هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
هەرێم مەجید
PM:04:21---15-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 قبوڵکردنی دەرئەنجامی ئەم شێوازە هەڵبژادنە لەلایەن گۆڕانەوە دروستکردنی شانۆی سزایە بۆخۆی.

گۆڕان لەدوای کۆچی نەوشیروان مستەفاوە نایەوێت هەروا بە ئاسانی لەیەکەم ئەزمونی سیاسی خۆیدا شکست بێنێت و دەنگی دەنگدەرانی ئەسپاردەی داهاتویەکی نادیاربکات،زەمانی مانەوەی خۆشی بخاتە مزیەدەکی نا هاوسەنگ و دژە فکری سیاسییەوە،گەڕانی بەردەوامیشی بەدوای سەنتەرێکی شەرعیدا بۆ وەرگرتنەوەی حەقی هەموان،دەرگا کردنەوەیەکی عەقڵانی سیاسیی نوێیە لەناو هێزێکی کوردیدا،کە دەیەوێ بەفۆرمێکی نوێ لەسیاسەتی پەرتکەو زاڵبەی ناوچەیانە بێتە دەرێ وەک حیزبێکی سەردەمیانە و بەشێوازی فشاری شارستانی بییەوێ مافی خوراوی وەرگرێتەوە و بتوانێ ڕوحیەتی دوژمنکارانەی یەکتر سڕینەوە کەدەیەها ساڵە لە ئەزمونی سیاسی ئێمەدا لە شاخ و لە خەباتی مەدەنیشدا هەبووە لەخەباتی خۆی بێنێتە دەرەوە،تێپەڕاندنی ئەو جۆرە لە ململانێ چەکداریە لە لایەن گۆڕانەوە گۆڕینی ئەزمونی باوکەکانی شۆڕشە بۆ کادیری شارەزای سیاسی و مەعریفەیەکی کامڵ تێگەشتنی زانستیانە لە سیاستە،ڕیفۆرمی سیاسی و حیزبی گۆڕان لەکوردساندا بۆ یەکێتی و پارتی ئینقلابێکی فکری نوێیە،کە فکرە سونەتی و چەق بەستوەکان هەمیشە وەک بەستەڵەکێک دەبنەرێگر لە بەردەمیدا تا ئاسۆیەکی نوێ لە تاکایەتی و خەباتی مەدەنی لەدایک نەبێ. ئەوەی لە ئێستا بۆ گۆڕان گرنگە دۆزینەوەکانی پێوەری عەقڵانی نوێ، یە تا بتواننن دەرئەنجامەکای هەڵبژاندن ئەوەی لە ئێستادا هەیە ئاوەژوو بکەنەوە، ئەمەش تەنها بە پێداگری کردن دەبێت لە سەر قبوڵ نەکردنی دەرئەنجامەکان ڕاکێشانی سەرنجی ناوخۆی دەرەکی و ئاگادارکردنەوەیە لەمەترسەکان بە تێپەڕاندنی ئەم شێوازە لە سڕبونی ویژدانی سیاسی لەم هەرێمەدا.

لە ئەگەری نەگۆڕانی ئەنجامەکان گۆڕان چی لێ بەسەردێ؟!ئەوە گۆڕان هەمان چارەنوسی یەکگرتوی دەبێت کە لەنەوەدەکان بەردەوام لە هەڵکشاندا بوو بەڵام بێدەنگ بونی لەو زوڵمانەی کە پارتی بەردەوام لەلایەنگران و ئەوحیزبە دەکرد وردە وردە بچوک بوویەوە بۆ ئەو حەجمەی ئێستای،ئەمەش بۆ گۆڕان هەرڕاستە و دەچێتە هەمان خوێنەوەی سیاسییەوە کە جاری یەکەم یەکێتی پارێزگاری نەدایە کە حەقی خۆی بوو وەگۆڕان هیچ کاردانەوەیەکی پێویستی نەبوو،جاری دووەمیش پارتی لە هەولێر مەنفی کردوو هیچ کاردانەوەیەکی ئیجابی نەبوو وە بوە هۆی توڕەکردنی لایەنگرانی،لە ئەنجامی نەبوونی هەڵوێستێکی سیاسیانەی نوێ و ئەرێیانە بۆ جاری سێیەم ئەوە ئەگەری بچوک بونەوەی گۆڕان هەیە بۆ حیزبێکی وەک یەکگرتوو.

دەرخستنی فەلسەفەی سیاسی گۆڕان لە ئێستادا زەروریەتێکی تەواوە، بۆ گێرانەوە و بەخشینەوەی مافی بوون بەخۆی و گێڕانەوەی ئیرادەیە بۆلایەنگرانی،دەبێت گۆڕان هەوڵی دۆزینەوەی ستراتیژیەکی نوێ بێت ،کە حەقی تێدا فەراهەم بکرێت و هەیمەنەیەک بەخۆی و دەسەڵاتەکانی بداتەوە.، سەڕە ڕای پەراوێزخستنی گشتی پڕۆسەکە و هەپڕون بەهەپرونکردنی هەموو ئەخلاقێکی سیاسی بەڵام ئەگەری دروستکردنی توڕێکی گشتگیری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەمەلایەن دەتوانرێ بەسەرکردایەتی گۆڕان پێک پهێنرێ وەک بلۆکێکی مێژوی دژی هەموو جەقبەستویەکی سیاسی لەم هەرێمە فرۆشراوەدا.





گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
ئەی کێ ئێوە هەڵوەشێنێتەوە؟!
جیاوازی پارتی و یەکێتی وەک بیبسی و کۆلایە
وازلە پارتی و یەکێتی بێنن خەتای یەکگرتووە
با ئیتر بێدەنگ نەبین!!
بڕیاری دوو ئیدارەیتان دا؟!
تابوتە ئامادەکراوەکەی عەبادی
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە