر تەی ژیان دەکات و کەسایەتی تەندروست و وڵاتپەروەر و بەئەرک و مافەکانی دەزانێت.

مرۆڤیش هەیە ناسنامەی وڵاتەکەی بۆتە نەهامەتی ژیانی و ژیانی نەوەکانی ئایندەش، وەک وەڵاتەکانی (سۆماڵ، ئەفغانستان، عێراق، سوریا،....تاد)گوناهت چییە باوکت خەڵکی(عانە، هیت، سامەرا، عۆجە، یا موسڵ)ە؟سوننەی حەرەبی(بەعسی یا عروبی یا ناسری پەرست یا زوباتی ئەحرار) بووە؟ زیاتر لە شەست ساڵە بوونەتە خوێنڕێژی یەکتری و گەلانی عێراق و بەتایبەتی گەلی کورد.
گوناهت چییە چاو دەکەیتەوە کوڕی(تەحسین شاوەیس، قالە فەرەج، قاسمە کوێر،....تاد)یت و هەموو(١٤/٤)ێک و دەیان بۆنەی کارەساتاوی تری ئەم گەلە تۆ خەجاڵەت و ڕەنگ زەردو مێژووی خیانەتی باوکت دێنێتەوە بەرچاو؟!چاو دەکەیتەوە کوڕی ماڵی مستەفا بارزانیت کە لە(١٩٧٠ – ١٩٧٥) سەرۆکی هەموو بووە. سەروەری و خۆشگوزەرانی مادی و ڕۆحی بۆ فەراهەمکردون، چاو دەکەیتەوە کوری وەهاب ئاغای قارەمانی زیندان، کەلەبجە لە دەست و قاچ، پێشمەرگەی کوردایەتی و هاوەڵی سەرۆک مستەفا بارزانی ، ناوی باوکت بەکارنەهێنی خۆت بکەیتە نەکیرە و جوندیانی هەڵبژێری.

ئەمە لە هەلپەرستی زیاتر هیچی تر هەڵناگرێ، کوڕی ماڵە هەژار نەبویت ، پۆشتە و پەرداخ بویت، لەناو یەکێتیدا دە بەرامبەری ئەرکەکانتان چەند قات مافتان وەرگرتووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی تۆ تاوانباری ، بەدزی حزبەکەت ، دەمێکە پەیوەندی ناشەعیت بە پارتیەوە کردووە، بە پارە و ئەرزێکی زۆری ئەم هەرێمە(کە پارتی قۆرخی کردوە و تەخشان و پەخشانی پێدەکات) کڕیویانیت (گولە و باروتی بایزئاغایە و بە کەندەڵانیەوە دەنێن).

لەسایەی ڕێکەوتنی ستراتیژیەوە، ئەمە سێهەم خۆفرۆشە کە تەسلیم بە پارتی بوون، کە عەیبێکی ستراتیژییە، هەم بۆ بنەماڵەی وەهاب ئاغا و هەم بۆ پارتی، بەداخەوە پارتی خەریکە بەعس ئاسا دەبێتە مونەزەمەی سڕیی، بە تەرغیب و تەرهیب دەیەوێت ویژدانی خەڵکی ئەم هەرێمە بکڕێت و زیاتر لە ٢٤ ساڵە ئەم شێوازە هەڵە و سواوە دەگوزەرێنێ و تادێت لە رووی چۆنایەتی و چەندایەتیەوە لەسەر ئاستی (هەرێم ، عێراق ، کوردستانی گەورە) رەسیدیان دادەبەزێت.

برای گەورە و بەڕێز کاک مەسعود، لە ژیانتا غەدرت زۆر دیوە ، مناڵی خۆتت لە ماڵە باوکتا نەدیوە، خێەا خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا یەک بڕنەوی درێژی کردە شانت ، زیاتر لەسەری ناڕۆم ئێستا ئەوەی غەدرت لێدەکات بەدەرەجەی یەک سیاسی و بازرگانەکانی خانەوادەکەتە ، ئینجا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرە سیاسی و عەسکەری و پاراستنەکانن ئەمانە هەموویان ئێوەیان وانمایشکردوە کە هەرچی نەهامەتی لە هەرێمدایە لە ئەستۆی ئێوەدایە ، کە ئەمە وانییە و لە ئەستۆی هەموو پارتیدایە بەدەرەجەی یەک، پارتی هەموو دام و دەزگاکانی هەرێمی لە ژێر دەستدایە و کۆنترۆڵی کردوە، ئەو هەموو خوێندەوار و شارەزایەی هەیە خێرە نەفەرێکی کڕدراو دەکەنە( ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم بۆ پرسی سەربەخۆیی)؟؟

ئەمەی ئەم کارەی کردوە باشەی لەگەڵ نەکردوی ، ئەم پۆستە تازەیە پێماندەڵێت پرسی سەربەخۆیی بووە بە خەونی چۆلەکە ، دەبوو ڕاوێژکاری سەرۆک بۆ پرسی نەسریە و دەخیلەی حزب بوایە، لەبەر دەستپاکی و شارەزایی ئەم زاتە لە دراوا، پارتییەکان چۆن دڵیان ناتەقێ ، کۆنە یەکێتیەکی دوژمن ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆکەکەیانە؟! چۆن باوەڕی پێدەکەن؟! چۆن ڕێزی لێدەگرن؟! یەکێتیەکان، پێشمەرگە دێرینەکان، دڵسۆن، ئەمڕۆ نوقڵ دەبەخشنەوە شایی لۆغانیانە و دەستەو دۆعان کەوا لەم قەزەمانە ڕزگاریان بووە و دەبێ تەمەننایانە کە دەرزەنێک جوندیانی ترتان بەبەلاش بۆ بنێرن، جونکە ئەم خەت مائیلانە کە بەلادا کەوتن ئەوا باری گلاویی پارتی ڕاستدەکەنەوە ، ئەمانە هەموویان فول شەحنن، گروپی تازە نەفەسن ، شۆڕشی دیموکراتی لەناو پارتی دواتر لەناو هەرێم بەرپا دەبێت.

زۆرم پێ سەیرە! لەناو پارتیدا خەڵکی نیشتمانپەروەر، پێشمەرگەی ماندوو، خەڵکی سیاسی و شارەزا هەیە، دەبێت وابکەن پارتی خەریکی چارەسەری مەسەلە گرنگ و چارەنوسسازەکان بێت، مێژوو رەحم ناکات بەوانەی لەگەڵ چارەنوسی وڵات و نەتەوەکەیاندا نین، لە ١٩٥٨ تا ٢٠٠٣ لە عێراقدا چەندین هێزی عەسکەری و حزبی گەورەی قامچی بەدەست نەمان و مێژوو بە لەعنەتی کردن، ئەمڕۆ لە دوێنێ و پێرێی دوورو ئەچێت، ساڵم شینی نەمانی میرنشینی بابانییەتی، حەمدی باسی وڵایەتی سانی ئەکات بۆ پێکەنین و توشی یەئس دەبێت و دۆعاکەی جەند جارێ لە کۆتایی شیعرەکاندا چەند بارە دەکاتەوە(رەبی موی لێ بێ زبانی، پەنجەکانی هەڵوەرێ، هەرکەسێ گوڵشەن بە دەردی گوڵخەنی دۆزەخ بەرێ).

بۆ یە دۆعاکەی ئەحمەد بەگی ساحێبقران دەڵێمەوە، رەبی موی لێ بێ(زوبانی پەنجەکانی/گلێنەی چاوی/سەرزی زمانی/شوێنی بیستنی) هەموی هەڵوەرێ، ئەوەی گوزەرانی خەڵک و ئەم هەرێمەمان لێ تێکدەدات و کوردستانمان لێ دەکاتە بینەی تەنوور.






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە