یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
هەرێم مەجید
PM:12:58---11-03-2018
ئه‌م بابه‌ته 1165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

کاتێ باسی هەرێمی کوردستان ئەکەرێ،ڕاستەو ڕاست دەیان و سەدان خەیاڵ و واقعی ناشیرین دێنە بەردیدە و بیستنەوە،ئەمە جگە لەو هەموو قەیرانی سیاسی و دینی و ئابوری و کلتوری فەرهەنگیی کە مرۆڤ بۆ  ئاسودەیی هەنێ کات لەیادیان دەکات،بەهۆی هەنێ لەو دیاردە داڕزاوانەوە وەختە بڵێم هەرگیزاو هەرگیز ناچینە قۆناغی مۆدێرنەوە جا لەوانەیە هەبن و بڵێن ئەی ئەم هەموو شتە نابینی کە لەکۆمەڵگادا نیشانەی مۆدێرنەو کرانەوەی بازنەی کوردە بە مۆدێرنەدا؟من ئەڵێم  جا با مۆدێرنە ڕوخساری هاتبێ کە ناوەڕۆکی نەهاتبێ ، ئاوا کۆمەڵگایەکی شێواواو سواخ دراو بە نەزانی و بێفکری سیستەمی بنەماڵەیی شوێنی دەگرێتەوە،کەڕێگرێکی تەواواو پێچەوانەیە لەگەڵ فەزای مۆدێرنە.،یەکێ لەو دیاردانەی لەڕێی سیستەمی خێڵەکی و بنەماڵەییەوە لە دوای ساڵانی1964وە ڕەگووڕیشەی داکوتا شوێنی خۆی لە فەرهەنگی کۆمەڵایەتی ئێمەدا کردەوەو بوو بەکلتور[جنێوە]بەشێوازە گشتیەکەی،(جنێوی سیاسیە)بەتایبەتی،ئەو داشۆرینە کۆمەڵایەتی و ئەدەبییەکەی جێ هێشتوو چوە ناوسیاسەتەوە،واتە لەناو تێکستەکانا دابەزییە ناو واقعی ڕوداوەکانەوە،لەوێشەوە بۆ ناو ڕوداوە ڕۆژانەییەکانی هاوڵاتیانەوە،جنێو و داشۆرین یەکێکە لە ئالیەتەکانی دەسەڵاتی پاتریاک و خۆسەپێنەکان کە لەدەرەوەی حەقیقەتەکانی خۆیەوە هەموان نەفی دەکات و دایان دەشۆرێ چەندین ڕستە و دەستەواژەی سوک و چروک،بۆ پەرەپێدان و فراوان کردنی ئەم کارەشی دەیان سەدان وەسائلی گەیاندنی بۆ دێنێتە بون هەر لە میدیای بینراو بیسراو خوێنراوە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی و دەزگای نوێ،واتە لە شێوازی شەبەکەیەکی ئاڵۆزەوە،بەکۆماڵگادا بڵاویان دەکاتەوە بەشێوەیەک ئێستا هەرتاکێکی ئەم کۆمەڵگایە ئەزانێ لەکوێ و چۆن و بۆچی لەبەرامبەر کێ بەکاریان دەهێنێ بۆ نمونە(ئاوی ئاراس و1966،1974و31ئاب و جاش و فورسان و16ئۆکتۆبەرو شەنگال و گردەکەو 17شوبات،ئیخوانی و .......)ئەمانە مشتێکن لەو خەروایە کە ئێستا لێرە بە سیستماکی کراون،ئەوەشی ڕۆڵێکی بێوێنەی گێڕا شەڕی ناوخۆیە،شەڕی ناوخۆ ڕوکنێکی گەورەی بەردەکەوێ وێڕای گشت ناشیرینیەکانی،هەندێک شتی نوێی ئاڵاندە جەستەی کۆمەڵگاوە کە پێشتر ڕەگەزێکی کاڵ و کرچی تاکەکەسی و بازاڕیان هەبوو،بەڵام لەدوای خوڵقانییەوە فەزایەکی گەورەتر و فراوانتری بۆ بەرهەم هێنرا لەناو حیزبەکاندا و لەوێشەوە گواسترایەوە ناو مێژوی ڕوداوەکانی ڕابردو ئێستامانەوە،بەشێوەیەک ڕەنگی داوەتەوە تێیامندا ناتوانینن باس لەهەرێمی کوردستان بکەین بەبێ جنێو و هەجوو داشۆرین،هەر ئەمەشە وادەکات جوێن بەشەرەفێکی گەورەی ئەخلاقی سیاسیی،سیاسییەکان بزانم چونکە توانییان کۆمەڵگە بێنە ئاستی خۆیانەوە لە شتە تابوو ناشیرینەکان،وەک گوتراوە سیاسیەکان چۆنبن هەمان مرۆڤ و بەهەمان بیرکردنەوەو هەمان زمان دەبنە جوڵەو هەڵسوکەوتی کۆمەڵگا،هەر ئەمەشە وەهای کردووە کەسێکی فەڕمی و کەسێکی ئاسای نەتوانرێن لەیەکتری جودابکرێنەوە لەشێوازی دواندا،جنێو ئێستا بۆتە دابوونەریتێکی داسەپاو وەک هەرشتێکی تری ناشیرینی حیزب،کە کۆمەڵگای کوردی پێ تاسێنراوە، ئەمەش لەغیابی ئەو عاقڵە سەلیمەدایە کە پێویستە هەموو سیاسیەک بەڕێژەیی تێیادابێت،.ئەو وێنە شێواوەی ئێستای کۆمەڵگەی کوردی خاڵی نییە لەپلان گێرانی ئەم سیاسییە داڕزاوانە،کە هەمیشە ویستویانە کۆمەڵگا لە هەموو بەهایەک خاڵی بکەنەوە فەلسەفەی ڕێز و حورمەت لە کۆمەڵگە بسێنەوە..





ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27ساڵەچ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەولێرو دهۆک بۆ پارتی چۆڵمەکەن
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
ئەی کێ ئێوە هەڵوەشێنێتەوە؟!
جیاوازی پارتی و یەکێتی وەک بیبسی و کۆلایە
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە