بڕیاری دوو ئیدارەیتان دا؟!
هەرێم مەجید
PM:01:15---18-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لەدوای ئەوەی نائومێدی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا تەنگی پێهەڵچنین،لەگەڵیدا نەگەشتنە هیچ ئەنجامێک،ئەبوو کۆبونەوەکەی دوکانتان بۆ وردبینی و شیکردنەوەی جدی بوایە،داوای چەن ڕۆژێ مۆڵەتان بکردایە بۆ گفتوگۆیەکی جدی،نەک لەسەر چەن خاڵێکی سواواوی باوەڕپێنەکراو کۆبونەکە کۆتای پێبێن،کە ئەتان زانی بەغدا لەسەر ئەو پرسە جدییەو ئەیەوێ بێتەوە ئەو ناوچانەی خۆتان بڕیارتان لێداوەو ناوتان نا ناوچەی جێ ناکۆک و لەدەستوردا داتان نا،ئەو دەرهاویشتانەی لەدوای ئەو کۆبونەوەیە توشمان هات ئەنجامی ئەو یەک ڕیزیەتان بوو کە بەدرێژای حوکمتان داواتان لێ ئەکرا با یەک هێزو یەک دەست بین،کەچی ئێوە نەک گوێتان نەگرت بەڵکو بونە دوومیرنشینی ناوچەیی،بێ متمانە بەیەکتر،نەتان توانی یەک هەنگاوی نیشتمانی و کودایەتی بنێنن تا ڕۆژمان بەم ڕۆژگارە نەبێ کە ئێستا بست بەبستی ئەم خاکە هەڕەشەی بێ خاوەنی لەسەرە،بونە هۆکاری سەرەکی بۆ گۆڕان کارییەکی تر و خوڵقاندنی کێشەیەکی نوێ،ئەوەش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە کوێرانەی پەیڕەویتان لێکرد،لە ئستاشدا ئەو ڕەخنەو پلارانەی لەیەکتری ئەگرن بە تێکچونی ماڵی کوردی تەنها بۆ داپۆشینی شکستەگەورەکەتانە،ئەو شتەنەگوتراو تەماویی ناڕۆشنانەتان زەلکاوێکە بۆگەنەکەی لەدوای ئەو شڵەقانەوە هەموانی کاس کردوە،ڕەفتارەکانیشتان هێند جیاوەزە لەگەڵ قسەکانتان خەڵکیش سادەش تێگەیوە بەشێکە لەکارە هەمیشەییەکانی خوتان پێوە گرتوە،.ئەو وتانەی دژی یەکیش ئەیدەن تەنگەنەفەسی کۆئەندامی حیزبیتانی پێوە دیارە،بۆنی شەڕی دوو ئیدارەیی لێدێت کە لەڕاگەیاندنەکانەوە دەسپێکتان پێکردوە و سەنگەری یەکترتان پێگرتوە،ئیتر پێویستە پێمان بڵێن دەستان کردوە بەقۆناغی دوو ئیدارەی؟ یان ئەتانەوێ قۆناغی هەرسی ناوچە دابڕاوەکان بکەین و وردە وردە خۆمان هەست بە قۆناغی جیابونەوەوەو برابەشیتان بکەین؟
هەرێم مجید





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە