بۆ ٢٠١٧ چی بکه‌ین؟
عەلی حەمەساڵح
PM:04:00---01-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 1061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ساڵی ٢٠١٦ ساڵێکی زۆر قورسبوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان، گه‌نده‌ڵی و زوڵمی ده‌سه‌ڵات به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی مه‌ترسیدار زیادیکرد.
ده‌بوو به‌ تواناو هێزێکی زۆره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زاڵمه‌ ببینه‌وه‌، به‌ڵام نه‌کرا!
 ئه‌م دۆخه‌ بۆ به‌رده‌وامه‌.. چونکه‌:

١- پارتی و یه‌کێتی، به‌هۆی نه‌بوونی جوڵه‌یه‌کی جدی دژبه‌ هه‌نگاوه‌ چه‌وت و هه‌ڵه‌کانیان ڕۆژبه‌ڕۆژ بێ منه‌تر ده‌بن، کوردستانیان خستووه‌ته‌ ژێر باری قه‌رزێکی گه‌وره‌ که‌ ده‌رچون لێی ئه‌سته‌مبووه‌.

٢- هیچ حزبێکی سیاسی له‌ ساڵی ٢٠١٦دا ویستی ئه‌وه‌ی نه‌بوو قیاده‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک بکات و دروستتر بڵێم: هیچ حزبێک له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و فشاری جه‌ماوه‌ریدا نه‌بوو بۆ گۆڕانکاری له‌م دۆخه‌ خراپه، بژارده‌ی حیزبه‌کان دانووستان بوو، که‌ بێگومان دانوستان وه‌ک ته‌نیا بژارده‌ بێ ئه‌نجام بوو، ده‌شبێت.

 
٣- ئێمه‌ وه‌ک چه‌ندین که‌س له‌ کوردستان هه‌وڵێکی جدیماندا بۆ دروستکردنی چه‌ند گروپێکی ناڕازی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێکمان له‌ چوارچێوه‌ی حزبی سیاسی بووین و هیچ حزبێکیش خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رانی به‌ بژارده‌ی دروست نه‌ده‌زانی، کاره‌که‌مان وه‌ستاند.

 له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ چاره‌که‌ موچه‌، که‌ ئێمه‌ پێمانوابوو کێشه‌ی ئه‌م وڵاته‌ زوڵم و گه‌نده‌ڵی و نادادی و مافیا گه‌رییه ‌و ئه‌وانیش ته‌نیا داواکاری چاره‌که‌ موچه‌یان هه‌بوو، ئاماده‌ش نه‌بوون هیچ کام له‌ خواسته‌ گشتییه‌کان بکه‌نه‌ خواستی خۆیان و ده‌یان وت: خواستی سیاسیمان نیه‌. ئێمه‌ش نه‌مانویست ده‌نگی ناڕازی بکه‌ینه‌ دوو به‌ره‌ له‌سه‌ر شه‌قام.

 ئه‌گه‌ر چاکسازی جدی نه‌کرێت و گۆڕانکاری له‌سیستمی حوکمدا نه‌کرێت ساڵی ئاینده‌ ساڵێکی ئێجگار قورس ده‌بێت.
پێویسته‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ ده‌نگی ناڕه‌زای جدی دروستبکرێت بۆ گۆڕینی ئه‌م جۆره‌ له‌ حوکم و دورخستنه‌وه‌ی مافیای نه‌وت له‌ ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌رنا داهاتوویه‌کی زۆر مه‌ترسیدار له‌ ڕێگایه‌.
 





خه‌تای ڕێباز حه‌ملان نیه‌
هیچ به‌دیلێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆم به‌ کورد نه‌دراوه‌، ئه‌ی چیپکه‌ین؟
گۆڕان دژ به‌ ڕێککه‌وتنه‌؟
ئازاد جوندیانی و زۆر شت
گرده‌که‌ هی کێیه‌؟
گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان؟
بۆ مه‌لا به‌ختیار
بۆ هۆشیار زێباری، ئه‌قڵی ئێوه‌و کاک نه‌وشیروان
گۆڕان‌و ته‌قدیسکردن
پارتی و ریفراندۆم، وه‌ڵامی ئومێد خۆشناو
پلانه‌ مه‌ترسیداره‌کان حکومه‌ت
کورسییه‌کانی گۆڕان و پارتی‌
ئه‌مه‌ ریفرانۆمه‌! ‌
تیری ناڕه‌وا
کاک قوباد
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە