ئه‌و پشکانه‌ کامانه‌ن حکومه‌تی هه‌ریه‌م ده‌یفرۆشێت؟
عەلی حەمەساڵح
PM:08:10---05-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئه‌گه‌ر وادابنێین به‌رمیلێک نه‌وت ١٠٠پشکه‌ یان بۆ ئاسانتر تێگه‌یشتن ده‌ڵێین ١٠٠ دۆلار.
١- دادەنه‌نرێت وه‌ک موڵکانه‌ بۆ حکومه‌ت.
٢- هه‌تا ٤٠ داده‌نرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌م تێچوونه‌ تا ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ کۆمپانیان کۆی ئه‌و پاره‌ی خه‌رجیانکردووه‌ وه‌ریده‌گرنه‌وه‌، واته‌: به‌رده‌وام نابێت و که‌م ده‌بێته‌وه‌، دوای ته‌واوبوونی یان که‌مبوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌دا دابه‌ش ده‌بێت. ‌

 ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ١٠ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له‌ نه‌وتی کوردستاندا کردووه‌، هه‌مووی وه‌رده‌گرنه‌وه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌م ڕێگه‌وه‌ .

 ئێستا ئه‌م پاره‌ وه‌ک پێویست نادرێته‌ کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنان و گرفتی دروستکردووه.

ئه‌م خاڵه‌ گه‌نده‌ڵی زۆری تیدایه‌، به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی، چه‌ندین کۆمپانیایان به‌ناوی کۆمپانیای خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی دروستکردووه ‌و گه‌نده‌ڵی و قۆرخکارییه‌کی زۆری تێدایه، بۆیه‌ ئه‌م تێچوونی به‌رهه‌مهێنانه‌ زیاد ده‌کات و له‌ ئه‌نجامدا داهاتی حکومه‌ت که‌م ده‌کات.
٣-٣٢ بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم.
٤- ١٨ بۆ گروپی کۆمپانیاکانه‌، وه‌ک قازانج، له‌و بڕه‌ نزیکه‌ی ١٤ بۆ کۆمپانیای بيانييەکانه ‌و ١٤ بۆ حکومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌ناوی پشکی کۆمپانیای کوردستان بۆ دۆزینه‌وه ‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م کۆمپانیایه‌ به‌پێی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٠٧ ده‌بوو دروستکرابا، دروستنه‌بووه ‌و ئێستا پشکی ئه‌م کۆمپانیا که‌ ( ٤) ه حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بیفرۆشێت.
(واته‌ ئه‌مه‌ ده‌فرۆشێت) به‌پێی یاسای نه‌وت و غازی هه‌ریه‌می کوردستان.

کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنان چه‌ندین جۆری باجیان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا نه‌یانداوه‌.
 ئه‌م جۆره‌ له‌ گرێبه‌ست کێڵگه‌ گه‌وره‌کانی هاڤانا و بای حه‌سه‌ن و خورمه‌ڵه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ ٣٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌یه‌تی، ئه‌م کێڵگانه‌ هی حکومه‌تی عێراق بوون له‌ سنوری کوردستان و ئێستا له‌ده‌ست هه‌رێمی کوردستانه‌ و کۆمپانیای کاری نزیک له‌ پارتی کراوه‌ به‌ شه‌ریک.





خه‌تای ڕێباز حه‌ملان نیه‌
هیچ به‌دیلێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆم به‌ کورد نه‌دراوه‌، ئه‌ی چیپکه‌ین؟
گۆڕان دژ به‌ ڕێککه‌وتنه‌؟
ئازاد جوندیانی و زۆر شت
گرده‌که‌ هی کێیه‌؟
گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان؟
بۆ مه‌لا به‌ختیار
بۆ هۆشیار زێباری، ئه‌قڵی ئێوه‌و کاک نه‌وشیروان
گۆڕان‌و ته‌قدیسکردن
پارتی و ریفراندۆم، وه‌ڵامی ئومێد خۆشناو
پلانه‌ مه‌ترسیداره‌کان حکومه‌ت
کورسییه‌کانی گۆڕان و پارتی‌
ئه‌مه‌ ریفرانۆمه‌! ‌
تیری ناڕه‌وا
کاک قوباد
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە