ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەرێم مەجید
PM:01:57---08-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بەدرێژایی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی تاقە مەترسییەک هەبووبێ ئەو لێک چون و جیاوازی نەبوونە بووە لەنێوان ئەم دوو دەسەڵاتە خێڵەکی و بنەماڵەیەدا هەبوە،هەر لە قۆرغکاری دەسەڵاتی حوکمی و حیزبی و مافیای و بازرگانی و خیانەتی نەتەوەی و دوبەرەکییەوە تا پەیوەندی خیانەتە ناوچەییەکانیش هەر لەیەک چون،ئەمەش بۆ دەسەڵاتی خێڵەکی شتێکی سەیرنییە چونکە سیاسەتێکی گاڵتە ئامێزانە دەکەن،وەک هەموو تەماعە سیاسییە نامەعقولەکانییان،باوەش دەکەن بەو دونییا خەڵ ئامێزەی کە ئێمەی ناو ئەشکەوتەکەی کوردستان بەتاریماییەکانی خەیاڵیشماندا نایات،تەزویرەکەی ئەمجارەش هەر ففتی بەفتییەکەی جاران بوو تا لە زۆنی زەرد و لەزۆنی سەوز ڕێگری بکەن لەکەمایەتی بوونیان



دواین پنتی ئازادی و چارەنوسی دەنگو خولیای ئازدی تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە وەک ڕزقی سەر زەوی و بن زەویان تێکەڵ بەشانۆی ناجدیاتی سیاسیان دەکەن هەتا وەک تاغوتەکانی چوار دەور بمێنەوە،هەر وەک چۆن لە ڕابردوو دەسەڵاتەکانی بەعسیان گواستەوە بۆناو حوکمەت و دەیان دەسەڵاتی سەربازی و جاسوسی و پاراستنیاندانا ئاواش دەیان دەزگای حوکمی و وەهمیان هێنایە بوون هەتا مەرامی جاهیلانەیان پێ بێنە بوون وشەرعیەت بۆ ئەو دەسەڵاتە پڕلە چەواشەکاریان بدەن .

وەک چۆن لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوو تراژیدیای ژیان و خۆسەپێنیان کردە دروشمیان،کۆمەڵگایەکی چەپڵەلێدەرو خۆهەڵخەتێنەریان هێنایە بەرهەم،ئەوا هەڵبژادنی ئەمجارە وەک هەموو چالاکیکی تریان کردە بەرخۆرییەکی دیکە هەتا بتوانن پێکۆڵی دەسەڵاتی پێ بکەن.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەو شێوازەی ئێستا ئابروو بەرانەیە ئاخر لەکوێی دونییا حیزب یابنماڵە کە خاوەن دەیان شکستی سیاسی و خیانەت و سیستەمی نادیمکراسی و نادادی بووە دەنگی زیادی کردووە،ئاخر ئەم ئەنجامە چۆن مرۆڤ بەچۆکدا ناهێنێ و زمانی ناهێنێتە قسە،چۆن ئەو ئەنجامە پێی ناوترێ ئەفسانەی و پڕلە ڕیکۆرد،ئەم ئەنجامە بۆ کۆمەڵگایەکی شوانکارەیش دەبێتە سوپڕایز.

ئەنجامەکان بەم شێوازە ئەتکردنی هەموو قودسیەتێکە کردارێکە هیچ سنورێک بۆ ڕازی بوون ناهێڵێتەوە ئەمە شکاندنی ئەوپەڕی ئازادیە و شایەنی ئەنییە قبوڵ بکرێ بەڵکو دەبێ ئەمە وەک خیانەتێکی تر لەئازادیەکانمان بناسێنین، تاکە وەک ڕۆسۆ وتی[چاوپۆشیکردن لە ئازادی بەواتای چاوپۆشیکردنە لە مرۆڤایەتی مرۆڤ]،بەهۆی ناسینی دەسەڵاتی جوت حیزبەوە لە ساختەکاری هڵبژاردن و قۆرخکاری دەسەڵات دەبێ ڕێگە نەدەین بەتێپەربوونی ئەم ئەنجامە وە بەقبوڵکردنی شوێنێ نامێنێتەوە مرۆڤ بەخۆی بڵێ ئازادم،ڕێگەدان بەفاشیەتێکی خۆسەپێنانە فەزایەکی بێ ململانێ ی وەک ساڵانی پێشو دێنتە بەرهەم کەتوانی لەسەر پەتی دیمکراسیەت سەمابکات وە دەتوانێ دەیان ساڵیتر هۆمۆجینییەتی کۆمەڵگا تێکبدات، و نەیەهێڵێ کۆمەڵگا لەسەر ڕێڕەوی ژیانێکی شایستە،کەشیەنیەتی هەنگاوبنێ.






عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەولێرو دهۆک بۆ پارتی چۆڵمەکەن
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
ئەی کێ ئێوە هەڵوەشێنێتەوە؟!
جیاوازی پارتی و یەکێتی وەک بیبسی و کۆلایە
وازلە پارتی و یەکێتی بێنن خەتای یەکگرتووە
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە