حەقیقەت وەک فریاد ڕەسی مرۆڤ
ئاکۆحمە خسرو
PM:12:14---21-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

(مرۆڤ ناچارنیە کە حەقیقەت بڵێت، بەڵام کاتێک کە شتێک دەڵێت پێویستە حەقیقەت بێت) عەلی شەریعەتی

ئەگەر فەلسەی بونی مرۆڤ شیکەینەوە، ئەگەر زیادەڕۆیی نەبێت دەتوانین بڵێین مرۆڤ بۆ ئەوە هاتۆتە دنیاوە کە بە حەقیقەت بگات و گەریدەی حەقیقەت بێت، کۆی فەلسەفەو زانستە سروشتیەکان و ئاینەکان بۆ ئەوەن هەتا حەقیقەتمان نیشان دەن، هەربۆیە قسەکردن لەسەر حەقیقەت یانی قسەکردنە لەسەر بونی ژیان.

ئێمە تا چەند لەمنیاڵیەوە بەشێوازێک پەروەردەکراوین کە راستیمان خۆشبوێت؟ بەدوای حەقیقەت دابگەڕێین؟ و هەوڵیان داوا حەقیقەتمان تێدا بچێین؟ کاری کێیە کە مرۆڤ گۆشکات بە حەقیقەت، خێزان یان کۆمەڵگا یان دامەزراوە فەرمی و نا حکومیەکان، یان کەسانی ڕۆشبیر، یان پیاوانی ئاینی، ئەو شوێنە کوێیە دەبێت دیاری کەین وەکو بەرپرسیاریەتی کە مرۆڤ بە شێوازێکی دروست حەقیقەت خواز بەرهەم بهێنێت.

کاتێک مرۆڤ کۆی ئەو کایانەی کە بەرکەوتیان لەگەڵ دەکات یان تێیاندا دەژی هەر لە قۆناغی منداڵیەوە هەتا گەورە بون نەخشیان هەیە لە بونیان، وەکو مرۆڤێکی حەق بێژ یان پێچەوانەکەی، واتا مرۆڤ زادەی ئەو واقعەیە کەتێدا دەژی.

غاندی لە ووتەیەکێدا دەڵێت:حەقیقەت، لە دڵی هەرمرۆڤێکدا جێگەیەکی هەیە، ئەو شوێنەیە کە پێویستە بەدوایادا بگەڕێین و نمایشی کەین، ئێمە حەقی ئەوەمان نیە کەسانی تر بەشێوە یە لێبکەین کە حەقیقەت بەو شێوەیە بڵێین کە ئێمە دەمانەوێت.

ئایە مرۆڤی کۆمەڵگای ئێمە تاچەند شەیدایی حەقیقەتە، تاچەند بڕوامان بەیەک ماوە کە کاتێک پێکەوەدەژین، چەند حەقیقەت بوە بەشتێکی نامۆ بەئاسانی نابینرێت لەناو ژیانی ئێمە، چۆن لەحەقیقەت گەیشتوین و حەقیقەتمان چۆن قبوڵە.

شانسی مرۆڤە درۆزنەکان لەناو کۆمەڵگای ئێمە زۆر زیاترە لە مرۆڤە راستگۆکان، بەداخەوە ئەوەی دەیڵێن ئەنجامی ڕەشبینی نیە، ئەوە بەدبینی نیە بەکۆمەڵگای کوردی ئەوە ڕاستیەو دەیبین .

بەشێکی زۆری ئەوەی مرۆڤی کوردی ناچاردەکات کە پەنا بەرێتە بەر ناڕاستی ئەوەیە ئێمە ئامادەگی ئەوەمان نیە کە مرۆڤ قبوڵ کەین وەکو مرۆڤ نەک وەکو فریشتە وەکو مرۆڤێکی نمونەی دەمانەوێت خۆی مانفێست کات.

واتا ئێمە ئامادەنین لە کەموکوریەکانی یەکتر ببورین، ئێمە دەمانەوێن هەموومان مرۆڤی بێ هەڵەبین کۆمەڵگایی بێ هەڵەبین،
تەماشاکە بزانە ئەوانەی ڕاستیان وتوە تاچەند باجی ڕاستیەکەیانداوە تاچەند تۆشی توندوتیژی و فەرامۆشی بوون،
هەروەک چۆن زانایان دەڵێن ئاگاداربە کاتێک ویستت حەقیقەت بەخەڵکی بڵێت بە پێکەنینەوە پێیان بڵێ ئەگەرنا دوایی دەتکوژن.

لەمناڵیەوە بە درۆگۆشکراوین، لەمناڵیەوە فێریان کردوین کە وەکو گەورەکانبین بەبێ هەڵە، لەوێیەوە ستایلی کەسایەتیمان بینا کراوە بە خشتی فریو ناڕاستی لەوێوە پەروەردەکراین بە دوور لە حەقیقەت.

هەرکۆمەڵگایەک حەقیقەت پایەکی گرنگی ئەو کۆمەڵگایە نەبێت ئەوە زوو هەرەس دێنێت، هەر مرۆڤێک شەیدایی گەڕان نەبێت بە دوای ڕاستیەکان لەهەرئاستێکی ژیری بێت گەورەترین کۆڵەکەی بونیادی ئەو مرۆڤە خاڵیە.

هەروەکو مصگفی ملكیان بیرمەندو فەیلەسوف دەڵێت پێویستە مرۆڤ شەیدای گەڕان بێت بەدوای حەقیقەتدا، هەمیشە کڕیاری حەقیقەت بێت بەهەرنرخێک بێت لەجێگەیی ئەوەی بانگەشەی حەقیقەت بکات.

تەماشاکە لە ناو ژینگەی ئێمەدا تا چەند مرۆڤ ئامادەیە لە پێناو گەیشتن بە حەقیقەت بژی و چۆن سەودای گەیشتنین بە حەقیقەتە
ئەگەر مرۆڤی کورد بخەینە بەرئاوێنەیک خاوەنی چەند ماسکەو هیچ شتێک ماوەتەوە تاکو ئومێدی ڕاستی لێبکرێت، بۆچی ئێمە مەودامان لەگەڵ حەقیقەت ئەوەندەزیادە؟

(هەموو خەیاڵەکانت ئەتوانن بگۆڕێن بەحەقیقەت، ئەگەر شەهامەتی ئەوەت هەبێت بەدوایاندا بگەڕێت).واڵت دیزنی
هەموو توێژوینەوەکان دواجار بۆئەوەن هەتا بگەن بەحەقیقەت هەتاکو حەقیقەت وەکو فریاد ڕەسێکی مرۆڤایەتی بیناکەن






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە