جیابوونەوەو دراوسێیەتی
سازان وەهاب
PM:12:54---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دەستەواژەی‮ ‬دراوسێیەتی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬عێراقی،‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬پێكەوەژیان نییە،‮ ‬بەڵكو پێداگیرییەكی‮ ‬ترە بۆ قوڵكردنەوەی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و پێكەوەژیان و كەمكردنەوەی‮ ‬نەهامەتیەكان و رێگریكردن لەسەرهەڵدانی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬زیاتر،‮ ‬كە مێژووی‮ ‬ئەم عێراقە پڕن لەكارەسات و شەڕ‮ ‬و ناتەبایی‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬كاتێك ئەم وڵاتە نەیتوانی‮ ‬وەك ماڵێك بێ بۆ پێكهاتە مەزهەبی‮ ‬و نەتەوەییەكان‮ ‬و رەچاوی‮ ‬تایبەتمەندێتی‮ ‬و خواستەكانی‮ ‬بكات،‮ ‬بێگومان بوون بەدراوسێیەتی‮ ‬رێگایەكی‮ ‬دروستترە و بارگرانی‮ ‬ناهێڵێ بەسەر ناوەندێك كە بەردەوام دەویست لەژێر باری‮ ‬ئەو بارگرانییە ئیرادەیەكی‮ ‬ناڕێك بەسەر هەموو پێكهاتەكان بەسەپێنێ‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬بۆ پێكهاتەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬لەپێناوی لێبوردەیی‮ ‬و پێكەوەژیان،‮ ‬دوای‮ ‬2003 سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد چانسێكی‮ ‬باشیان بەشیعەكانی‮ ‬عێراق بەخشی،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬رێگەی‮ ‬دووبارە بوونەوەی‮ ‬هەمان سیاسەتی‮ ‬30 ساڵ زیاتری‮ دەسەڵاتی‮ ‬سوننەكان نەبێتەوەو قوربانییەكانیش لەگەڵ پێكهاتە شیعە جۆرێك لە گرەنتی‮ ‬بوو،‮ ‬كە بەدەستی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەعس هەردوولا بەخشیبوویان‮، ‬بەڵام هێندە ئەو هاوپەیمانییە ماوەی‮ ‬بوو كە هەندێك خەڵك لەنێو شیعەكان دەستیان بەدەسەڵات گەیشت و هەنگاوەكانی‮ ‬دووبارەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەعسیان پیادەكردەوە‮. ‬نەك بۆ كورد زیان بوو ئەم دووبارە بوونەوەیە،‮ ‬بەڵكو بۆ خودی‮ ‬شیعەكانیش گورزێكی‮ ‬كوشندە بوو نەتوانرا بنەمای‮ ‬شەراكەتی‮ ‬راستەقینە و رێزگرتن لەپێكهاتە جیاوازەكان لەحوكمی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقدا جێ بكاتەوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬سوننەكانی‮ ‬عێراق لە ئێستادا نەك پەراوێز خراون،‮ ‬بەڵكو خاك و خەڵكیانیش لەدەست نەماوەو دوای‮ ‬داعشیش هێندەی‮ ‬پێویستیان بە بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬وێرانییەكانە،‮ ‬هێندە ناتوانن بەدوای‮ ‬مافە سیاسیەكانیان بكەون‮. ‬ئەوان دەبن بەدراوسێی‮ ‬شیعە و كورد،‮ ‬كە مەبەستمە لێرە باس لەوەش بكەم سێ دراوسێیەتی‮ ‬بۆ عێراق راستە خواستێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬كوردە،‮ ‬بەڵام چارەسەرێكی‮ ‬باشتریشە بۆ كێشە ناوخۆیەكانی‮ ‬عێراق و هەرێمایەتیەكانیش‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئێمە بۆچی‮ ‬دراوسێی‮ ‬عێراقمان پێ باشە؟‬‬
سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬مەسعود بارزانی‮،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬روونیان هەبووە كە رێگا تاقیكراوەكان لەگەڵ بەغدا،‮ ‬ئەنجامێكی‮ ‬باشی‮ ‬نەبووە،‮ ‬تەنیا رێگە بۆ ئەوەی‮ ‬لەداهاتوودا لەگەڵ بەغدا پێكەوەبژین،‮ (‬دراوسێیەتیە‮). ‬ئیتر لەم روانگەوە جۆری‮ ‬پەیوەندییەكان لەگەڵ پێكهاتەكان دەچێتە قۆناغێكی‮ ‬باشتر،‮ ‬ئەوكات بیر لەباشتركردنی‮ ‬دراوسێیەتی‮ ‬دەكرێتەوە،‮ ‬هەروەك چۆن لەماوەی‮ ‬دەسەڵاتدارێتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ وڵاتە دراوسێیەكان باشترین هەنگاوی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬پیادەكردوە،‮ ‬لەگەڵ بەغدایش هەمان ئەزموون دووبارە دەبێتەوە و لێگەیشتنی‮ ‬زیاتریش بەدوا دێ‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئەگەر كورد جیا نەبێتەوەو نەبێ بەدراوسێی‮ ‬بەغدا؟ چیتر لەعێراق دەخوازێ؟ ئەنفال؟ كیمیاباران؟ سەركوت كردن؟ خاك لێسەندنەوە؟ تەعریب؟ برسی‮ ‬كردن و مووچە بڕین؟ ئەمانە مەحاڵە بۆ كورد ئاسان بێ،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئێستا بەنیمچەیی‮ ‬دراوسێیەتیەكەی‮ ‬لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیع جێكردۆەتەوەو نەبووەتە مەترسی‮ ‬لەسەر بەغدای‮ ‬دراوسێ و تارانی‮ ‬دراوسێ و ئەنقەرەی‮ ‬دراوسێ‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬كەوابوو،‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬دوو دراوسێی‮ ‬باش لەگەڵ بەغدا،‮ ‬كلیلی‮ ‬چارەسەرییەكی‮ بارزانیە بۆ پێكهاتە عێراقیەكان‮. ‬ئەوانیشی‮ ‬دژایەتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬تەنیا لەو پێناوەیە پێكهاتەكانی‮ ‬ناو عێراق درێژە بەقوربانی‮ ‬بەخشینی‮ ‬زیاتر بدەن و قبوڵی‮ ‬ژێردەستەیی‮ ‬بكەن‮. ‬ئەگەرنا هیچ رێگایەك بۆ شەراكەت لەناو ماڵی‮ ‬عێراق نەماوەتەوە و جیابوونەوە و قبوڵ كردنی‮ ‬دراوسێیەتی‮ ‬باشترین بژاردەیە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە