هێندەی جوانی بەهار خاوەنی دەسەڵات و نوخبەیەکی حوکمڕانی ناشیرینین
هۆشیار عەبدوڵڵا
PM:05:20---20-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لەم نیشتیمانی خۆرەدا ، لەم کوردستانە جوانەدا ، وەرزەکان هەریەکەیان بە ڕەنگی خۆی ، بە بەرگی خۆی .. بە دوای یەکدا دێن و دەچن ، تیشکی زیوینی خۆرەتاوی جوانی بەیانیان ، گەڵاڕێزانی خەزانی درەختەکان و بەفری بێگەردی داباریوی شەوان ، ئاسمان و ڕێژنەی بارانی بەهارانی ئەم نیشتیمانەی ئێمە ، تابلۆ و کەڤاڵی دەگمەنن لە جوانیدا.

سروشت لەم نیشتیمانەدا دڵگیرە ، بە پێچەوانەی دەسەڵات و نوخبە سیاسیە حوکمڕانەکەیەوە کە هەتا بڵێی ناشیرینن ، هێندە ناشرین و بێزراون خەڵکیی جوانی سروشتی نیشتیمان بەهۆی کردەوەکانی ئەوانەوە هەست پێناکات، چێژ لە جوانی وەرزەکان نابینێ بە هۆی نەبونی خزمەتگوزاری و فەشەلی ئیداریانەوە ، بەڕادەیەک ئەو نیشتیمانەیان داگیر کردوە خەڵک و خاکیان بەیەکتری نامۆ کردوە ، زۆرێک لە هاونیشتیمانیەکانی لە وڵاتی خۆیاندا هەست ئەکەن غەریبن ، هەست ئەکەن نیشتیمان ، بۆتە نیشتیمانی دز و جەردە و خائین و فایلدار و جاش و خۆفرۆشەکان و هەرچی خێر و بێری سەرزەوی و ژێرزەوی هەیە ئەوان زەوتیان کردوە ، ئەو گروپە دەسەڵاتدارە وایان کردوە خەڵکی بە دیار جوانی سروشتەوە داخ لە ناشیرنی ئەوان بخۆن و بڵێن ، ئێمەش و ئەو نیشتیمانەش شایستەی وەها گروپ و وەها کاستێکی بەدکار نەبوین !

کە بەهار دێت ، ئەو هەمو گوڵ و نێرگز و باران و سەوزایی و جوانی سروشتی نیشتیمانە ناتوانن ناشیرینی ئەو دەسەڵاتدارانەمان بۆتاوێکیش لەبیر بەرنەوە ، لەگەڵ نوێبونەوەی سروشتی جوانی کوردەواریدا شاهیدی فرۆشتنی نیشتیمانین ، شایەتی بێڕێزیکردن بە ئینسانین ، ئەبینین کە چۆن ئێرەیان بە خەڵک و خاکیەوە ، بە ڕەز و باخیەوە ، بە کانی و ئاویەوە بە دوێنێ و ئێستا و بەیانیەوە ، وێران و بێ هیوا کردوە و دەکەن ، دەبێ ئیدی سرودەکانیش بگۆڕین، دەبێ ئیتر بڵێن ((خوایە وەتەن ئاواکەی چەند دەرگیری خائینە ، خاکی گەوهەرە ، حاکمی بەدفەڕە ، پڕ لە گەندەڵ و جەردە و تاڵانچیە ...))

نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی ، وەرزێکی تری بەهار ، ڕازانەوەی سروشتی جوانی کوردەواری ، پڕ بێت لە ئاسودەیی بۆ ئازادیخوازان و ئەوانەی خێر و خۆشیان بۆ خاک و خەڵک و نیشتیمان ئەوێت .





بارزانی لەشەرحی حاڵی خۆیدا
مەرجمان نیە، پڕۆژەیەکی نیشتیمانیمان هەیە
خەمی بارزانیتە یا پەرلەمان ؟!
کێ سەرکردەیەکی عەقڵانیە ؟
هێشتا لە کوێتانە!ئاشکرا کردنی پیلانێکی ژوری عەمەلیاتی پارتی دژی گۆڕان
لە پاڵ سوپاسگوزاریماندا ، چەند قسەیەک
نە موجامەلە ڕێزە، نە ڕاشکاوی توندوتیژیە
حەوتی حوزەیران بە تامی سی حوزەیران
کۆتایی تراژیدیی پاڵەوانەکان
بیرهێنانەوەیەکی گرنگ، کۆبونەوە لە پێناوی چیدا ؟!
‌بۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی، سەردەشت عوسمان
بارزانی ، ئیشی چی بە ڕاپرسیە؟
لەبارەی ڕیفراندۆمەوە؛ چوار پرسیار لە یەکێتی و پارتی
هێشتا ڕویان دێ !
هێندەی جوانی بەهار خاوەنی دەسەڵات و نوخبەیەکی حوکمڕانی ناشیرینین
12345
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە