کورسییه‌کانی گۆڕان و پارتی‌
عەلی حەمەساڵح
PM:09:45---18-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 10583 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی باس له‌ زیادبوونی کورسییه‌کانی پارتی و که‌مبوونه‌وه‌ی کورسییه‌کانی گۆڕان ده‌کات له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا! به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکارێکی واقعی بڵێت...

من لێره‌دا چه‌ند خاڵێکی واقعی ده‌خه‌مه‌ ڕوو، که‌ هۆکارن بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی پارتی..

١- ئایا پارتییه‌ک به‌ نایاسایی په‌رله‌مان دابخات، باوه‌ڕی به‌ په‌رله‌مان نه‌بێت، خه‌ڵک بۆ ده‌نگ به‌ پارتی بدات بۆ په‌رله‌مان؟

٢- ئایا دیارنه‌مان و بردنی داهاتی نه‌وت، تێکدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق و بڕینی بودجه‌ی کوردستان، که‌مکردنه‌وه‌ موچه‌، برسیکردنی خه‌ڵک، دروستکردنی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، پارتی لێی به‌رپرس نییه‌؟

٣- ئه‌نجام-نه‌دانی ریفراندۆم له‌ که‌رکوک و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی دیکه‌ و ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی خاکی کوردستان، به‌کارهێنانی ڕیفراندۆم بۆ مامه‌ڵه‌کردن نه‌ک دروستکردنی ده‌وڵه‌ت، کێ ده‌یکات پارتی و پارتییه‌کانی ناو حیزبه‌کانی دیکه‌ نین‌..

٤- هه‌ڵبژاردن ڕه‌کیزه‌یه‌کی گرنگی دیموکراتییه‌، پارتی باوه‌ڕی به‌  داخستنی په‌رله‌مان و دیکتاتۆریه‌ت هه‌بێت، چۆن خه‌ڵک ده‌نگ به‌ پارتی ده‌دات..

ده‌یان هۆکاری دیکه‌هه‌ن که‌ ڕێگرن له‌ ده‌نگدانی خه‌ڵک به‌ پارتی تۆ ده‌توانیت بینوسیت..


له‌ به‌رامبه‌ردا، گۆڕان هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌و له‌ ئاینده‌شدا زیاتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌رگریکردن له‌ دیموکراسی و سودی گشتی..

١- ئه‌وه‌ گۆڕان بوو نه‌یهێشت په‌رله‌مانێکی ساخته‌ هه‌بێت بۆ کاری نایاسایی و درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم..

ئایا ئێمه‌ ئه‌و یاسا شکێنیه‌مان کردبا، هه‌موو ده‌ستکه‌وتێکی شه‌خسیمان وه‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا؟

٢- ئایا گۆڕان بوو شه‌نگالی ته‌سلیمکرد؟ گۆڕان بوو کوردستانی کرده‌ پاشکۆی تورکیا..

٣- گۆڕان بووه‌ هۆکاری خراپی گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵک؟ گۆڕان بوو نه‌وتی فرۆشت و پاره‌که‌ی نه‌ما؟ پاره‌ی نه‌وت له‌ کام بانکدایه‌؟  که‌سیش بۆی نییه‌ چاودێری بکات، هی گۆڕانه‌ یان پارتی!!

ده‌یان هۆکاری دیکه‌ هه‌ن، که‌ تۆ ده‌توانی بینووسێت کێ له‌به‌ره‌ی گه‌له‌و خه‌ڵک ده‌نگی پێده‌دات...





گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان؟
بۆ مه‌لا به‌ختیار
بۆ هۆشیار زێباری، ئه‌قڵی ئێوه‌و کاک نه‌وشیروان
گۆڕان‌و ته‌قدیسکردن
پارتی و ریفراندۆم، وه‌ڵامی ئومێد خۆشناو
پلانه‌ مه‌ترسیداره‌کان حکومه‌ت
کورسییه‌کانی گۆڕان و پارتی‌
ئه‌مه‌ ریفرانۆمه‌! ‌
تیری ناڕه‌وا
کاک قوباد
بارزانی وەك جۆرج واشنتن
ئه‌رێ چی ده‌که‌ن؟ سێ پرسیار له‌ سێ حزب
ئه‌و پشکانه‌ کامانه‌ن حکومه‌تی هه‌ریه‌م ده‌یفرۆشێت؟
بۆ ٢٠١٧ چی بکه‌ین؟
سێشممه‌ی ژیان چۆن موچه‌ دابینبکه‌ین
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە